| 2008-01-17 22:26:33 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (1) | |||||
| نێره‌ر: خامۆش | |||||
| ناوونیشان: تێر بخۆ! | |||||
| کابرایه‌ک له ته‌والێت ئه‌بێت که زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ئه‌دات. که ئه‌بینێت کوڕه‌که‌یه‌تی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه. کوڕه‌که‌شی پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ: "دایکم ئه‌ڵێ: له هه‌ر کوێیه‌که له‌وێ تێر بخوات چونکه هیچم لێ نه‌ناوه بۆ نیوه‌ڕۆ." | |||||
4703 که‌س ده‌نگیان داوه و (82690) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-08-03 01:08:38 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (2) | |||||
| نێره‌ر: ئاری | |||||
| ناوونیشان: به‌لوعه | |||||
| کابرایه‌ک له سه‌ربانی ماڵه‌که‌یان ئه‌که‌وێته خواره‌وه و ژنه‌که‌ی به په‌له ئه‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه. دوای پشکنین دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ: " پیاوه‌که‌ت حه‌وزی شکاوه." ژنه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "هه‌ر به‌لوعه‌که‌ی ساغ بێت، حه‌وزه‌که موشکیله نییه." | |||||
4276 که‌س ده‌نگیان داوه و (75340) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-04-16 23:11:05 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (3) | |||||
| نێره‌ر: چاوجوان | |||||
| ناوونیشان: هه‌تا هه‌زار ئه‌ژمێرم ... | |||||
| له سه‌یرانێکی زانکۆ‌دا، کوڕ و کچێک ئه‌چنه په‌نا دارێکه‌وه و پاش که‌مێک گفتوگۆی دڵدارانه کوڕه‌که ده‌ست ده‌بات مه‌مکی کچه ده‌گرێت. کچه‌که‌ش به توڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ: "هه‌تا هه‌زار ئه‌ژمێرم به‌ری نه‌ده‌ی هاوار ئه‌که‌م." | |||||
4081 که‌س ده‌نگیان داوه و (61240) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-08-12 00:02:26 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (4) | |||||
| نێره‌ر: زراری | |||||
| ناوونیشان: چوون بۆ حه‌ج | |||||
| کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ حه‌ج و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا ژنه‌که‌ی و دایکی و خه‌سووشی ئه‌بات. له‌وێ کاتی دوعاکردن گوێی له دایکی ئه‌بێت ئه‌ڵێ: "خوایه له گوناهم خۆش به! ئه‌م کوڕه‌م زۆڵه و له مێرده‌که‌ی خۆم نییه." له سه‌ره‌ی خه‌سووشیدا بۆ دوعاکردن گوێی لێ ئه‌بێت خه‌سووشی به هه‌مان شێوه دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "خوایه گیان لێم خۆش به! ئه‌و کچه‌م که ژنی ئه‌م کوڕه‌یه زۆڵه و له مێرده‌که‌م نییه." که ئه‌مه ئه‌بیستێت بڕیار ئه‌دات گوێ له ژنه‌که‌شی بگرێت تا بزانێت ئه‌و چ گوناهێکی کردووه. که خۆی لێ ئه‌گرێت گوێی لێ ئه‌بێت ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "خوایه گیان له گوناهم خۆش به! له‌وه‌ی که دۆستم هه‌یه و خیانه‌تم له مێرده‌که‌م کردووه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک بوو په‌یمان بێت دووباره‌ی ناکه‌مه‌وه." کابرا که نۆره‌ی خۆی دێت بۆ دوعاکردن ده‌ست به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ: "خوایه گیان له گوناهم خۆش به سێ قه‌حبه‌م هێناوه‌ته حزووری جه‌نابت، نه‌مزانی وان ئه‌گینا نه‌م ئه‌هێنان." | |||||
3221 که‌س ده‌نگیان داوه و (50620) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-06-24 09:30:24 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (5) | |||||
| نێره‌ر: به‌مۆ | |||||
| ناوونیشان: شێتی مانگا | |||||
| له به‌ریتانیا، کۆنفرانسێکی گه‌وره، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شێتی مانگا، ئه‌گیرێت و نوێنه‌ری جوتیارانی هه‌موو گه‌لان بانگهێشت ئه‌کرێن بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هۆکانی تووشبوونی مانگا به‌م نه‌خۆشییه. که نۆره‌ی نوێنه‌ری جوتیارانی کورد دێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه بکات، قسه‌کانی به پرسیارێک له سه‌رپه‌رشتیاری کۆنفرانسه‌که، که کچه دوکتۆرێکی شۆخ و شه‌نگ ده‌بێت، ده‌ست پێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "ئێوه ساڵی چه‌ند جار مانگاکانتان که‌ڵ ئه‌ده‌ن؟" سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ساڵی یه‌ک جار." جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ڕۆژی چه‌ند جار ئه‌یان دۆشن؟" سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ: "ڕۆژی دوو جار." جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ: "که‌واته هه‌موو شت ئاشکرا بوو، ئیتر پێویست ناکات له‌مه زیاتر به دوای هۆی نه‌خۆشییه‌که‌دا بگه‌ڕێن." سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ: "چۆن؟ من تێ ناگه‌م." جوتیاره کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ: " بۆ تێناگه‌یت، تۆش ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک دوو جار مه‌مکت بگرن به‌ڵام ساڵی جارێک له‌گه‌ڵت جووت بن شێت ئه‌بیت." | |||||
2967 که‌س ده‌نگیان داوه و (46780) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-11-06 12:23:28 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (6) | |||||
| نێره‌ر: سمایل | |||||
| ناوونیشان: وه‌کو دایکمان سه‌یری ئه‌که‌ین | |||||
| کابرایه‌کی لادێی ماوه‌یه‌کی زۆره ژنه‌که‌ی مردووه و خۆی و دوو کوڕی ماونه‌ته‌وه و ماکه‌رێکیشیان هه‌یه. ڕۆژێکیان دراوسێکه‌یان دوو کوڕه‌که ئه‌گرێت به‌سه‌ر ماکه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه و زۆر به تووڕه‌یی پێیان ئه‌ڵێ: "باشه به ناخێری گیانتان ئێوه‌ش ماکه‌رتان هه‌یه بۆ سواری ماکه‌ره‌که‌ی خۆتان نابن؟" کوڕه‌کانیش به شه‌رمه‌وه دێنه جواب و ئه‌ڵێن: "ئاخر ماکه‌ره‌که‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده باوکمان سواری بووه وه‌کو دایکمان سه‌یری ئه‌که‌ین." | |||||
3096 که‌س ده‌نگیان داوه و (45365) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-06-21 20:44:14 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (7) | |||||
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ | |||||
| ناوونیشان: سه‌رت به ملدا بشۆ | |||||
| مه‌لا و مه‌لاژن، له‌به‌ر بێئاوی، دوو هه‌فته‌یه جووت نه‌بوون. هه‌ر که مه‌لا داوا له مه‌لاژن ئه‌کات، مه‌لاژن ئه‌ڵێ: "مه‌لا به‌خوا ئه‌وه‌نده ئاو له ماڵماندا نییه تا بێ‌نوێژی خۆمی پێ ده‌ر بکه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه دان به خۆتدا بگره." مه‌لا شه‌وێک له‌م وه‌ڵامه‌ی مه‌لاژن تووڕه ئه‌بێت ئه‌ڵێ: "ده هه‌سته هه‌ر بۆم بمژه و به‌یانی سه‌رت به ملدا بشۆ." | |||||
2825 که‌س ده‌نگیان داوه و (44835) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-05-02 09:05:07 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (8) | |||||
| نێره‌ر: که‌مال | |||||
| ناوونیشان: بۆی نابێت | |||||
| پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت: " ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟" ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت: " ئه‌ره‌وه‌ڵا. " پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟" ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌ره‌وه‌ڵا." پیاوه‌که ئه‌ڵێ: "که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات." ژنه‌که ئه‌ڵێ: "نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره." | |||||
3025 که‌س ده‌نگیان داوه و (43855) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-10-25 16:50:22 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (9) | |||||
| نێره‌ر: لينا | |||||
| ناوونیشان: بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟ | |||||
| پیاوێک ئه‌چێته خوازبێنی کچێک بۆ کوڕه‌که‌ی. که ئه‌گه‌نه سه‌ر باسی ماره‌یی، باوکی کچه‌که داوای ده ده‌فته‌ر دۆلار ماره‌یی ئه‌کات، باوکی کوڕه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ: "بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟" | |||||
2843 که‌س ده‌نگیان داوه و (41865) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-09-19 22:52:16 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (10) | |||||
| نێره‌ر: هه‌ڵه‌بجه‌یی | |||||
| ناوونیشان: فوول شه‌به‌که | |||||
| ژن و مێردێک ئه‌چن بۆ ژووری نووستنه‌که‌یان به نیازی کاری خێر. له‌وێ، ژنه‌که زۆر له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌دا خه‌ریك ئه‌بێت به‌ڵام بێهووده ئه‌بێت و پیاوه‌که زه‌وقی هه‌ڵناسێت. پیاوه‌که زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت و هه‌ڵ ئه‌سێت له داخا ئه‌چێته هۆڵه‌که بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ک بکێشێت که‌چی له‌وێ زه‌وقی هه‌ڵ ئه‌سێت، بۆیه هاوار له ژنه‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "ژنه‌که خێرا ڕاکه وه‌ره بۆ ئێره، لێره فوول شه‌به‌که‌م هه‌یه." | |||||
2500 که‌س ده‌نگیان داوه و (39685) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2008-01-09 11:28:47 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (11) | |||||
| نێره‌ر: یوسف له ئوسترالیا | |||||
| ناوونیشان: مه‌لا و دوکتۆر | |||||
| دوکتۆرێک، له شارۆچکه‌یه‌ک، ئه‌بیستێته‌وه که مه‌لای یه‌کێک له دێیه‌کانی ده‌وروبه‌ر له خوتبه‌ی دوای نوێژی جومعه‌دا زۆر هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوکتۆر و ئامۆژگاری خه‌ڵکی ئه‌کات که نه‌چن بۆ لای ئه‌و دوکتۆره کافرانه کاتێک نه‌خۆش ئه‌که‌ون به‌ڵکو بچن بۆ لای خۆی تا دوعا و نوشته‌یان بۆ بنووسێت و چاک ببنه‌وه. رۆژێکیان مه‌لا ئه‌بوورێته‌وه و به په‌له ئه‌یگه‌ێننه لای دوکتۆر. دوکتۆریش پاش ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئه‌کات پێی ئه‌ڵێت: "مامۆستا زه‌خته‌که‌ت زۆر به‌رزه. هه‌ندێک ده‌رمانم بۆ نووسیویت ئه‌بێت به ڕێکوپێکی بیان خۆیت، له‌وه‌ش گرنگتر پارێزکردنه. له شه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه چه‌وری و سوێری مه‌خۆ." مامۆستاش ئه‌ڵێ: "ئه‌ی جومعان؟" دوکتۆریش بیری ئه‌که‌وێته‌وه که ئه‌مه ئه‌و مه‌لایه‌یه که هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوکتۆر بۆیه ئه‌ڵێ: "جومعانیش ئه‌وه‌نده گوو مه‌خۆ." | |||||
3319 که‌س ده‌نگیان داوه و (39655) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-04-26 19:33:47 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (12) | |||||
| نێره‌ر: ئالان قه‌ڵادزه‌يى | |||||
| ناوونیشان: نوقوڵكڕِين | |||||
| کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ: "نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟" کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ده دانه‌ی به ماچێک." کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات." | |||||
2807 که‌س ده‌نگیان داوه و (39215) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-12-09 23:35:51 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (13) | |||||
| نێره‌ر: ئارام | |||||
| ناوونیشان: په‌نارتیلێدان | |||||
| حاجییه‌کی قۆشمه‌ی نوێژکه‌ری له‌خواترس له ماڵی ناسیاوێکیان میوان ئه‌بێت. کاتی نیوه‌ڕۆیه و حاجیش به‌ر له نانخواردن ئه‌یه‌وێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بکات. به‌رماڵێکی بۆ ئه‌هێنن و ئه‌ویش به مه‌زه‌نده‌ی خۆی ڕووه و قیبله به‌ڕماڵه‌که ڕائه‌خات تا نوێژه‌که‌ی بکات. کوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌که، که له ژووره‌که‌دا ئه‌بێت، نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ: "حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه، که‌مێک وه‌ری بگێڕه به لای ڕاستدا." حاجیش که‌مێک به‌رماڵه‌که وه‌رئه‌گێڕێت به‌لای ڕاستدا و خه‌ریکه نوێژ داببهستێت که ژنی ماڵه‌که دێته ژووره‌وه و به په‌له نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ: "مام حاجی، به‌رماڵه‌که‌ت ته‌واو ڕووه‌و قیبله ڕانه‌خستووه، ئه‌بێت زۆر زیاتر به‌لای ڕاستدا وه‌ری بگێڕیت." حاجیش به‌رماڵه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌لای ڕاستدا وه‌رئه‌گێڕێت و له‌و کاته‌دا که خه‌ریکه نوێژ داببهستێت، پیاوی ماڵه‌که دێته‌وه و پێی ئه‌ڵێ: "حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه و ئه‌بێت که‌مێک وه‌ری بگێڕیت به لای چه‌پدا." حاجی ئه‌مجاره دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ: " ئه‌ی هاوار خۆ من په‌نارتی لێ ناده‌م، نوێژ بۆ خوا ئه‌که‌م، قابیله ئه‌گه‌ر تۆزێک خوار بێت قبوڵی نه‌کات؟" | |||||
2701 که‌س ده‌نگیان داوه و (38790) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-07-09 18:59:53 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (14) | |||||
| نێره‌ر: کامیل ئه‌حمه‌د | |||||
| ناوونیشان: کامێرای شاراوه | |||||
| کابرایه‌ک خۆی ئه‌کاته‌وه به ماڵدا، ده‌رگای ژووری نووستن ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێت پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا خه‌ریکه! یه‌کاندوو ده‌ست ئه‌بات و ده‌مانچه‌که‌ی هه‌ڵئه‌کێشێت و ئه‌نێشێته سه‌ر کابرا، کابرایش هیچی بۆ نامێنێته‌وه و هاوار ئه‌کات: "برا بۆ خاتری خوا نه‌که‌یت، نه‌که‌یت کامێرای شاراوه‌یه!" کابراش به ئاگا دێته‌وه، ده‌مانچه‌که‌ی ئه‌خاته‌وه به‌ر پشتێنه‌که‌ی و ئه‌ڵێت: "خوا له‌ناوی ده‌مت بات، خۆ خه‌ریک بوو که‌تنێکم پێ بکه‌یت... ئاخر ئه‌مه سه‌ری سێیه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م کامێرا دوابڕاوه دێته ماڵی ئێمه!" | |||||
2308 که‌س ده‌نگیان داوه و (38490) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-04-03 22:38:21 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (15) | |||||
| نێره‌ر: بازيانى | |||||
| ناوونیشان: سه‌رزل | |||||
| بياويك، له چایخانه‌یه‌ک، به شاگردێکی سه‌رزل ئه‌ڵێ: "ئا توخوا خێری قه‌بری دایکت، تۆزێک ئاوم به‌رێ." ئه‌ویش ئاوه‌که‌ی بۆ ئه‌هێنێت و لێشی ئه‌پرسێت: "باشه تۆ چوزانیت دایکم مردووه؟" کابراش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا بۆ زانین، نازانم به‌ڵام وتم ئه‌و سه‌ره له هه‌ر که‌سێک بوو بێت به‌دڵنیایی مردووه." | |||||
2752 که‌س ده‌نگیان داوه و (38090) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-05-12 10:31:14 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (16) | |||||
| نێره‌ر: گه‌نج | |||||
| ناوونیشان: ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم | |||||
| مه‌لایه‌کی پیسکه، شه‌وێک داوا له مه‌لاژن ئه‌کات که بۆی بمژێت. مه‌لاژنیش، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یکات، هه‌زار ڕاووڕێوی بۆ ئه‌هێنێته‌وه، هه‌ر له‌وه‌ی که کارێکی ناشه‌رعییه هه‌تا ئه‌وه‌ی که پیسه و ته‌بیعه‌تی پێی تێک ئه‌چێت، به‌ڵام مه‌لا پێی لێ کردۆته که‌وشه‌وه و هه‌ر ئه‌یه‌وێت بۆی بمژێت. مه‌لاژن به ناچاری ئه‌ڵێ: "باشه بۆت ئه‌مژم، به‌ڵام هیچ نه‌بێت تۆزێک هه‌نگوینی لێ بده!" مه‌لاش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم، بۆچی ئه‌یده‌م به تۆ." | |||||
3718 که‌س ده‌نگیان داوه و (38045) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-09-28 12:44:43 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (17) | |||||
| نێره‌ر: ته‌كه‌لتويى | |||||
| ناوونیشان: ملوانکه | |||||
| کچێک ته‌ماشا ئه‌کات دایکی ملوانکه‌یه‌کی زۆر جوانی له ملدایه بۆیه پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا دایه ئه‌و ملوانکه‌یه چه‌ند جوانه له ملتا، ئه‌وه باوکم بۆی کڕیت؟" دایکه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ڵڵا کچم باوکتی چی، من به ته‌مای باوکت بومایه تۆشم نه‌ئه‌بوو." | |||||
2363 که‌س ده‌نگیان داوه و (35375) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-08-19 01:30:00 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (18) | |||||
| نێره‌ر: نه‌وزاد | |||||
| ناوونیشان: هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق | |||||
| چه‌ند چه‌کدارێکی شیعه کوردێک ئه‌گرن له به‌غدا و به بیانووی ئه‌وه‌ی که سوننه‌یه به نیازن بیکوژن. کورده‌که‌ش له ترساندا و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بکات ئه‌ڵێ: "بابه بۆ ئه‌مکوژن؟ به عه‌لی منیش شیعه‌م هه‌ر وه‌ک ئێوه." ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕاست ئه‌کات یان درۆ وێنه‌ی دوانزه ئیمامه‌که‌یانی پیشان ئه‌ده‌ن و لێی ئه‌پرسن: "باشه، تۆیه‌ک که ئه‌ڵێی من شیعه‌م، پێمان بڵێ ئه‌مانه کێن." ئه‌ویش، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سیان ناناسێت، پاش که‌مێک تێڕامان ئه‌ڵێ: "ئه‌مانه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقن له زه‌مانی هاروونه ڕه‌شیددا." | |||||
2251 که‌س ده‌نگیان داوه و (34330) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-11-24 18:24:41 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (19) | |||||
| نێره‌ر: توانا | |||||
| ناوونیشان: ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟ | |||||
| منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ: "مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ کوڕم هه‌یه." منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ." مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ: "مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ کوڕم هه‌یه." منداله‌که ئه‌ڵێ: "ده دوو بنێشتم بده‌رێ." منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی لێ بکه‌م." باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئینجا بۆ هاتوویت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ: "به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه." باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی." | |||||
2517 که‌س ده‌نگیان داوه و (34155) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-08-24 09:30:42 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (20) | |||||
| نێره‌ر: شێرکۆ | |||||
| ناوونیشان: داوا | |||||
| ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت: " بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت." پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ: "شتی چی؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت." پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت: "باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت." | |||||
2396 که‌س ده‌نگیان داوه و (34010) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-07-13 12:50:36 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (21) | |||||
| نێره‌ر: سالار | |||||
| ناوونیشان: حه‌بی سکچوون | |||||
| مامۆستایه‌ک له پۆلێکدا ئه‌پرسێت: "کێ ئه‌زانێت حه‌بی ڤیاگرا چییه؟" قوتابییه‌ک هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌ڵێ: "حه‌بی سكچوونه." مامۆستاکه ئه‌ڵێ: "به چییا ئه‌زانیت؟" قوتابییه‌که ئه‌ڵێ: "هه‌ندێک جار گوێم لێیه دایكم به باوكم ئه‌ڵێ: - هه‌سته ڤیاگراكه‌ت بخۆ با گووه‌كه‌ت ڕه‌ق ببێ! -" | |||||
2326 که‌س ده‌نگیان داوه و (33940) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-10-04 17:50:56 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (22) | |||||
| نێره‌ر: زانا | |||||
| ناوونیشان: غه‌واسه | |||||
| ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له لا ئه‌بن که ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه دێت و یه‌کێک دێته ژووره‌وه. ژنه‌که به دۆسته‌کانی ئه‌ڵێ: "خێرا ڕابکه‌نه سه‌ربان ئه‌وه مێرده‌که‌مه هاته‌وه." پیاوه‌که له کاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌دا گوێی له ته‌په‌ی پێ ئه‌بێت له‌سه‌ر پلیکانه‌کان بۆیه سه‌ر ئه‌که‌وێت بۆ سه‌ربان و ژنه‌ش به دوایدا. له سه‌ربان هه‌ردوو دۆستی ژنه‌که‌ی ئه‌بینێت، نیوه ڕووت و نیوه پۆشته، و لێیان ئه‌پرسێت: "ئێوه کێن و چی ئه‌که‌ن لێره؟" ئه‌وانیش دێنه وه‌ڵام و ئه‌ڵێن: "ئێمه به په‌ڕه‌شووت خۆمان هه‌ڵداوه و به ڕێکه‌وت له سه‌ربانی ئێوه گیرساوینه‌ته‌وه." پیاوه‌که پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک لێیان ورد ئه‌بێته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ ئافره‌ت من شێوه‌ی ئه‌م دووانه ئه‌که‌م، ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و دووانه نه‌بوون که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به غه‌واسه هاتبوونه به‌رمیلی حه‌مامه‌که‌مانه‌وه؟" | |||||
2324 که‌س ده‌نگیان داوه و (33805) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-12-02 12:07:45 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (23) | |||||
| نێره‌ر: بازیان | |||||
| ناوونیشان: مه‌نع | |||||
| کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ڵێ: "دوکتۆر گیان هانام بۆ تۆ هێناوه، هه‌ر ئه‌بێت چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه، شه‌ش ساڵه ژنم هێناوه، شه‌ش منداڵم هه‌یه، کار وا بڕوات ئه‌بێت به ده و دوانزه‌ش" دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ مه‌نع ناکه‌ن؟" کابراش ئه‌ڵێ: "ژنه‌که‌م ڕازی نییه حه‌بی مه‌نع بخوات، به‌ڵام خۆم به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵم داوه و بێسوود بووه." دوکتۆر ئه‌ڵێ: "کۆندۆم به‌کاربێنه!" کابرا ئه‌ڵێ: "دوو ساڵی یه‌که‌م کۆندۆمم به‌کارئه‌هێنا که‌چی کوڕ‌و کچێکمان بوو." دوکتۆر ئه‌ڵێ: "که‌واته مه‌نعی ته‌بیعی بکه!" کابرا ئه‌ڵێ: "دوای دوو ساڵی یه‌که‌م، دوو ساڵیش مه‌نعی ته‌بیعیم کرد که‌چی دوو کچی ترمان بوو." دوکتۆریش به ناچاری ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت که تۆ باسی ئه‌که‌یت، ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر نه‌چیت به‌لایدا." کابرا ئه‌ڵێ: "قوربان ئه‌وه‌شم کردووه، ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی په‌نجه‌شم به‌ر په‌نجه‌ی نه‌که‌وتووه، که‌چی دوو کوڕیشمان بوو." | |||||
2594 که‌س ده‌نگیان داوه و (33725) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-03-31 10:57:16 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (24) | |||||
| نێره‌ر: م. پشده‌ری | |||||
| ناوونیشان: با دوو تـفیان لێ بکه‌م. | |||||
| چه‌ند که‌سێک دانیشتوون سه‌یری فیلمێک ئه‌که‌ن به ڤیدیۆ و مه‌لایه‌کیشیان له‌گه‌ڵدایه. له هێکڕا ژن و پیاوێـک پیشان ده‌دات له‌سه‌ر جێگا به‌ڕووتی. له‌به‌ر دڵی مامۆستا، یه‌کێکیان ده‌ست ده‌داته کۆنتڕۆڵه‌که و ئه‌و دیمه‌نه تێ ده‌په‌ڕێنێت، که‌چی مامۆستا ، که پێ ده‌چێت دیمه‌نه‌که‌ی زۆر به دڵ بوو بێت، ئه‌ڵێ: " ئا توخوا بیگێڕه‌وه، بیگێڕه‌وه، با دوو تـفیان لێ بکه‌م." | |||||
2314 که‌س ده‌نگیان داوه و (33495) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-03-20 15:02:30 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (25) | |||||
| نێره‌ر: سه‌رخۆش | |||||
| ناوونیشان: فه‌توای شێخ | |||||
| موجاهیدێک له شێخێك ئه‌پرسێت: "یاشێخ، که فه‌له‌ستینمان ڕزگار کرد، بۆمان هه‌یه سواری ژنه جوله‌که‌کان بین؟" شێخ‌یش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێوه ڕزگارتان کرد، وه‌رن سواری من بن!" | |||||
2519 که‌س ده‌نگیان داوه و (32220) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-03-26 22:56:35 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (26) | |||||
| نێره‌ر: م. پشده‌ری | |||||
| ناوونیشان: سه‌ره‌خۆشی | |||||
| له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێت و خه‌ڵک بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ملاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه ژووره‌وه. جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێت، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت. که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ئه‌کات و باوه‌شی پێدا ئه‌کات و ده‌یگووشێت و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنی. خه‌ڵکه‌که ئه‌چن په‌لی کوڕه‌که ئه‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی لێ قایم ئه‌کات. ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێت ئه‌ڵێ: "ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو." | |||||
2183 که‌س ده‌نگیان داوه و (32180) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2008-01-27 18:27:08 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (27) | |||||
| نێره‌ر: قسه‌خۆش | |||||
| ناوونیشان: دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم! | |||||
| له هه‌ولێر به "لووت" ئه‌ڵێن "که‌پو" و به "گوێ"ش ئه‌ڵێن "گێ". ڕۆژێکیان کابرایه‌کی هه‌ولێری له سلێمانی سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بێت به نیازی ئه‌وه‌ی بچێت بۆ لای دوکتۆر و به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ کاکه، هیچ دکتۆری که‌پوگێ ناناسی؟" سایه‌ق ته‌کسییه‌که‌ش سه‌رسه‌ری ئه‌بێت و له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ڵا برا، من ته‌نها دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم!" | |||||
4426 که‌س ده‌نگیان داوه و (31235) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-12-29 23:05:11 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (28) | |||||
| نێره‌ر: ئارا بابان | |||||
| ناوونیشان: ده‌رزیلێدان | |||||
| پیاوێکی زۆر پیر به له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کات به دووکانی موزه‌میدێکی لاکۆڵاندا و پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ: "کوڕم هاتووم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێ بده‌یت، دوکتۆر بۆی نووسیوم." موزه‌میده‌که‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، ناوێرێت لێی بدات بۆیه بیانوو ئه‌هێنێته‌وه و ئه‌ڵێ: "خاڵه گیان به‌و خوایه زۆر حه‌زم ئه‌کرد یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌بینیت کاره‌بامان نییه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم." کابرای پیره‌ش ئه‌ڵێ: "ڕۆڵه گیان من نه‌مووت قنگم بۆ له‌حیم بکه تا تۆ بڵێیت کاره‌بامان نییه، ده‌رزیلێدان کاره‌بای بۆ چییه؟" | |||||
2726 که‌س ده‌نگیان داوه و (30550) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2008-02-10 00:47:33 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (29) | |||||
| نێره‌ر: کاکه‌ڕه‌ش | |||||
| ناوونیشان: هه‌زارپێ | |||||
| ئوتۆمبیلێک له کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به هه‌لی ئه‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ: "بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟" کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟" | |||||
3571 که‌س ده‌نگیان داوه و (29505) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-07-19 21:59:10 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (30) | |||||
| نێره‌ر: سۆران سڵێمان | |||||
| ناوونیشان: بیرکاری | |||||
| مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت: "ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟" ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "10 دینار." مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ: "دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت." ئازادیش ئه‌ڵێ: "تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من." | |||||
1854 که‌س ده‌نگیان داوه و (27500) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-04-20 23:19:11 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (31) | |||||
| نێره‌ر: دیاری | |||||
| ناوونیشان: قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت | |||||
| خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ: "بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه" با‌وکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه. مو‌سیبه‌تیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات." | |||||
1978 که‌س ده‌نگیان داوه و (24790) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-03-14 20:22:45 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (32) | |||||
| نێره‌ر: بێ‌ناو | |||||
| ناوونیشان: به منداڵی مردووه | |||||
| دزێک ئه‌چێت بۆ سه‌رقه‌بران بۆ دزینی کێلی قه‌بر. دزه‌که خه‌ریکی ده‌رهێنانی کێلی قه‌بری منداڵێک ئه‌بێت، که پۆلیس دێت به‌سه‌را. بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌کان شکی لێ نه‌که‌ن، دزه‌که ده‌ست ئه‌کات به گریان به‌سه‌ر قه‌بره‌که‌دا. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت: "ئه‌مه قه‌بری کێیه؟" دزه‌که‌ش له شڵه‌ژاویدا ئه‌ڵێت: "قه‌بری باوکمه." پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نده بچووکه؟ دزه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئاخر زۆر به منداڵی مردووه." | |||||
1704 که‌س ده‌نگیان داوه و (20975) خاڵی به‌ده‌ست هێناوه. | |
| 2007-01-15 09:14:43 | |||||
| نوکته‌ی ده‌رچوو به پله‌ی (33) | |||||
| نێره‌ر: دانه که‌رکووکی | |||||
| ناوونیشان: مه‌حکه‌مه | |||||
| مه‌لایه‌ک سواری یه‌کێک له فه‌قێکانی ئه‌بێت. فه‌قێ شکاتی لێ ئه‌کات و ئه‌گیرێت. ڕۆژی دادگایکردنه‌که‌ی، دادوه‌ر پێی ئه‌ڵێت: "مه‌لا تۆ پیاوی خودای، ئه‌مه‌ت چۆن کرد؟" مه‌لاش ئه‌ڵێت: "گه‌وره‌م زۆرم هه‌وڵدا بیخه‌مه مێشکییه‌وه، بێسوود بوو منیش له داخا خستمه قنگییه‌وه." دادوه‌ر دیسانه‌وه ئه‌ڵێت: "مه‌لا تۆ باش ئه‌زانیت که ئه‌مه حه‌رامه، چۆن کردت؟" مه‌لاش هه‌مان وه‌ڵامی پێشووی ئه‌داته‌وه. دادوه‌ر بۆ جاری سێهه‌م پرسیاری لێ ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "باشه تۆ ترسی خودات له دڵدا نه‌بوو، بۆ وات کرد؟" مه‌لاش ئه‌ڵێت: "ئه‌وه چییه جه‌نابی حاکم! تۆش ئه‌ڵێی شت ناچێته مێشکته‌وه؟" | |||||