| 2008-05-09 23:21:52 |
| نێره‌ر: سه‌فین |
| ناوونیشان: کۆنترین گیاندار |
| له کابرایه‌ک ئه‌پرسن: "کۆنترین گیاندار چییه له سه‌ر ڕووی زه‌وی؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "زێبرا." پێی ئه‌ڵێن: "به‌چیدا ئه‌زانیت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "چونکه ڕه‌شوسپییه." |
2261 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2008-05-09 23:11:19 |
| نێره‌ر: هێمن |
| ناوونیشان: زانکۆ |
| مامۆستایه‌کی کۆلێژی ئاداب- به‌شی کوردی، ڕۆژێکیان زۆری په‌له ده‌بێت، تاکسییه‌ک ڕائه‌گرێت و به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێت: "برا گیان، په‌له‌مه زوو بمگه‌ێنه زانکۆ!" کابرای سایه‌قیش ئه‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی لای جامیعه‌که؟" |
1247 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2008-02-24 20:53:22 |
| نێره‌ر: ئیسماعیل |
| ناوونیشان: دوعا و قورعان بخوێنه |
| کچێک تازه ده‌نکێکی ئه‌بێت و زۆر شه‌یدای ئه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌لیان بۆ هه‌ڵ نه‌که‌وتووه که ته‌نها هه‌ر خۆیان بن به یه‌که‌وه. ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ کچه‌که ته‌له‌فۆن بۆ کوڕه‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "دایک و باوکم ناچار بوون به په‌له سه‌فه‌ر بکه‌ن و بچن بۆ ماڵی باپیرم. ئه‌مشه‌و ماڵه‌وه که‌سی لێ نییه و خۆم به ته‌نهام، به قوربانت بم وه‌ره بۆ لام." کوڕه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "خه‌مت نه‌بێت و مه‌ترسه، هه‌ر دوعا و قورعان بخوێنه ئینشاڵڵا هیچ نابێت." |
3894 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2008-02-10 00:47:33 |
| نێره‌ر: کاکه‌ڕه‌ش |
| ناوونیشان: هه‌زارپێ |
| ئوتۆمبیلێک له کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به هه‌لی ئه‌زانێت و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ: "بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟" کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟" |
2757 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2008-01-27 18:27:08 |
| نێره‌ر: قسه‌خۆش |
| ناوونیشان: دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم! |
| له هه‌ولێر به "لووت" ئه‌ڵێن "که‌پو" و به "گوێ"ش ئه‌ڵێن "گێ". ڕۆژێکیان کابرایه‌کی هه‌ولێری له سلێمانی سواری ته‌کسییه‌ک ئه‌بێت به نیازی ئه‌وه‌ی بچێت بۆ لای دوکتۆر و به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ کاکه، هیچ دکتۆری که‌پوگێ ناناسی؟" سایه‌ق ته‌کسییه‌که‌ش سه‌رسه‌ری ئه‌بێت و له وه‌ڵاما ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ڵا برا، من ته‌نها دکتۆری قنگگێ ئه‌ناسم!" |
3499 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2008-01-17 22:26:33 |
| نێره‌ر: خامۆش |
| ناوونیشان: تێر بخۆ! |
| کابرایه‌ک له ته‌والێت ئه‌بێت که زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ئه‌دات. که ئه‌بینێت کوڕه‌که‌یه‌تی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه. کوڕه‌که‌شی پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ: "دایکم ئه‌ڵێ: له هه‌ر کوێیه‌که له‌وێ تێر بخوات چونکه هیچم لێ نه‌ناوه بۆ نیوه‌ڕۆ." |
3664 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2008-01-09 11:28:47 |
| نێره‌ر: یوسف له ئوسترالیا |
| ناوونیشان: مه‌لا و دوکتۆر |
| دوکتۆرێک، له شارۆچکه‌یه‌ک، ئه‌بیستێته‌وه که مه‌لای یه‌کێک له دێیه‌کانی ده‌وروبه‌ر له خوتبه‌ی دوای نوێژی جومعه‌دا زۆر هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوکتۆر و ئامۆژگاری خه‌ڵکی ئه‌کات که نه‌چن بۆ لای ئه‌و دوکتۆره کافرانه کاتێک نه‌خۆش ئه‌که‌ون به‌ڵکو بچن بۆ لای خۆی تا دوعا و نوشته‌یان بۆ بنووسێت و چاک ببنه‌وه. رۆژێکیان مه‌لا ئه‌بوورێته‌وه و به په‌له ئه‌یگه‌ێننه لای دوکتۆر. دوکتۆریش پاش ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ ئه‌کات پێی ئه‌ڵێت: "مامۆستا زه‌خته‌که‌ت زۆر به‌رزه. هه‌ندێک ده‌رمانم بۆ نووسیویت ئه‌بێت به ڕێکوپێکی بیان خۆیت، له‌وه‌ش گرنگتر پارێزکردنه. له شه‌ممه بۆ پێنجشه‌ممه چه‌وری و سوێری مه‌خۆ." مامۆستاش ئه‌ڵێ: "ئه‌ی جومعان؟" دوکتۆریش بیری ئه‌که‌وێته‌وه که ئه‌مه ئه‌و مه‌لایه‌یه که هێرش ئه‌کاته سه‌ر دوکتۆر بۆیه ئه‌ڵێ: "جومعانیش ئه‌وه‌نده گوو مه‌خۆ." |
2708 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-12-29 23:05:11 |
| نێره‌ر: ئارا بابان |
| ناوونیشان: ده‌رزیلێدان |
| پیاوێکی زۆر پیر به له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کات به دووکانی موزه‌میدێکی لاکۆڵاندا و پاش سڵاوکردن ئه‌ڵێ: "کوڕم هاتووم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێ بده‌یت، دوکتۆر بۆی نووسیوم." موزه‌میده‌که‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا له ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، ناوێرێت لێی بدات بۆیه بیانوو ئه‌هێنێته‌وه و ئه‌ڵێ: "خاڵه گیان به‌و خوایه زۆر حه‌زم ئه‌کرد یارمه‌تیت بده‌م، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌بینیت کاره‌بامان نییه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم." کابرای پیره‌ش ئه‌ڵێ: "ڕۆڵه گیان من نه‌مووت قنگم بۆ له‌حیم بکه تا تۆ بڵێیت کاره‌بامان نییه، ده‌رزیلێدان کاره‌بای بۆ چییه؟" |
2239 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-12-25 17:01:37 |
| نێره‌ر: بێ‌ناو |
| ناوونیشان: چێشتلێنه‌ر و سایه‌ق |
| ژنومێردێك، چێشتلێنه‌رێکی ئافرەت و سایەقێكى پیاویان ئه‌بێت. ڕۆژێکیان پیاوه‌که به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت: "بۆچی خۆت فێرى چێشتلێنان ناكەیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه بەڕێ بكەین و ئه‌و مه‌سره‌فه زیاده‌یه‌مان نه‌مێنێت." ژنەكەش ئەڵێت: " ئەى تۆش بۆ هه‌موو شەوێك نایه‌یته‌وه هەتا سایەقەكەش به‌ڕێ بكەین." |
1717 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-12-24 19:29:19 |
| نێره‌ر: که‌مال |
| ناوونیشان: ژنێکی زۆر ڕه‌زیل |
| ژنێکی زۆر ڕه‌زیل پێنج دینار ئه‌دات به منداڵه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێت نان بکڕێت. له ڕێگایدا بۆ نانه‌واخانه‌که، منداڵه‌که باوکی ئه‌بینێت ئۆتۆمبیل لێی ئه‌دات، بۆیه به ڕاکردن ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و هاوار ئه‌کات: "دایه، دایه باوکم ئۆتۆمبیل لێی دا." دایکشی ئه‌ڵێت: " ئۆی، ناوی جه‌رگت به ئاو بێت، ڕۆحم چوو وه‌مزانی پێنج دیناره‌که‌ت ون کردووه." |
1754 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-12-16 21:51:40 |
| نێره‌ر: لولو73 |
| ناوونیشان: بیکه به ناوی خۆته‌وه |
| حه‌مه‌ده‌مین ئه‌چێت له مه‌عره‌ز ئوتۆمبیلێک ئه‌کڕێت. ئوتۆمبیله‌که ژماره‌که‌ی (صلاحألدین) ئه‌بێت. کابرای خاوه‌نمه‌عره‌ز پێی ئه‌ڵێ: "هه‌تا خاوه‌نه‌که‌ی لێره‌یه، خێرا بڕۆ هه‌ر ئه‌مڕۆ بیکه به ناوی خۆته‌وه." حه‌مه‌ده‌مین عه‌سر دێته‌وه بۆ مه‌عره‌ز بۆ ئه‌وه‌ی ئوتۆمبیله‌که‌یان پیشان بدات که ژماره‌که‌ی کردووه به (عراق- محمدأمین). |
1973 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-12-09 23:35:51 |
| نێره‌ر: ئارام |
| ناوونیشان: په‌نارتیلێدان |
| حاجییه‌کی قۆشمه‌ی نوێژکه‌ری له‌خواترس له ماڵی ناسیاوێکیان میوان ئه‌بێت. کاتی نیوه‌ڕۆیه و حاجیش به‌ر له نانخواردن ئه‌یه‌وێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بکات. به‌رماڵێکی بۆ ئه‌هێنن و ئه‌ویش به مه‌زه‌نده‌ی خۆی ڕووه و قیبله به‌ڕماڵه‌که ڕائه‌خات تا نوێژه‌که‌ی بکات. کوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌که، که له ژووره‌که‌دا ئه‌بێت، نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ: "حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه، که‌مێک وه‌ری بگێڕه به لای ڕاستدا." حاجیش که‌مێک به‌رماڵه‌که وه‌رئه‌گێڕێت به‌لای ڕاستدا و خه‌ریکه نوێژ داببهستێت که ژنی ماڵه‌که دێته ژووره‌وه و به په‌له نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ: "مام حاجی، به‌رماڵه‌که‌ت ته‌واو ڕووه‌و قیبله ڕانه‌خستووه، ئه‌بێت زۆر زیاتر به‌لای ڕاستدا وه‌ری بگێڕیت." حاجیش به‌رماڵه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌لای ڕاستدا وه‌رئه‌گێڕێت و له‌و کاته‌دا که خه‌ریکه نوێژ داببهستێت، پیاوی ماڵه‌که دێته‌وه و پێی ئه‌ڵێ: "حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه و ئه‌بێت که‌مێک وه‌ری بگێڕیت به لای چه‌پدا." حاجی ئه‌مجاره دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ: " ئه‌ی هاوار خۆ من په‌نارتی لێ ناده‌م، نوێژ بۆ خوا ئه‌که‌م، قابیله ئه‌گه‌ر تۆزێک خوار بێت قبوڵی نه‌کات؟" |
2272 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-12-02 12:07:45 |
| نێره‌ر: بازیان |
| ناوونیشان: مه‌نع |
| کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ڵێ: "دوکتۆر گیان هانام بۆ تۆ هێناوه، هه‌ر ئه‌بێت چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزیته‌وه، شه‌ش ساڵه ژنم هێناوه، شه‌ش منداڵم هه‌یه، کار وا بڕوات ئه‌بێت به ده و دوانزه‌ش" دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ مه‌نع ناکه‌ن؟" کابراش ئه‌ڵێ: "ژنه‌که‌م ڕازی نییه حه‌بی مه‌نع بخوات، به‌ڵام خۆم به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵم داوه و بێسوود بووه." دوکتۆر ئه‌ڵێ: "کۆندۆم به‌کاربێنه!" کابرا ئه‌ڵێ: "دوو ساڵی یه‌که‌م کۆندۆمم به‌کارئه‌هێنا که‌چی کوڕ‌و کچێکمان بوو." دوکتۆر ئه‌ڵێ: "که‌واته مه‌نعی ته‌بیعی بکه!" کابرا ئه‌ڵێ: "دوای دوو ساڵی یه‌که‌م، دوو ساڵیش مه‌نعی ته‌بیعیم کرد که‌چی دوو کچی ترمان بوو." دوکتۆریش به ناچاری ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت که تۆ باسی ئه‌که‌یت، ته‌نیا چاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر نه‌چیت به‌لایدا." کابرا ئه‌ڵێ: "قوربان ئه‌وه‌شم کردووه، ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی په‌نجه‌شم به‌ر په‌نجه‌ی نه‌که‌وتووه، که‌چی دوو کوڕیشمان بوو." |
2194 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-11-24 18:24:41 |
| نێره‌ر: توانا |
| ناوونیشان: ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟ |
| منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ: "مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ کوڕم هه‌یه." منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ." مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ: "مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ کوڕم هه‌یه." منداله‌که ئه‌ڵێ: "ده دوو بنێشتم بده‌رێ." منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی لێ بکه‌م." باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئینجا بۆ هاتوویت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ: "به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه." باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی." |
2198 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-11-17 22:53:44 |
| نێره‌ر: عوسمان باپير |
| ناوونیشان: سەروبن دانیشتووم |
| کابرایەک زۆر تەنگاو ئەبێت و ئەچێت بۆ ته‌والێت، زۆر دائەنیشێ هیچی بۆ ناکرێت ته‌نانه‌ت بایەکیشی پێدا نایەت. ماوەیەک دائەنیشێ و لە ناکاودا قرقێنه‌یه‌ک لێ ئه‌دات. سەیرێکی ئاسمان ئەکات و ئەڵێت: "خوایە گیان، تۆ بڵێی سەروبن دانەنیشتبم!" |
1997 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-11-06 12:23:28 |
| نێره‌ر: سمایل |
| ناوونیشان: وه‌کو دایکمان سه‌یری ئه‌که‌ین |
| کابرایه‌کی لادێی ماوه‌یه‌کی زۆره ژنه‌که‌ی مردووه و خۆی و دوو کوڕی ماونه‌ته‌وه و ماکه‌رێکیشیان هه‌یه. ڕۆژێکیان دراوسێکه‌یان دوو کوڕه‌که ئه‌گرێت به‌سه‌ر ماکه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه و زۆر به تووڕه‌یی پێیان ئه‌ڵێ: "باشه به ناخێری گیانتان ئێوه‌ش ماکه‌رتان هه‌یه بۆ سواری ماکه‌ره‌که‌ی خۆتان نابن؟" کوڕه‌کانیش به شه‌رمه‌وه دێنه جواب و ئه‌ڵێن: "ئاخر ماکه‌ره‌که‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده باوکمان سواری بووه وه‌کو دایکمان سه‌یری ئه‌که‌ین." |
2718 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-11-02 01:15:28 |
| نێره‌ر: زراری |
| ناوونیشان: داخوازی |
| کوڕێکی گێلی ئیزعاج ده‌وروخولی کچێکی داوه و هه‌موو ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ: "خه‌ڵک ئه‌نێرمه داوات." کچه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت له ده‌ستی ڕۆژێک پێی ئه‌ڵێ: "من خۆم لاریم نییه له‌وه‌ی که بنێریته داوام، به‌ڵام به خوا من ئه‌زانم که ماڵه‌وه‌مان ڕازی نابن و به خزمی خۆم نه‌بێت به که‌سم ناده‌ن." کوڕه‌که ئه‌ڵێ: "باشه تۆ چوزانیت؟" کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "به‌وه‌دا ئه‌زانم که نه‌نکمیان داوه به باپیرم، دایکم به باوکم، ئامۆژنم به مام و خاڵۆژنیشم به خاڵم." |
1886 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-10-25 16:50:22 |
| نێره‌ر: لينا |
| ناوونیشان: بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟ |
| پیاوێک ئه‌چێته خوازبێنی کچێک بۆ کوڕه‌که‌ی. که ئه‌گه‌نه سه‌ر باسی ماره‌یی، باوکی کچه‌که داوای ده ده‌فته‌ر دۆلار ماره‌یی ئه‌کات، باوکی کوڕه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ: "بۆ شه‌ویت به چه‌ند حساب کردووه؟" |
2546 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-10-19 23:34:37 |
| نێره‌ر: سروه نه‌جم |
| ناوونیشان: ئیمام حسێن ئاگاداری بێت |
| له شیعه‌یه‌ک ئه‌پرسن: "ئه‌زانی خودا له کوێیه؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "نه‌وه‌ڵڵا نازانم به‌ڵام له هه‌ر شوێنێکه ئیمام حسێن ئاگاداری بێت." |
2004 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-10-11 17:22:05 |
| نێره‌ر: سۆران |
| ناوونیشان: نایه‌ڵم یه‌ک خشتیشی بترازێت |
| مه‌لایه‌کی هه‌تیوباز باسی زینا بۆ فه‌قێکانی ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "هه‌ر که‌سێک زینا بکات وه‌کو ئه‌وه وایه لایه‌ک له که‌عبه بڕووخێنێت." دوای ده‌رس فه‌قێکان یه‌ک یه‌ک و دوو دوو حوجره به جێ ئه‌هێلن و ته‌نها فه‌قێیه‌کی لووسکه‌له ئه‌مێنێته‌وه. مه‌لا ته‌ماع ئه‌کاته فه‌قێکه و داوای لێ ئه‌کات. فه‌قێ به شه‌رمه‌وه به مه‌لا ئه‌ڵێ: "مامۆستا تۆ ئێستا خۆت گوتت: ئه‌وه‌ی زینا بکات وه‌ک ئه‌وه وایه لایه‌ک له که‌عبه بڕووخێنێت، ئێستا چۆن خۆت کاری وا ئه‌که‌یت؟" مه‌لاش ئه‌ڵێ: "خه‌مت نه‌بێت تۆ جوان ڕاوه‌سته بۆم، من نایه‌ڵم یه‌ک خشتیشی بترازێت." |
2184 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-10-04 17:50:56 |
| نێره‌ر: زانا |
| ناوونیشان: غه‌واسه |
| ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له لا ئه‌بن که ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه دێت و یه‌کێک دێته ژووره‌وه. ژنه‌که به دۆسته‌کانی ئه‌ڵێ: "خێرا ڕابکه‌نه سه‌ربان ئه‌وه مێرده‌که‌مه هاته‌وه." پیاوه‌که له کاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌دا گوێی له ته‌په‌ی پێ ئه‌بێت له‌سه‌ر پلیکانه‌کان بۆیه سه‌ر ئه‌که‌وێت بۆ سه‌ربان و ژنه‌ش به دوایدا. له سه‌ربان هه‌ردوو دۆستی ژنه‌که‌ی ئه‌بینێت، نیوه ڕووت و نیوه پۆشته، و لێیان ئه‌پرسێت: "ئێوه کێن و چی ئه‌که‌ن لێره؟" ئه‌وانیش دێنه وه‌ڵام و ئه‌ڵێن: "ئێمه به په‌ڕه‌شووت خۆمان هه‌ڵداوه و به ڕێکه‌وت له سه‌ربانی ئێوه گیرساوینه‌ته‌وه." پیاوه‌که پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک لێیان ورد ئه‌بێته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ ئافره‌ت من شێوه‌ی ئه‌م دووانه ئه‌که‌م، ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و دووانه نه‌بوون که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به غه‌واسه هاتبوونه به‌رمیلی حه‌مامه‌که‌مانه‌وه؟" |
2099 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-09-28 12:44:43 |
| نێره‌ر: ته‌كه‌لتويى |
| ناوونیشان: ملوانکه |
| کچێک ته‌ماشا ئه‌کات دایکی ملوانکه‌یه‌کی زۆر جوانی له ملدایه بۆیه پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا دایه ئه‌و ملوانکه‌یه چه‌ند جوانه له ملتا، ئه‌وه باوکم بۆی کڕیت؟" دایکه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ڵڵا کچم باوکتی چی، من به ته‌مای باوکت بومایه تۆشم نه‌ئه‌بوو." |
2118 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-09-23 20:19:42 |
| نێره‌ر: سه‌لکه‌سه‌گ |
| ناوونیشان: فووتێکردن! |
| کوڕه له‌پڕ خۆی ئه‌کات به ژووردا و ئه‌بینێت وا دایکی کۆشی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و، په‌رژینێکی له ڕووتاندا قایم بێت، نیشتۆته سه‌ر باوکه ورگزله‌که‌ی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێتی . که ئه‌مه ئه‌بینێت، هیچی بۆ نامێنێته‌وه ئه‌پرسێت: "دایکه ئه‌وه بۆ وا نیشتویته‌ته سه‌ر باوکم؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا چی بڵێم کوڕم... ئه‌وه باوکت تادیت ورگی زۆرتر ئه‌ئاوسێت، منیش وتم به‌شکه بتوانم نه‌ختێک بۆی پان بکه‌مه‌وه!" کوڕه‌ش هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێت: "دایه به‌خوا که‌ڵکی نییه، چونکه زوو زوو ژنه‌که‌ی دراوسێمان دێت و فووی تێ ئه‌کاته‌وه، ئه‌مجا ئیتر بۆ ئه‌زێتی خۆت ئه‌ده‌یت!" |
1514 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-09-19 22:52:16 |
| نێره‌ر: هه‌ڵه‌بجه‌یی |
| ناوونیشان: فوول شه‌به‌که |
| ژن و مێردێک ئه‌چن بۆ ژووری نووستنه‌که‌یان به نیازی کاری خێر. له‌وێ، ژنه‌که زۆر له‌گه‌ڵ پیاوه‌که‌دا خه‌ریك ئه‌بێت به‌ڵام بێهووده ئه‌بێت و پیاوه‌که زه‌وقی هه‌ڵناسێت. پیاوه‌که زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت و هه‌ڵ ئه‌سێت له داخا ئه‌چێته هۆڵه‌که بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ک بکێشێت که‌چی له‌وێ زه‌وقی هه‌ڵ ئه‌سێت، بۆیه هاوار له ژنه‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "ژنه‌که خێرا ڕاکه وه‌ره بۆ ئێره، لێره فوول شه‌به‌که‌م هه‌یه." |
2230 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-09-13 21:55:22 |
| نێره‌ر: گه‌رمیانی |
| ناوونیشان: ده‌ستگیرانداری |
| له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری کچ و کوڕێکدا، ڕۆژانه کوڕه‌که ئه‌چێت بۆ ماڵی ده‌ستگیرانه‌که‌ی و تا دره‌نگانێک له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه. شه‌وێک باوکی کچه‌که زۆر بێزار ئه‌بێت و ئه‌ڵێ: "ئێمه هه‌موو شه‌وێ سه‌عات 10 گڵۆپ ئه‌کوژێنینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مشه‌و له‌به‌ر تۆ دانیشتووین و نه‌مان کوژاندۆته‌وه." كوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئینجا بۆ نایکوژێننه‌وه، خۆ نه من ڕۆژنامه ئه‌خوێنمه‌وه و نه کچه‌که‌شت ملوانکه ئه‌هۆنێته‌وه." |
1622 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-09-05 08:54:32 |
| نێره‌ر: نه‌ورۆلی |
| ناوونیشان: نوێژی به‌یانی |
| حاجییه‌کی دووکانداری نوێژکه‌ری له‌خواترس، به‌یانییه‌ک سه‌عات دوو به‌خه‌به‌ر دێت که ته‌ماشای سه‌عات ئه‌کات و ئه‌بینێ زووه بۆ نوێژی به‌یانی ئه‌خه‌وێته‌وه. به‌م چه‌شنه، تا کاتی نوێژی به‌یانی دێت، هه‌ر نیو سه‌عات جارێک خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه و ئه‌نوێته‌وه. که کاتی نوێژ دێت، خۆی ئه‌گۆڕێت و به ڕێ ئه‌که‌وێت بۆ مزگه‌وت تا له‌وێ نوێژه‌که‌ی به جه‌ماعه‌ت بکات و هه‌ر له‌وێشه‌وه بچێت بۆ دووکان. که ئه‌گاته به‌ر ده‌می مزگه‌وت و ده‌ست ئه‌کات به گیرفانیدا ئه‌بینێ کلیله‌کانی دووکانی له بیر چووه. حاجی زۆر تووڕه ئه‌بێت، ڕوو ئه‌کاته ئاسمان و ئه‌ڵێ: "له سه‌عات دووه‌وه حه‌وت مه‌لایکه‌تت نارده سه‌رم و ده جار خه‌به‌ریان کردمه‌وه هه‌تا نوێژه‌که‌م نه‌چێت، ئه‌ی گه‌وادێک نه‌بوو بینێرێت تا بیرم بخاته‌وه کلیله‌کانم له بیر نه‌چێت؟ ده شه‌رت بێت مادام وایه منیش ئه‌و نوێژه ناکه‌م." |
2470 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-08-31 22:18:54 |
| نێره‌ر: شرام |
| ناوونیشان: شه‌کر |
| مامۆستای زمانی کوردی به قوتابییه‌کی ئه‌ڵێ: "ڕسته‌یه‌کم پێ بڵێ (شه‌کر)ی تێدا بێت!" قوتابییه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئه‌م به‌یانییه پیاڵه‌یه‌ک چام خوارده‌وه." مامۆستا ئه‌ڵێ: " ئه‌ی شه‌کره‌که کوا؟" قوتابییه‌که ئه‌ڵێ: "له ناو چایه‌که‌دا بوو." |
1623 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-08-24 09:30:42 |
| نێره‌ر: شێرکۆ |
| ناوونیشان: داوا |
| ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت: " بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت." پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ: "شتی چی؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت." پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت: "باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت." |
2201 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-08-19 01:30:00 |
| نێره‌ر: نه‌وزاد |
| ناوونیشان: هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق |
| چه‌ند چه‌کدارێکی شیعه کوردێک ئه‌گرن له به‌غدا و به بیانووی ئه‌وه‌ی که سوننه‌یه به نیازن بیکوژن. کورده‌که‌ش له ترساندا و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بکات ئه‌ڵێ: "بابه بۆ ئه‌مکوژن؟ به عه‌لی منیش شیعه‌م هه‌ر وه‌ک ئێوه." ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕاست ئه‌کات یان درۆ وێنه‌ی دوانزه ئیمامه‌که‌یانی پیشان ئه‌ده‌ن و لێی ئه‌پرسن: "باشه، تۆیه‌ک که ئه‌ڵێی من شیعه‌م، پێمان بڵێ ئه‌مانه کێن." ئه‌ویش، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سیان ناناسێت، پاش که‌مێک تێڕامان ئه‌ڵێ: "ئه‌مانه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقن له زه‌مانی هاروونه ڕه‌شیددا." |
2085 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-08-12 00:02:26 |
| نێره‌ر: زراری |
| ناوونیشان: چوون بۆ حه‌ج |
| کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ حه‌ج و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا ژنه‌که‌ی و دایکی و خه‌سووشی ئه‌بات. له‌وێ کاتی دوعاکردن گوێی له دایکی ئه‌بێت ئه‌ڵێ: "خوایه له گوناهم خۆش به! ئه‌م کوڕه‌م زۆڵه و له مێرده‌که‌ی خۆم نییه." له سه‌ره‌ی خه‌سووشیدا بۆ دوعاکردن گوێی لێ ئه‌بێت خه‌سووشی به هه‌مان شێوه دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "خوایه گیان لێم خۆش به! ئه‌و کچه‌م که ژنی ئه‌م کوڕه‌یه زۆڵه و له مێرده‌که‌م نییه." که ئه‌مه ئه‌بیستێت بڕیار ئه‌دات گوێ له ژنه‌که‌شی بگرێت تا بزانێت ئه‌و چ گوناهێکی کردووه. که خۆی لێ ئه‌گرێت گوێی لێ ئه‌بێت ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "خوایه گیان له گوناهم خۆش به! له‌وه‌ی که دۆستم هه‌یه و خیانه‌تم له مێرده‌که‌م کردووه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک بوو په‌یمان بێت دووباره‌ی ناکه‌مه‌وه." کابرا که نۆره‌ی خۆی دێت بۆ دوعاکردن ده‌ست به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ: "خوایه گیان له گوناهم خۆش به سێ قه‌حبه‌م هێناوه‌ته حزووری جه‌نابت، نه‌مزانی وان ئه‌گینا نه‌م ئه‌هێنان." |
2893 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-08-03 01:08:38 |
| نێره‌ر: ئاری |
| ناوونیشان: به‌لوعه |
| کابرایه‌ک له سه‌ربانی ماڵه‌که‌یان ئه‌که‌وێته خواره‌وه و ژنه‌که‌ی به په‌له ئه‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه. دوای پشکنین دوکتۆر پێی ئه‌ڵێ: " پیاوه‌که‌ت حه‌وزی شکاوه." ژنه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "هه‌ر به‌لوعه‌که‌ی ساغ بێت، حه‌وزه‌که موشکیله نییه." |
3837 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-07-19 22:10:38 |
| نێره‌ر: که‌مال |
| ناوونیشان: له‌تێک گوێزان |
| له کاتی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا سه‌ربازێکی کورد ئه‌چێت بۆ لای ئه‌فسه‌ره‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م دوو هه‌فته ئیجازه‌م بۆ ده‌رچووه و ئه‌ڕۆمه‌وه. چیت ئه‌وێت له‌و سه‌ره‌وه بۆت بێنم به دیاری؟" ئه‌فسه‌ره‌که‌ش که‌مێک تێی ڕائه‌مێنێت و ئینجا ئه‌ڵێ: "له‌تێک گوێزان." سه‌ربازه کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م له‌تێک گوێزانی چی؟ به‌ڕاستمه چیت بۆ بێنم؟" ئه‌فسه‌ره‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر تۆ له‌م ئیجازه‌یه‌دا فیرارت نه‌کرد و گه‌ڕایته‌وه ئه‌وا شه‌رت بێت، به‌و له‌ته گوێزانه‌ی بۆم ئه‌هێنیت، سمێلی خۆم بتاشم." |
1773 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-07-19 21:59:10 |
| نێره‌ر: سۆران سڵێمان |
| ناوونیشان: بیرکاری |
| مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت: "ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟" ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "10 دینار." مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ: "دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت." ئازادیش ئه‌ڵێ: "تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من." |
1690 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-07-13 12:50:36 |
| نێره‌ر: سالار |
| ناوونیشان: حه‌بی سکچوون |
| مامۆستایه‌ک له پۆلێکدا ئه‌پرسێت: "کێ ئه‌زانێت حه‌بی ڤیاگرا چییه؟" قوتابییه‌ک هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌ڵێ: "حه‌بی سكچوونه." مامۆستاکه ئه‌ڵێ: "به چییا ئه‌زانیت؟" قوتابییه‌که ئه‌ڵێ: "هه‌ندێک جار گوێم لێیه دایكم به باوكم ئه‌ڵێ: - هه‌سته ڤیاگراكه‌ت بخۆ با گووه‌كه‌ت ڕه‌ق ببێ! -" |
2153 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-07-09 18:59:53 |
| نێره‌ر: کامیل ئه‌حمه‌د |
| ناوونیشان: کامێرای شاراوه |
| کابرایه‌ک خۆی ئه‌کاته‌وه به ماڵدا، ده‌رگای ژووری نووستن ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێت پیاوێک له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا خه‌ریکه! یه‌کاندوو ده‌ست ئه‌بات و ده‌مانچه‌که‌ی هه‌ڵئه‌کێشێت و ئه‌نێشێته سه‌ر کابرا، کابرایش هیچی بۆ نامێنێته‌وه و هاوار ئه‌کات: "برا بۆ خاتری خوا نه‌که‌یت، نه‌که‌یت کامێرای شاراوه‌یه!" کابراش به ئاگا دێته‌وه، ده‌مانچه‌که‌ی ئه‌خاته‌وه به‌ر پشتێنه‌که‌ی و ئه‌ڵێت: "خوا له‌ناوی ده‌مت بات، خۆ خه‌ریک بوو که‌تنێکم پێ بکه‌یت... ئاخر ئه‌مه سه‌ری سێیه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م کامێرا دوابڕاوه دێته ماڵی ئێمه!" |
2131 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-07-06 21:39:24 |
| نێره‌ر: بێ‌ناو |
| ناوونیشان: با نه‌فڕن |
| دوو که‌س، که پێشتر به فرۆکه سه‌فه‌ریان نه‌کردووه، ئه‌چن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به نیازی سه‌فه‌رکردن. که له فڕۆکه‌خانه دائه‌به‌زن و له نزیکه‌وه فڕۆکه‌کان ئه‌بینن یه‌کێکیان به‌وه‌ی تریان ئه‌ڵێ: "سووک بڕۆ و ته‌په‌ته‌پ مه‌که با فڕۆکه‌کان نه‌فڕن." |
2110 که‌س ده‌نگیان داوه. | |
| 2007-06-29 12:56:51 |
| نێره‌ر: بێوار |
| ناوونیشان: به مێردی نییه به خودێیه |
| ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک پیاو له دیوه‌خانێکدا دانیشتوون و باسی کچه‌کانیان ئه‌که‌ن. یه‌کێکیان ئه‌ڵێ: "دوو ساڵه کچه‌که‌م داوه به شوو که‌چی هێشتا منداڵی نییه." یه‌کێکی تریان هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ: "وه‌ڵلا من پار کچه‌که‌م دا به شوو، ئه‌مساڵ کچێکی جوانی بوو." سێهه‌میان ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: " وه‌ڵڵا برا به مێردی نییه به خودێیه، من کچه‌که‌م مێردیشی نییه و خزمه‌تکارێکی ئێوه‌شی هه‌یه." |