| 2005-07-06 14:14:30 |
| نوکته‌ی ژماره: 1 |
| نێره‌ر: ڕێبوار حه‌مه‌عه‌لی |
| ناوونیشان: سه‌موونکڕین. |
| پیاوێکی دانیشتووی هه‌ولێر و دوو کوڕه‌که‌ی، له سه‌روه‌ختی شه‌ڕی براکوژیدا، ئاواره‌ی سلێمانی ئه‌بن. پیاوه‌که زۆر به ته‌نگ کو‌لتوور و داب و نه‌ریتی هه‌ولێره‌وه دێت. کابرا هه‌میشه جلی کوردیی ده‌ستووری هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌کات، به دیالێکتی هه‌ولێر قسه ئه‌کات و شانازی به هه‌ولێریبوونی خۆیه‌وه ئه‌کات. شه‌ڕ درێژه ئه‌کێشێت و کابراش خه‌می لێ دێت, ئه‌ترسێت بمرێت و له غه‌ریبایه‌تی بینێژن، هه‌ر بۆیه وه‌سێت ئه‌کات بۆ کوڕه‌کانی و ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر مردم ئه‌مه‌وێت به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌گه‌ر توانرا بمبه‌نه‌وه له هه‌ولێر بمنێژن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌کرا و زرووف له‌بار نه‌بوو ئه‌وا قه‌یناکه لێره له گردی سه‌یوان بمنێژن، به‌ڵام به جله‌کانمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروپشتم بزانن که هه‌ولێریم. پاش ماوه‌یه‌ک، هه‌روه‌ک چۆن دڵی خه‌به‌ری دابوو، نه‌خۆش ئه‌که‌وێت و ئه‌مرێت. کوڕه‌کانیشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زرووف له‌بار نییه, له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له گردی سه‌یوان، به جله‌کانیه‌وه، ئه‌ینێژن. پرسه ته‌واو ئه‌بێت و هه‌فته‌یه‌کیش به‌سه‌ر پرسه‌دا تێ ئه‌په‌ڕێت، بۆ شه‌وی دوایی کوڕه گه‌وره‌که‌ی خه‌و به باوکییه‌وه ئه‌بینێ. با‌وکی له خه‌وه‌که‌دا تکا و ڕجای زۆری لێ ئه‌کات و ئه‌ڵێت وه‌رن ده‌رم بێنن جله‌کانم له به‌ر داکه‌نن و بمنێژنه‌وه. کوڕه‌که زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت به‌م خه‌وه به‌ڵام هه‌رچی ئه‌کات تێی ناگات و بۆی لێک نادرێته‌وه. کوڕه گه‌وره‌که بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته هه‌موو شه‌وێک ئه‌م خه‌وه ئه‌بینێت، ته‌واو هه‌راسان و ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت. هه‌ڵئه‌سێت ئه‌چێت بۆ لای برا بچکۆله‌که‌ی و حاڵ و مه‌سه‌له‌ی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه. برا بچکۆله‌که‌ی ئه‌ڵێت منیش به هه‌مان شێوه هه‌فته‌یه‌ک زیاتره هه‌موو شه‌وێک باوکم دێته خه‌وم و هه‌مان شتم پێ ئه‌ڵێت. هه‌ردوو برا ڕێک ئه‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هاته خه‌وی هه‌رکامێکیان لێی بپرسن بۆچی ئه‌یه‌وێت جله‌کانی له به‌ر داکه‌نن، ئه‌ی ئه‌و خۆی وه‌سێتی نه‌کردبوو به جله‌کانه‌وه بینێژن؟ شه‌و دادێت و کوڕه گه‌وره‌که ئه‌چێته ناو جێگا و هه‌ر که چاوی ئه‌چێته خه‌و با‌وکی دێته خه‌وی و به هه‌مان شێوه ئه‌که‌وێته تکا و ڕجا بۆ ئه‌وه‌ی جله‌کانی له به‌ر داکه‌نن، ئه‌میش لێی ئه‌پرسێت: باشه بابه تۆ خۆت وه‌سێتت کرد که به جله‌کانته‌وه بتنێژین بۆچی وا ئێستا ئه‌ته‌وێت جله‌کانت له به‌ر داکه‌نین؟ باوکه دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت: "ئه‌مانه‌ی ده‌وروپشتم بۆژۆیان کردووم و ئیسراحه‌تیان له به‌ر هه‌ڵگرتووم. هه‌ر به‌یانییه‌ی یه‌کێکیان زوو زوو سه‌عات چوار دێته سه‌رم خه‌به‌رم ئه‌کاته‌وه" و ئه‌ڵێت: "هه‌سته تۆ جلت له به‌ردایه بڕۆ سه‌موونمان بۆ بکڕه!" |
1064 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-07-06 14:15:18 |
| نوکته‌ی ژماره: 2 |
| نێره‌ر: ڕێبوار حه‌مه‌عه‌لی |
| ناوونیشان: یابانی. |
| منداڵێک کردوویه‌تی به خوو هه‌موو ڕۆژێک له‌و پیاوه شیرینیفرۆشه‌ی، که ئه‌م شیرینی لێ ئه‌کڕێت، ئه‌پرسێت: "خاڵه‌که تۆ یابانیت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "نا کوڕی خۆم یابانی نیم. بۆچی؟" منداڵه‌که ئه‌ڵێت: "هه‌روا!" کابرا که ئه‌بینێت منداڵه‌که هه‌موو ڕۆژێک ئه‌م پرسیاره‌ی لێ ئه‌کات بڕیار ئه‌دات که ئه‌مجاره بێته‌وه بڵێت یابانیم تا بزانێت بۆچی منداڵه‌که ئه‌م پرسیاره ئه‌کات. بۆ ڕۆژی دوایی به هه‌مان شێوه منداڵه‌که دێت بۆ شیرینیکڕین و لێی ئه‌پرسێته‌وه: "خاڵه‌که تۆ یابانیت؟" پیاوه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "به‌ڵی یابانیم." منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئه‌ی بۆ له یابانی ناچیت؟" |
655 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-07-06 14:16:26 |
| نوکته‌ی ژماره: 3 |
| نێره‌ر: سه‌ربه‌ست سه‌ید كه‌ریم |
| ناوونیشان: ده‌ستێ له پشتم ناده‌ی! |
| ئازادی شێخ که‌ریم گێڕایه‌وه: له خالیس - که ئه‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای به‌غدا و سلێمانی - بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ لامان دابوو، که چووم بۆ ئه‌وه‌ی، به‌ر له‌وه‌ی خواردنه‌که بێنن، ده‌ستوپلم بشۆم، بینیم عه‌ریفێکی عه‌ره‌ب له‌به‌ر ده‌ستشۆره‌که‌دا ڕاوه‌ستابوو و خه‌ریکی ده‌ستوده‌موچاوشتن بوو، منیش له پشتییه‌وه چاوه‌ڕێ بووم تا ته‌واو ئه‌بیت و نۆره دێته سه‌ر من، به‌ڵام ئه‌و به جۆرێک ده‌ستوده‌موچاو و بناگوێ و سه‌ر و لاملی ئه‌شت کۆتای نه‌ده‌هات و ئه‌توت قه‌ت ئاوی نه‌بینیوه. له‌پڕێکا و له‌و کاته‌دا که سه‌روگوێلاکی هه‌موو به‌ته‌واوی ته‌ڕ کردبوو و ئاو به شانوشه‌پیلکیدا ئه‌هاته خواره‌وه، ئاوڕێکی له من دایه‌وه و منیش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌کا پێم بڵێ: "ئاده‌ی خاڵه گیان زه‌حمه‌ت نه‌بێت ده‌ستێک له پشتی مامی خۆت بده!" به‌په‌له ڕامکرده ده‌ره‌وه! |
771 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-07-14 13:46:22 |
| نوکته‌ی ژماره: 4 |
| نێره‌ر: سه‌ربه‌ست سه‌ید كه‌ریم |
| ناوونیشان: باوكم من كوێرم و ئه‌ینێمه مشتی خۆی! |
| مه‌لاحه‌سه‌نی شێخ ئه‌بوبه‌كر گێڕایه‌وه و وتی: مه‌لا و مه‌لاژن هه‌ردووكیان كوێر بوون! مه‌لاژن به‌ته‌واوی به ده‌ست مه‌لاوه گیری خواردبوو و سه‌ری دنیای لێ هاتبووه‌وه یه‌ك. ئاخرێكه‌ی بڕیاری خۆی دا و به داوای جیابوونه‌وه‌وه مه‌لای ڕاپێچی به‌ر دادگا كرد! داده‌وه‌ریش له كاتی دادگاییكردنه‌كه‌دا داوای هۆی جیابوونه‌وه‌ی له مه‌لاژن ئه‌كرد و ئه‌ویش هه‌رچه‌ندی ئه‌كرد و ئه‌كۆشا له ڕووی نه‌ئه‌هات باسی هۆیه‌كه‌ی بكات و هه‌ر پێی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌كه‌ی له مه‌لا دائه‌گرت و مه‌لاش سه‌ركز و كزۆڵه، بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێوه بێت، له جێگه‌كه‌ی خۆی لێی دانیشتبوو، خه‌ریكی ته‌زبیحات و ویردی خۆی بوو. دادوه‌ر په‌یتا په‌یتا له مه‌لاژنی دووپات ئه‌كرده‌وه كه ته‌نیا هۆیه‌ك بۆ داوای جیابوونه‌وه‌كه‌ی بڵێیت، تا بتوانێت داواكه‌ی بسه‌لمێنیت و بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان بۆ ده‌ر بكات، به‌ڵام ده‌می مه‌لاژن نه‌ده‌هاته گۆ و له ڕووی نه‌ده‌هات شتێك بڵێت! له‌و كاته‌دا كه دادوه‌ر بۆ ئا‌خر جاری دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر باسی هۆیه‌كه‌ێ نه‌كات ئه‌وا دادگاییه‌كه به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه و مه‌لا و مه‌لاژنیش ڕه‌وانه‌ی ماڵێ ئه‌كاته‌وه، مه‌لاژن له ترسی جه‌هه‌نه‌مه‌كه‌ی ماڵه‌وه زمانی هاته گۆ و وتی: "باوكم من قه‌ت بێدڵیی ئه‌م خوانه‌ناسه‌م نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و ئۆقره‌ی له‌به‌ر هه‌ڵگرتووم و هه‌موو جارێك كه داوام لێ ئه‌كات، پێشه‌وه‌ی هه‌ر به‌یه‌كجاره‌كی بیر چووه‌ته‌وه و به دواوه نه‌بێت نایكات و ڕازی نابێت! ئێ خۆیشتان ئه‌زانن ئه‌مه به هیچ ڕیشێك ڕه‌وا نییه و نه خوا و نه عه‌بدیش قه‌بووڵی ئه‌مه ئه‌كه‌ن! ئه‌وجا من له توانا‌مدا نه‌ماوه و چیتر به‌رگه‌ی ناگرم، بڕیاریش له ده‌ست جه‌نابتاندایه گه‌وره‌م! ئێوه چی بڕیارێك ئه‌ده‌ن من پێی ڕازیم و ملكه‌چییم!" پاش نه‌ختێك بیركردنه‌وه، دادوه‌ر به‌ته‌واوی تووڕه ئه‌بێت و بۆ سه‌رزه‌نشت و شكاندنه‌وه‌ی مه‌لایش ڕووی تێ ئه‌كات و ئه‌ڵێت: "تۆ عه‌یب ناكه‌یت مه‌لای ناموباره‌ك! خۆ تۆ به لای خۆت قورئانخوێنیت و سه‌ر له دین و یاسا و ڕێسای دنیایش ده‌رئه‌كه‌یت! داناوه‌شێیت... نامریت... ته‌ریق نابیته‌وه... ئه‌مه كاره له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌سته‌زمانه‌دا ئه‌یكه‌یت، خوا ملت بشكێنێت و كارت ڕاست نه‌كات!" مه‌لا كه تا ئه‌و كاته كزۆڵه و بێده‌نگ له جێیه‌كه‌ی خۆی دانیشتووه، ده‌نگی لێ به‌رز ئه‌كاته‌وه و نه‌ختێك مۆن و تووڕه ڕوو له دادوه‌ر ئه‌كات و ئه‌ڵێت: "باوكم ناشیرینه تۆ له خۆته‌وه و ئاوها نائینسانانه هه‌ڵئه‌كوتیته سه‌ر من! ئێ خۆ كوێراییت دانه‌هاتووه و ئه‌یبینیت كه هه‌ردووكمان كوێرین! پاشان ئه‌وه‌ی مه‌لاژن ئه‌یڵێت سه‌ری به به‌رییه‌وه نییه و وا نییه! چونكه من له‌به‌رئه‌وه‌ی كوێرم و چاوم نابینێت، له‌و كاتانه‌دا ئه‌ینێمه نێو مشتی خۆی و ئیتر ئه‌و خۆی وه‌كیل ئه‌یخاته سه‌ر هه‌ر جێیه‌ك ئه‌یخات و به‌ته‌نیا كوت و ته‌كاندانه‌كه بۆ من ئه‌مێنێته‌وه! ئیتر بۆ ئه‌بێت گوناهه‌كه بكرێته مل من و ئه‌بێت له‌مه‌دا چ سووچ و گوناهێكی منی تێدا بێت!" دادوه‌ر ده‌می ئه‌چێته كلیله و بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به هیچ لایه‌كدا بخات، به‌په‌له له هۆڵی دادگا ئه‌چێته ده‌ره‌وه! |
369 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-07-26 12:20:07 |
| نوکته‌ی ژماره: 5 |
| نێره‌ر: گۆران |
| ناوونیشان: ده‌با نه‌ختێك ئوتووت بكردایه! |
| ڕۆژێكیان پیرێژنێك ئه‌چێت بۆ سه‌ردانی كچه‌زاكه‌ی! له ده‌رگا ئه‌دات و كه ده‌رگای لێ ئه‌كاته‌وه، ئه‌بینێت كچه‌زاكه‌ی ڕووتوقووته. كه ئه‌چێته ژووره‌وه، ئه‌بینێت هاوڕێی كچه‌ش له‌وێیه. پاش نه‌ختێك له كچه‌زاكه‌ی ئه‌پرسێت: "ئه‌رێ كچم ئه‌وه بۆ وا خۆت ڕووت كردۆته‌وه؟" كچه‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "نه‌نه، خۆم ڕووت نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه جلی خۆشه‌ویستییه!" نه‌نه ئه‌م قسه‌یه تا ماڵه‌وه هه‌ڵئه‌گرێت و پاشان له چاوه‌ڕوانیی هاتنه‌وه‌ی باپیره‌دا خۆی ڕووتوقووت ئه‌كاته‌وه. كه باپیره ئه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌بینێت ژنه‌كه‌ی خۆی ڕووت كردۆته‌وه! لێی ئه‌پرسێت: "ئافره‌ت، بۆ خاتری خوا، ئه‌وه چی ڕووی داوه! بۆ به‌م ئاخری پیرییه وا خۆت ڕووت كردۆته‌وه!" پیرێژنیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "پیاوه‌كه خۆم ڕووت نه‌كردۆته‌وه! ئه‌وه جلی خۆشه‌ویستییه!" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی ئه‌ڵێت: "ئێ بێ قه‌زا بیت! با نه‌ختێك ئوتووت بكردایه! خۆ دنیا خراپ نه‌ئه‌بوو." |
476 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-07-28 23:06:39 |
| نوکته‌ی ژماره: 6 |
| نێره‌ر: سه‌ربه‌ست سه‌ید كه‌ریم |
| ناوونیشان: بیسته‌كه‌ی با خاتری تۆ بێت! |
| گه‌نجێكی هه‌ولێری هه‌وای گارته‌وگه‌پ له كه‌لله‌ی ئه‌دا و نیوه‌ڕۆیه‌ك له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له سلێمانی فرسه‌ت له مه‌لا كوێره‌یه‌ك ئه‌هێنێت، به مه‌به‌ستی پێڕابواردن لێی ئه‌چێته پێشه‌وه و دوای چاك و چۆنی لێ‌كردن، پێی ئه‌ڵێت: "مامۆستا پێت كووه بیستویه‌كێك بكه‌ین؟" مه‌لاش یه‌كسه‌ر لێی دێته ده‌نگ و پێی ئه‌ڵێت: "كوڕی باوكم بیسته‌كه‌ی با خاتری تۆ بێت و وه‌ره با یه‌كێ بكه‌ین!" |
409 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-07-29 12:44:57 |
| نوکته‌ی ژماره: 7 |
| نێره‌ر: کامیل ئه‌حمه‌د |
| ناوونیشان: نێرگه‌له! |
| کوڕگه‌لێکی هه‌ولێری له‌و به‌رقه‌ڵا‌ی هه‌ولێره بۆ به‌زم و پێڕابواردن مه‌لا‌یه‌کی فێسبه‌سه‌ر و جبه‌له‌به‌ری خه‌ڵکی سلێمانیی ئاواره‌ی هه‌ولێر به گیر ئه‌هێنن! له‌و کاته‌دا که ده‌وریان گرتووه و هه‌ندێکیان مه‌لایان به پرس و بێنه و به‌رده‌ی ڕۆژگاره‌وه خه‌ریک کردووه، یه‌کێکیان فرسه‌ت ئه‌هێنێت و له پشته‌وه پشکۆیه‌ک ئه‌خاته سه‌ر فێسه‌که‌ی مه‌لا! پاش نه‌ختێک فێس ئه‌یگریت و دووکه‌ڵی لێ به‌رز ئه‌بێته‌وه و ئیتر یه‌کێکیان له‌تاو پێکه‌نین و له ترسی گڕگرتنی سه‌ری مه‌لا و بۆ ئه‌ویش به‌زمه‌که گه‌وره‌تر نه‌بێت و خه‌ڵکی پێی بزانن، به‌په‌له و به‌رله‌وه‌ی بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن، له مه‌لا ئه‌پرسێت: "ده‌ی مامۆستا ئێستا له چی ئه‌چیت؟" مه‌لاش لێی دێته جواب و پێی ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا کوڕی باوکم ئه‌گه‌ر به باری زه‌حمه‌ت نه‌بێت و بۆم بمژیت، له نێرگه‌له ئه‌چم!" |
274 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-07-29 22:30:33 |
| نوکته‌ی ژماره: 8 |
| نێره‌ر: سالار عوسمان |
| ناوونیشان: هه‌واڵێك! |
| ده‌ستگاكانی ڕاگه‌یاندن، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێریان ڕاگه‌یاند! كورته‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌مه بوو: "فڕۆكه‌یه‌ك دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و نیویۆرك له ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌كه‌وێته خواره‌وه و بۆ فریاكه‌وتن و به‌زوویی به‌سه‌رداڕاگه‌یشتنی ڕووداوه‌كه‌ش، به‌په‌له گرووپه‌كانی فریاگوزاری، ئاساییش، پۆلیسی ناوخۆ و ئاگركوژاندنه‌وه ئه‌گه‌نه جێی ڕووداوه‌كه و له ئه‌نجامدا، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری هه‌موو لایه‌ك، ئه‌توانن لاشه‌ی 5000 كه‌س بدۆزنه‌وه!" ئه‌وی شایانی باسه، هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندبوو، كه فڕۆكه‌كه له گۆڕستانێكی ده‌ره‌وه‌ی شار كه‌وتبووه خواره‌وه! |
384 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-08-03 22:40:09 |
| نوکته‌ی ژماره: 9 |
| نێره‌ر: كامیل ئه‌حمه‌د |
| ناوونیشان: جلشتن! |
| هه‌موومان ئه‌زانین كه جلشتن له‌م ئه‌وروپایه ئه‌و هه‌موو ئه‌ركه‌ی وڵاتی خۆمانی نییه و سووك و ئاسان ــ بێجگه له ئه‌ركێكی ئاسایی بردن و هێنانه‌وه‌ی جله چڵكنه‌كان بۆ جێی جلشتن كه مرۆڤ هێنده ماندوو ناكات ــ سه‌رله‌به‌ری كاره‌كه به ئامێره‌كانی جلشتن ئه‌نجام ئه‌درێت! براده‌رێكم هه‌یه خه‌ڵكی سنه و تا خوا حه‌ز بكات كوڕی خاس و پێشكه‌وتوویش، له‌وانه‌ی كه خوا هه‌ڵناگرێت هێنده‌ی پێویست بێت له‌نێو ماڵ و له ده‌ره‌وه‌ش ئه‌ڕه‌نجێت و ئه‌مه‌یشی له‌خۆڕا نییه و بڕوای ته‌واوی به كرده‌وه ــ نه‌ك به قسه! ــ به یارمه‌تیدان و هاوكاریكردن هه‌یه. ئه‌و براده‌رم گێڕایه‌وه و وتی: "ئێواره‌یه‌كیان، دوای كار گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه و ڕ‌استیشتان ئه‌وێت له‌به‌ر ماندووبوون تاقه‌تی هیچم نه‌بوو و به‌ته‌واوی هێز و بڕستم له‌به‌ر بڕابوو. ئه‌مجا هه‌روا سڵاوێكم كرد و له لایه‌كه‌وه لێی كه‌وتم تا نه‌ختێك ماندووێتییم بڕه‌وێته‌وه! پاش نه‌ختێك هه‌ستم كرد خانمیش كه ته‌واو شه‌كه‌ت و ماندوو دیار بوو، خۆم ئاسا هات و له لایه‌كی دیكه‌وه خۆی لێ كرده‌وه و لێی ڕاكشا! ئیتر منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌با خوانه‌خواسته شتێكی خراپ ڕووی دابێت ماندووبوونه‌كه‌ی خۆم له بیر چووه‌وه و كه‌وتمه پرسینی حاڵی ئه‌و و منداڵه‌كان! به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌م كرد و كۆشی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ڵام دایه‌وه: "منیش وه‌كو تۆ! ماندووم و هیچی تر!" ئه‌مجا لێتان ناشارمه‌وه كوڵی دڵم به‌و وه‌ڵامه‌ی دانه‌مركایه‌وه و پاش نه‌ختێك، چونكه هه‌ر ئه‌وه نا كه ماندوو دیار بوو به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ش كه به جۆرێكی خراپیش سه‌روچاوی دابوو به‌یه‌كدا، دنیام هێنده‌ی تر لێ تاریك بوو، بۆیه دیسان پرسیارم لێ كرده‌وه و ئه‌ویش وتییه‌وه: "هیچ نه‌بووه و ماندووم و هیچی تر!" هێنده‌ی نه‌برد و پرسیارم لێ دووباره كرده‌وه و به‌ڵام ئه‌و هه‌ر هه‌مان وه‌ڵامی دایه‌وه و هیچی دیكه! ئیتر خۆم بۆ ڕانه‌گیرا و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كه‌ینوبه‌ینه حاڵی ببم و ئه‌گه‌ر پێویست بوو شتێ به شتێ بكه‌م، له هۆی ماندوبوونه‌كه‌یم پرسی ــ چونكه ئه‌و ماوه‌یه‌ك بوو بێكار بوو و به‌ته‌نیا هه‌ر كاروباری ماڵه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو و ئه‌ویش قه‌رزتان له‌سه‌رم نییه هێنده‌ی بۆم كرا بێت به یارمه‌تیی من و مناڵه‌كان بووه، ئیر ئه‌و تاقه‌تی له پرسیاركردنی به‌رده‌وامی من چوو و ئه‌یشیزانی من هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ست له پرسیاركردن هه‌ڵناگرم، بۆیه وتی: "بابه گیان ده‌ست له یه‌خه‌مان به‌رده و به‌س بپرسه! هیچ نییه و ماندووم و به‌س!" دڵی من به‌و وه‌ڵامه‌ش ئاوی نه‌خوارده‌وه و ده‌ستم له پرسكردن هه‌ڵنه‌گرت، هه‌ر ئه‌موت و ئه‌موته‌وه! ئاخرێكه‌ی ئه‌و خۆی بۆ نه‌گیرا و وتی: "ئێ خۆ ئه‌وه‌تا خۆت ئه‌یبینیت و بۆ ئه‌وه‌نده ئه‌پرسیت! ئه‌مڕۆ به‌درێژایی ڕۆژ خه‌ریكی جلشتن بووم! ئێ خۆ دار و دیواریش نیم و ماندوو ئه‌بم!"" ئه‌و وای وت و منیش هه‌رچه‌ند سه‌رم هێنا و سه‌رم برد تێی نه‌ئه‌گه‌یشتم و ته‌قه‌ی سه‌رم ئه‌هات! ڕاسته خه‌ڵك به جلشتن ماندوو ئه‌بێت، به‌ڵام به‌و جۆره! نا به خوا عه‌قڵ نایبڕێت! ئیتر له‌وه زیاتر خۆم پێ نه‌گیرا و به‌هێمنییه‌كه‌وه ڕووم تێكرد و پێم وت: "ئا‌خر خه‌تای خۆیشتی تیایه خانم! پێشتریش هه‌زار جارم پێ وتویت كه جل ئه‌شۆیت پێویست ناكات به دیار ئامێره‌كه‌وه دانیشیت! ئه‌گه‌ر هه‌ر دایشئه‌نیشیت، پێویست ناكات شانبه‌شانی خولانه‌وه‌ی ئه‌و تۆیش سه‌ری له‌گه‌ڵدا بخولێنیته‌وه!" ئه‌مجا وتی: "كاكه! هه‌ر مه‌پرسن! ئیتر خانم ــ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌و قسه‌یه كابه‌م كه‌چ كردبێت! ــ ئه‌و شه‌وه ده‌موچاوی لێ تاریك كردم و بۆ سبه‌ینێش دنیا ڕووناك بووه، به‌ڵام ده‌موچاوی ئه‌و هه‌ر ڕووناك نه‌بووه‌وه!" |
238 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-08-06 10:08:08 |
| نوکته‌ی ژماره: 10 |
| نێره‌ر: (پێشمه‌رگه)یه‌كی كۆن |
| ناوونیشان: گوو بخۆ و بڕۆ! |
| ساڵ ساڵی 74 بوو و ئێمه‌ش جاشی حزبی شیوعیی عێراق بووین! شه‌وێكی تاریك و نوته‌ك بوو. سه‌د (پێشمه‌رگه)یه‌ك ئه‌بووین. له قه‌ره‌داخه‌وه به‌ره‌و ده‌ربه‌ندیخان، به ڕیز و به بواری مه‌ترێك له‌نێوانماندا، به ڕێ كه‌وتبووین. فه‌رمان وابوو كه‌س قسه نه‌كا، نه‌كۆكێ و جگه‌ره نه‌كێشێ، هه‌تا بتوانین بێ خشپه بڕۆین چونكه مه‌ترسیی لێدانمان له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌ی پارتییه‌وه زۆر بوو، به‌رپرسمان عه‌به تاپڕ و عه‌بدوڵای مه‌لا عه‌لی بوون. (هاوڕێ) عه‌بدوڵا گوتی: "هه‌ر شتێكتان ویست، ئه‌گه‌ر له دواوه بووم هه‌ر یه‌كه و به‌وه‌ی دواوه‌ی خۆی بڵێ، تا به من ئه‌گا، ئه‌گه‌ر له پێشیشه‌وه بووم، به‌وه‌ی به‌رده‌مت بڵێ و ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌رده‌می تا ده‌گاته‌وه من." ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه نزیكی سێوسێنان. هاوڕێ عه‌بدوڵا له دوای دواوه بوو، كابرای سه‌رقافڵه‌مان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرد و سووكی كرده‌وه. به‌وه‌ی دواوه‌ی خۆی گوت: "به هاوڕێ عه‌بدوڵا بڵێ له به‌رده‌مماندا یان زه‌لامه یان ورچه، ته‌قه‌ی لێ بكه‌م یان چی؟" ئیدی هه‌ر یه‌كه به‌خێرایی به‌وه‌ی دوای خۆی گه‌یاند تا به هاوڕێ عه‌بدوڵا گه‌یشته‌وه: "هاوڕێ، ئه‌و هاوڕێیه‌ی پێشه‌وه ئه‌ڵێ ورچێك له به‌رده‌ممدایه، ته‌قه‌ی لێ بكه‌م یان چی بكه‌م؟" هاوڕێ عه‌بدوڵا گوتی: "بڵێ گوو بخۆ بڕۆ!" ئیتر هه‌ر یه‌كه و به‌وه‌ی به‌رده‌می خۆی ئه‌وت: "هاوڕێ عه‌بدوڵا ئه‌ڵێ گوو بخۆ و بڕۆ." |
191 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-08-06 20:58:39 |
| نوکته‌ی ژماره: 11 |
| نێره‌ر: ڕێبوار حه‌مه عه‌لی |
| ناوونیشان: به مه‌ڕ شتێ خۆش ێژن. |
| له عێراقی پێش به‌عسدا باو بوو به تایبه‌تی له لادێکاندا ئه‌یانگووت خه‌ڵکی تا سه‌ربازیی نه‌کات نابێت به پیاو، هه‌ربۆیه گه‌نجه‌کانی لادێ که ئه‌گه‌یشتنه هه‌ڕه‌تی لاوی و بانگ ده‌کران بۆ سه‌ربازی، بێ قه‌ید و شه‌رت ئه‌چوون بۆ سه‌ربازییه‌که‌یان و هه‌ندێکیشیان هه‌تا خزمه‌تی سه‌ربازییه‌که‌شیان ته‌واو نه‌کردایه نه‌ئه‌گه‌ڕانه‌وه و که ئه‌شگه‌ڕانه‌وه هه‌م زۆر چاوکراوه‌تر بوون له جاران، هه‌م فێری زمانی عه‌ره‌بیش بووبوون. لاله سه‌رحه‌دیش له‌سه‌ر هه‌مان نه‌زم که ناوی دێته‌وه بۆ سه‌ربازی، بێ دواکه‌وتن ئه‌چێت خۆی ناونووس ئه‌کات و ڕه‌وانه‌ی باشووری عێراقی ئه‌که‌ن. لاله سه‌رحه‌د هه‌تا دوو ساڵی خزمه‌تی سه‌ربازییه‌که‌ی خۆی ته‌واو نه‌کرد له‌ناو عه‌ره‌باندا، نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دێیه‌که‌ی خۆیان له شاره‌زوور. ئه‌و ڕۆژه‌ی که لاله سه‌رحه‌د گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو دێ بۆ ئێواره‌که‌ی کوڕگه‌ل و ته‌نانه‌ت پیر و ڕیشسپیی ئاواییش له ده‌وری خڕ بوونه‌وه له مزگه‌وته‌که و هه‌ریه‌ک پرسیارێکی لێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی تازه فێربووه و چه‌ند عه‌ره‌بی ئه‌زانێت. مام عه‌ول، که یه‌کێک بوو له ڕیشسپییه‌کانی ئاوایی، لێی پرسی و وتی: " ئه‌رێ لاله سه‌رحه‌د توخوا به عه‌ره‌بی به بزن ێژن چی؟" لاله سه‌رحه‌دیش له وه‌ڵامدا وتی:" وه‌ڵڵا مام عه‌ول گیان نازانم به بزن ێژن چی به‌ڵام به مه‌ڕ شتێ خۆش ێژن." |
100 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-03 18:13:34 |
| نوکته‌ی ژماره: 12 |
| نێره‌ر: سه‌ردار ئه‌حمه‌د مه‌عروف |
| ناوونیشان: پێشمه‌رگه‌ی دێرین! |
| له كابرایه‌ك ئه‌پرسن: "حه‌ز ئه‌كه‌یت له پاشه‌ڕۆژدا ببیت به چی؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "به پێشمه‌رگه‌ی دێرین!" |
154 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-03 18:23:27 |
| نوکته‌ی ژماره: 13 |
| نێره‌ر: سه‌ردار ئه‌حمه‌د مه‌عروف |
| ناوونیشان: کڵاش |
| به‌هارێکی زوو دوو براده‌ر جوان خۆیان ئه‌گۆڕن و ئه‌چن بۆ سه‌یران. له‌و کاته‌دا که یه‌کێکیان ڕاوه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وی تر وێنه‌ی بگرێت، ئه‌وه‌ی که وێنه‌ی ئه‌گیرێت هاوار ئه‌کات به قوربانه کڵاشه‌کانم ده‌رنه‌که‌یت. وێنه‌گریش سه‌ری ئه‌سووڕمێت و ئه‌ڵێت: "بۆ؟ خۆ کڵاشه‌کانت زۆر جوان له جله‌کانت هاتوون." ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "ئا‌خر کاتی شتنه‌وه‌ی وێنه‌که کڵاشه‌کانم ته‌ڕ ئه‌بن!" |
134 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-04 00:31:04 |
| نوکته‌ی ژماره: 14 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: مایه‌سیری |
| کابرایه‌کی ده‌ربه‌ندیخانی مایه‌سیری ئه‌بێت ئه‌چێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی جامیعه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری. دوکتۆر پێی ئه‌ڵێت ئه‌بێت سه‌ره بگریت ساڵ و نیوێکی پێ ئه‌چێت.کابراش ئه‌ڵێت ئا‌خر دوکتۆر گیان ڕه‌حمێ به هینم بکه به خوا توانای دانیشتنیشم نه‌ماوه. دوکتۆر ئه‌ڵێت ئه‌توانم له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه بۆت بکه‌م به 3 ڕۆژ بۆت عه‌مه‌لیات ئه‌که‌م، به‌ڵام 1700دیناری تێئه‌چێت.کابراش ئه‌چێته ده‌ره‌وه بۆ لای ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له سه‌ره‌دان، پێیان ئه‌ڵێت توخوا خه‌ڵکینه شتێک ئه‌گه‌ر له ژیانتا دینارێکت پێ په‌یدا نه‌کردبێت، گوناح نییه 1700 دیناری تیا سه‌رف بکه‌یت. |
179 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-04 23:19:57 |
| نوکته‌ی ژماره: 15 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: شێخ مه‌حشی |
| شێخ عه‌لی و شێخ محه‌مه‌د ناوێک ئه‌چن بۆ به‌غداد. ئه‌چن بو چێشتخانه‌یه‌ک نان بخۆن. شێخ محه‌مه‌د عه‌ره‌بی ئه‌زانێت، به‌ڵام شێخ عه‌لی باش نایزانێت. کا‌برای چێشتخانه‌که دێت به‌لایانه‌وه و ئه‌ڵێت: "فه‌رموون چی ئه‌خۆن!" شێخ محه‌مه‌د ئه‌پرسێت: "چیتان هه‌یه؟" کابراش ئه‌ڵێت: "شله و برنج، ماسی، تککه، که‌باب، شێخ مه‌حشی، قۆزی، دۆڵمه و ... شێخ محه‌مه‌د ئه‌ڵێت: "شێخ مه‌حشی." کابرا ڕوو ئه‌کاته شێخ عه‌لی و به عه‌ره‌بی ئه‌ڵێت: "أنت هم شیخ محشي!" واته تۆش هه‌ر شێخ مه‌حشی! ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "نه‌وه‌ڵا من شێخ عه‌لیم." |
108 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-05 23:38:54 |
| نوکته‌ی ژماره: 16 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: براده‌ریی |
| دوو براده‌ر له ئه‌نجامی ناکۆکیی خێزانی ڕق له یه‌ک هه‌ڵئه‌گرن و زۆر ڕقیان له یه‌ک ئه‌بێته‌وه. بارودۆخی سیاسی و کوردایه‌تی وا ئه‌کات هه‌ردووکیان به‌ند ئه‌کرێن لای حیزبی به‌عسی "ڕه‌حمه‌تی". ماوه‌یه‌کی زۆر زیندان ئه‌بن هیچ شتێکیان له دڵدا نامينێت به‌رامبه‌ر یه‌کتر. دوای دوو ساڵ، مه‌حکه‌مه ئه‌کرێن. هه‌ردووکیان حوکمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رئه‌چێت. کاتێ حوکمه‌که‌یان ئه‌ده‌نێ پێیان ئه‌ڵێن پێش له‌سێداره‌دانتان چیتان بوێت بۆتان جێبه‌جێ ئه‌که‌ین. پرسیار له یه‌که‌م ئه‌که‌ن: "تۆ ئاواتت چییه پێش مردنت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "دایکم ببینم جارێک و خواحافیزی یه‌کجاریی لێ بکه‌م." له‌وه‌ی دووه‌م ئه‌پرسن: "ئه‌ی تۆ ئاواتت چییه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "ئاواتم ئه‌وه‌یه که ئه‌و دایکی خۆی نه‌بینێت." |
98 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-06 00:14:46 |
| نوکته‌ی ژماره: 17 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: ده‌نگوباسی خوا عافوی کا |
| مامۆستایه‌ک له شاره‌که‌مان دامه‌زرا جارجار ئه‌هاته دوکانه‌که‌م قسه‌ی خۆش و سوعبه‌تمان ئه‌کرد. برایه‌کی به مندالی زۆر براده‌رم بوو هه‌موو جارێ هه‌واڵی براکه‌یم ئه‌پرسی، ئه‌یووت: "زۆر باشه سڵاوت لێ ئه‌کات." ڕۆژێک هه‌واڵی براکه‌یم پرسی، وتی: "ئه‌زانی تۆ هه‌موو جارێک که دێم بۆ لات برینم ئه‌کولێنیته‌وه." وتم: "خوا نه‌کا بۆ؟" وتی: "براکه‌م له 1985ه‌وه شه‌هید بووه." وتم: "خوا عافووی کات به خوا نه‌مزانیوه ئه‌ی بۆ چه‌ند جاره نه‌تگووتووه؟" که ڕۆیشته ده‌ره‌وه له دوکانه‌که‌مان شه‌ریکه‌دوکانێکی زۆر سوعبه‌تچیم هه‌بوو وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره هاته‌وه پێی بڵێ ده‌نگوباسی براکه‌ت خوا عافوی کا." |
145 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-06 00:31:50 |
| نوکته‌ی ژماره: 18 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: بۆیاخچی |
| ساڵی 1996 کاتێک سلێمانی که‌وته ده‌ست پارتی، یه‌که‌م شت کردیان ڕه‌نگی مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌کانیان گۆڕی له سه‌وزه‌وه بۆ زه‌رد. بۆیاخچییه‌کی قسه‌زل بۆیاخی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌کرد. مه‌سئولێکی پارتی پێی وتبوو به قوربانت بم جوانی بۆیاخ که با بارانی ئه‌مساڵ لێی نه‌کاته‌وه. بۆیاخچیش هه‌ر به‌ده‌م بۆیاخکردنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێک بدات وتبووی: " بۆ به‌ته‌مان ئه‌م زستانه لێره بن؟ " |
263 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-06 01:01:15 |
| نوکته‌ی ژماره: 19 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: له‌زگه |
| کابرایه‌ک دوومه‌ڵێک له سمتی دێت و ئه‌یه‌وێت له‌زگه‌ی لێ بدات. ئه‌چێته ماڵه‌وه ئاوێنه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر سمتی دائه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێک له‌زگه‌که‌ی لێ بدات. له‌جیاتی سمتی له‌زگه‌که ئه‌نێت به ئاوێنه‌که‌وه. |
136 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-07 13:31:15 |
| نوکته‌ی ژماره: 20 |
| نێره‌ر: ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن |
| ناوونیشان: مه‌لای که‌تنکه‌ر! |
| مه‌لاکوێره‌یه‌ک هه‌موو جارێک که ئه‌چێت بۆ مزگه‌وت بۆ بانگدان، بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێگای مزگه‌وتی لێ تێک نه‌چێت ده‌ست به په‌تێکه‌وه ئه‌گرێت که له ده‌رگای ماڵی خۆیانه‌وه ئه‌یگه‌یه‌نێته ده‌رگای مزگه‌وته‌که و هه‌موو ڕۆژێک به یارمه‌تیی ئه‌و په‌ته ئه‌گاته مزگه‌وت و ئه‌گه‌ڕێته‌وه. ژنێکیش که ماڵه‌که‌یان نزیکه مزگه‌وته‌که‌یه و دڵی به مه‌لادا چووه، ڕۆژێک فرسه‌ت ئه‌هێنێت و په‌ته‌که له ده‌رگای مزگه‌وته‌که ئه‌کاته‌وه و به ده‌رگای ماڵی خۆیانه‌وه‌ی ئه‌به‌ستێت. مه‌لاش بێ ئاگا، نیوه‌ڕۆیه‌ک که ئه‌چێت بۆ بانگدان، خۆ ئه‌کات به ماڵی ژنه‌دا و ژنه‌ش ڕێک له‌لای ده‌رگاکه‌وه خۆی بۆ مه‌لا ئاماده کردووه! مه‌لا ده‌ست ئه‌بات و له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ر ده‌رگا بکه‌وێت، سنگ و به‌رۆکی ژنه‌ی ئه‌که‌وێته ده‌ست، ئیتر وا ئه‌زانێت حۆری بۆ دابه‌زیوه و له‌گه‌ڵ ژنه‌دا ئه‌و نیوه‌ڕۆیه چه‌ند جارێک "ئیشه خۆشه‌که!" ئه‌که‌ن و پاشانیش هه‌موو ڕۆژێک و پێنج فه‌رزه هه‌ر خه‌ریکی هه‌مان به‌زموڕه‌زم ئه‌بن! مێردی ژنه که ئه‌بیستێته‌وه حاڵ و مه‌سه‌له وایه! نیوه‌ڕۆیه‌ک له کاتی بانگداندا خۆی دێت و له پشت ده‌رگاوه چاوه‌ڕوانی مه‌لا ئه‌کات. مه‌لاش که دێت و ده‌ست ئه‌گێڕێت، هه‌ست ئه‌کات به‌شی سه‌ره‌وه سنگ و مه‌مکی تیا نه‌ماوه! ئیتر بۆی ده‌رئه‌که‌وێت که قه‌وماوه! جا بۆ ئه‌وه‌ی کار ڕاست بکاته‌وه و شکی کابرا بڕه‌وێنێته‌وه، ده‌ست بۆ خواره‌وه ئه‌بات و کێری کابرا ئه‌گرێت! سێ چوار جارێک فووی پێدا ئه‌کات و پاشان وه‌ک نه بای دیبێت و نه باران، ده‌ست به بانگدانی خۆی ئه‌کات! |
124 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-07 16:21:02 |
| نوکته‌ی ژماره: 21 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: پێڵاوفرۆش |
| دوکاندارێکی پێنجوێنی ئه‌چێت بۆ سلێمانی بۆ بازارکردن بۆ دوکانه‌که‌ی. شته‌کانی ئه‌کڕیت و ئه‌چێت به دوای تاکسییه‌کدا. ده‌ست له تاکسی ڕاده‌گرێت و ئه‌ڵێت: "بارێکم هه‌یه بۆ گه‌راجی پێنجوێن!" کا‌برای شوفێر پرسیاری باره‌که‌ی لێ ئه‌کات و ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ره خۆت باره‌که‌م ئه‌بینیت." کاتێک ئه‌گه‌نه لای دوکانه‌كه، شوفێره‌که ئه‌بینێت کابرا یه‌ک شلیفی گه‌وره‌ی پڕکردووه له پێڵاوی لاستیک که به هه‌زار حاڵێک جێگای ئه‌بێته‌وه. باره‌که سه‌ر ئه‌خه‌ن و ئه‌که‌ونه ڕێ به‌ره‌و گه‌راج. له ڕێگا کا‌برای شۆفێر ئه‌ڵێت: "حاجی گیان پرسیارێک بکه‌م عاجز نابیت! زه‌حمه‌ت نه‌بێت پێنجوێن هه‌موو پێڵاوی لاستیک له پێ ئه‌که‌ن، وا تۆ ئه‌م هه‌موو پێڵاوه‌ت بارکردووه!" |
177 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-07 18:10:05 |
| نوکته‌ی ژماره: 22 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: بێ تۆ ناخۆش! |
| کابرایه‌کی ئۆردووگاکان ئیستیماره‌ی بایعیه‌که‌ی ون ئه‌بێت. ئه‌چێت بۆ کۆمپانیای دابه‌شکردنی خۆراک له سلێمانی که دانه‌یه‌کی تازه‌ی بۆ دروست بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیا له کابرا ئه‌پرسێت: "بۆ ئه‌وه‌ی زوو ئیستیماره‌که‌ت بدۆزینه‌وه، یه‌که‌م جار له کوێ بوویت؟ کابرایش ئه‌ڵێت: "عه‌یب نه‌بێت، باریکه!" ئه‌ی دووه‌م جار؟ ئه‌ڵێت: "نه‌عه‌وزوبیلا، ئه‌ڵڵایی." ئه‌ی سێیه‌م جار؟ كابرا ئه‌ڵێت: "بێ تۆ ناخۆش، باینجان!" |
98 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-08 10:16:23 |
| نوکته‌ی ژماره: 23 |
| نێره‌ر: سه‌ردار |
| ناوونیشان: کێشه‌ی په‌ناهه‌نده‌یه‌ک |
| براده‌رێک به په‌ناهه‌نده‌یی دێت بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌چێت خۆی ته‌سلیم ئه‌کات،که پرسیاری لی ئه‌که‌ن: "بۆچی هاتوو‌یت؟" له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "جا بۆچی نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "له کوێوه هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا له کوێوه نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "به چی هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا به چی نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "له‌گه‌ڵ کێ هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا له‌گه‌ڵ کێ نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "به چه‌ند هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا به چه‌ند نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "له‌به‌ر چی هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا له‌به‌ر چی نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "ئه‌ی له داخی چی هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا له داخی چی نه‌هاتووم!" |
157 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-09 23:35:10 |
| نوکته‌ی ژماره: 24 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: سلێمانی له بانه |
| پیاوێکی خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌چێت بۆ بانه. ئه‌چێته ماڵی براده‌رێکی. که ئه‌چێته ژووره‌وه وه‌ک عاده‌ت ئه‌ڵێت: "سه‌لام و عه‌له‌یکوم!" کا‌برای بانه‌ییش ئه‌ڵێت: "خۆم سه‌لام و عه‌له‌یکوم!" کا‌برای سلێمانیش ئه‌ڵێت: "که‌واته ئێمه گوومان خوارد!" |
109 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-09-12 01:49:02 |
| نوکته‌ی ژماره: 25 |
| نێره‌ر: ڕێبوار حه‌مه عه‌لی |
| ناوونیشان: بێگاری |
| ئایشی خان له گه‌ڕه‌کدا به‌وه ناسرابوو که هه‌رکه‌سێک ڕێی بکه‌وتایه‌ته ماڵی بێگارییه‌کی پێ ئه‌کرد. ڕۆژێکیان مه‌لا نه‌جمه‌دین، که قورئانخوێنی ماڵی ئایشێ خان بوو، له ده‌رگا ئه‌دات. ئایشێ خان‌یش هه‌ر له دووره‌وه هاوار ئه‌کات: "فه‌رموو ده‌رگا دانه‌خراوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆشتا ئه‌و سه‌تڵه ئاوه‌م بۆ بێنه له‌به‌ر به‌لووعه‌که‌دایه!" مه‌لا نه‌جمه‌دینیش ناچار ده‌ست ئه‌داته سه‌تڵه‌ئاو و بۆی ئه‌باته ژووره‌وه. که ئایشێ خان ئه‌بینێت مه‌لا نه‌جمه‌دینه خێرا له‌به‌ری هه‌ڵئه‌ستێت و ئه‌ڵێت: "خه‌جاڵه‌ت خۆم مامۆستا به خوا ئه‌و عه‌زێته نایه‌مه به‌ر تۆ ئه‌بێت بیبه‌یته‌وه جێی خۆی!" |
50 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-10-31 12:16:13 |
| نوکته‌ی ژماره: 26 |
| نێره‌ر: چۆپی |
| ناوونیشان: ئیشی خوا |
| ڕۆژێکیان کوڕێک، که هه‌ر له منداڵییه‌وه با‌وکی مرد بوو، ده‌چێته لای مامی و پێی ئه‌ڵێت که به نیازی ژنهێنانه و ئه‌یه‌وێت ئه‌و له بری با‌وکی بچێت خوازبێنی ئه‌و کچه‌ی بۆ بکات که خۆشی ئه‌وێت. مامیشی به هه‌لی ئه‌زانێت و ئه‌که‌وێته ئامۆژگاریکردن و تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌رزه‌نشتکردنی کوڕه‌که. کوڕه دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت: "مامه تۆ ڕه‌نگه ئاگادار نه‌بیت، من خۆم خۆمم دروست کردووه..." مامیشی قسه‌کانی پێ ئه‌بڕێت و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌ڵێت: "هه‌ر وتم ئه‌م سه‌روشکڵه ئیشی خوا نییه." |
85 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-08 22:12:54 |
| نوکته‌ی ژماره: 27 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: مه‌سج |
| بۆچی هه‌موو جارێ که مه‌غدید مه‌سجێک ئه‌نێرێ 11 سه‌نتی تێ ئه‌چێت له کاتێکدا که مه‌سج ناردن به 3 سه‌نته؟ چونکه هه‌موو جارێک دوای مه‌سجه‌که ته‌له‌فۆنێکیش ئه‌کات بزانێ مه‌سجه‌که گه‌یشتووه یان نا. |
142 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-09 09:27:47 |
| نوکته‌ی ژماره: 28 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: ڕه‌زیل |
| ژن و پیاوێک ڕێک ئه‌که‌ون که هه‌ر شه‌وێک کاری خێر بکه‌ن ئه‌وا پیاوه‌که پێنج دینار بخاته ده‌غیله‌که‌یانه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك له‌کاتی کاری خێرکردندا پیاوه‌که قاچی به‌ر ده‌غیله‌که ئه‌که‌وێت. ده‌غیله‌که ئه‌که‌وێت و ئه‌شکێ. که پیاوه‌که سه‌یر ئه‌کات ئه‌بینێ ده‌دیناری و بیست‌وپێنجی و بگره په‌نجادیناریشی تیایه. پیاوه‌که به سه‌رسووڕمانه‌وه به ژنه‌که ئه‌ڵێ: " ژنه‌که ئه‌م ده‌یی و بیست‌وپێنجی و په‌نجاییانه چیین؟" ژنه‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئینجا پیاوه‌که خۆ هه‌موو که‌س وه‌ک تۆ ڕه‌زیل نییه." |
180 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-09 09:32:23 |
| نوکته‌ی ژماره: 29 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: فرۆکه |
| جاریکیان مه‌غدید له هه‌ولێره‌وه به فرۆکه ئه‌چێت بۆ به‌غداد، فرۆکه‌که به 40 خوله‌ک ئه‌گاته به‌غداد. مه‌غدیدیش تۆزێ بیر ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ: "وه‌لڵا بمزانیایه وا نزیکه هه‌ر به پێ ئه‌هاتم." |
92 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-11 11:47:35 |
| نوکته‌ی ژماره: 30 |
| نێره‌ر: تانکی سه‌ربان |
| ناوونیشان: کوردایه‌تی |
| کابرایه‌کی عه‌ره‌ب توتییه‌کی هه‌یه به کوردی قسه ئه‌کات، چه‌ند هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا ئه‌دات، چه‌ند به قوربان و به‌ساقه‌ی ئه‌بێت به عه‌ره‌بی قسه بکات نایکات، نانی نایاتێ، ئاوی نایاتێ، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ئه‌کات هه‌ر که‌ڵکی نییه. ئه‌ویش ڕۆژێک دائه‌نیشێت و چی په‌ڕ به له‌شییه‌وه هه‌یه هه‌مووی لێ ئه‌کاته‌وه. ئه‌مجا ئه‌یباته ژێر پرده‌که‌ی سلێمانی بیفرۆشێت. پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌فه‌نییه‌ک دێت سه‌یرێکی توتییه‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "ئه‌م توتییه به چه‌ند؟" کا‌برای عه‌ره‌بیش ئه‌ڵێت: "50 دینار". ئه‌فه‌نییه‌که ده‌ست ئه‌کات به پێکه‌نین ئه‌ڵێت: "ئه‌م توتییه گه‌ڕه چییه به 50 دینار، خۆ ئه‌وه په‌ڕی پێوه نه‌ماوه له نه‌خۆش و شتی وا ئه‌چێت!" توتییه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئێ ئه‌فه‌نی بۆ گاڵته‌مان پێ ئه‌که‌یت، له‌سه‌ر کوردایه‌تی وامان لێ هاتووه." |
119 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-11 12:17:46 |
| نوکته‌ی ژماره: 31 |
| نێره‌ر: تانکی سه‌ربان |
| ناوونیشان: ژنی ته‌ممه‌ڵ |
| کابرایه‌ک نیوه‌ڕۆ ته‌له‌فون ئه‌کات بۆ ماڵه‌وه و له ژنه‌که‌ی ئه‌پرسێت: "چیمان هه‌یه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا هیچمان نییه مه‌گه‌ر بێیته‌وه یه‌کێک بکه‌یت." کابراش بیر ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت: "کوره خۆ له هیچ باشتره." ئه‌چێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. ئێواره دیسان ته‌له‌فون ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت: "ئه‌ی ئافره‌ت بۆ ئێواره چیمان هه‌یه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا هیچی وامان نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆ گه‌رم بکه‌ینه‌وه!" |
144 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-11 12:40:47 |
| نوکته‌ی ژماره: 32 |
| نێره‌ر: تانکی سه‌ربان |
| ناوونیشان: قاچ |
| مامۆستایه‌ک له قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێت: "کێ ئه‌زانێت چی قاچی هه‌یه؟" قوتابییه‌کان هه‌موو هه‌ر یه‌که و شتێک ئه‌ڵێن. یه‌کێ ئه‌ڵێت: "کورسی". یه‌کێ ئه‌ڵێت: "پشیله". یه‌کێ ئه‌ڵێت: "مرۆڤ." له‌پڕ قوتابیه‌ک ئه‌ڵێت: "دڵ!" مامۆستاکه‌ش زۆری به‌لاوه سه‌یر ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "کوری خۆم كوا دڵ قاچی هه‌یه!" قوتابییه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "با مامۆستا هه‌یه‌تی، هه‌موو شه‌وێک خۆم گوێم لێیه باوکم ئه‌ڵێت: "دڵه‌که‌م قاچ هه‌ڵبڕه." |
144 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-11 13:25:28 |
| نوکته‌ی ژماره: 33 |
| نێره‌ر: تانکی سه‌ربان |
| ناوونیشان: وریا |
| لای قه‌ڵاوه، له هه‌ولێر، چاڵێکی لێیه، ڕۆژ نییه یه‌ک دوانێک نه‌که‌ونه ناوی و ده‌ست یان قاچیان نه‌شکێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ملیشیان ئه‌شکێت. ئه‌مه بووه به گرفتێکی گه‌وره، چونکه نه‌خۆشخانه‌کانیش ئه‌مه‌نده دوورن که هه‌ندێک له ده‌ست و قاچ یان ملشکاوه‌کان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن. هه‌رچی پیاوماقوڵ و ڕیشسپی ئه‌و ناوه هه‌یه دائه‌نیشن چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بکه‌ن، چی بکه‌ن؟ چی نه‌که‌ن؟ یه‌کێکیان ئه‌ڵێت: با ئه‌م ڕیزه دوکانه‌ی ئه‌ملای چاڵه‌که تێک بده‌ین و له شوێنه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک دروست بکه‌ین!" یه‌کێکی تر ئه‌ڵێت: "ئه‌مجا برا ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ی بۆ چییه؟ ئه‌م چاڵه پڕ ئه‌که‌ینه‌وه و له لای موسته‌شفه‌ی جمهوری چاڵێکی تازه هه‌ڵئه‌که‌نین." |
92 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-11 17:57:31 |
| نوکته‌ی ژماره: 34 |
| نێره‌ر: تانکی سه‌ربان |
| ناوونیشان: کوردێک له تاران |
| فارسێک و تورکێک و کوردێک، له تاران، لای دیوارێکه‌وه وه‌ستاون و میز ئه‌که‌ن، له‌و کاته‌دا پاسدارێكیان لێ په‌یدا ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "ئه‌وه چی ئه‌که‌ن نازانن ئه‌م کاره‌ی ئێوه ئه‌یکه‌ن پیشه‌ی ئاژه‌ڵه؟ ته‌ریق نابنه‌وه؟ داناوه‌شێن؟" فارسه‌که خیرا دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان من ئه‌مویست به میز بنووسم "مرگ بر آ‌مریکا!" پاسداره‌که ئه‌مه‌ی زۆر پێ خۆش ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "مادام وایه تۆ بڕۆ." ئه‌مجا به کا‌برای تورک ئه‌ڵێت: "ئه‌ی تۆ چیت ئه‌کرد؟" ئه‌میش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان منیش ئه‌منووسی "مرگ بر اسرائیل!" تورکه‌که‌ش به‌مه خۆی ڕزگار ئه‌کات. پاسداره‌که ڕوو ئه‌کاته کورده‌که و ئه‌ڵێت: "ها ئه‌ی تۆ!" کورده‌که‌ش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان من خوێنده‌واریم نییه، مه‌گه‌ر خۆت بێیت شتێکی پێ بنووسیت!" |
205 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-12 04:58:36 |
| نوکته‌ی ژماره: 35 |
| نێره‌ر: تانکی سه‌ربان |
| ناوونیشان: حاجی |
| کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ حه‌ج و قاپێک عاره‌قیش له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌بات. لێی ئه‌پرسن: "ئه‌و عاره‌قه‌ت بۆ چییه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "من ناتوانم به ده‌وری به‌رده ڕه‌شه‌که‌دا بخولێمه‌وه چونکه گێژ ئه‌بم، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م قاپه عاره‌قه ئه‌خۆمه‌وه ئیتر به‌رده‌که به ده‌وری مندا ئه‌خولێته‌وه." |
116 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-12 05:34:48 |
| نوکته‌ی ژماره: 36 |
| نێره‌ر: تانکی سه‌ربان |
| ناوونیشان: خه‌یار |
| براده‌رێک پیکابێک خه‌یاری پێیه له که‌رکوکه‌وه ئه‌یبات بۆ سلێمانی. له ڕێگا دوو سێ جووتیار ده‌ستی لێ ڕائه‌گرن. ئه‌میش له پشته‌وه، له‌ناو خه‌یاره‌کاندا سه‌ریان ئه‌خات، پاش ماوه‌یه‌ک له ئاوێنه‌که‌وه سه‌یریان ئه‌کات و ئه‌بینێت که‌وتونه‌ته خه‌یارخواردن، نه خه‌یارێک نه دووان، خه‌ریکه خه‌یار وێران ئه‌که‌ن. ئه‌میش به په‌له خۆی ئه‌کات به به‌نزینخانه‌یه‌کدا و سه‌ری له جامه‌که ده‌رئه‌هێنێت و هاوار ئه‌کات: "کاکه گیان خه‌یاره‌کانتان بکوژێننه‌وه ئێره به‌نزینخانه‌یه." |
53 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-12 07:34:36 |
| نوکته‌ی ژماره: 37 |
| نێره‌ر: تانکی سه‌ربان |
| ناوونیشان: سه‌ر پرده‌که |
| پیاوێک له‌سه‌ر پردێک دانیشتووه و گونی ئه‌خورێنێت، له‌و لاوه ژنێکی لێ په‌یدا ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: ئه‌وه کابرا عه‌یب ناکه‌یت به کۆڵێ قیافه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرده دانیشتوویت و گونت ئه‌خورێنیت؟ پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئه‌ی داده گیان چی بکه‌م؟ ئه‌ته‌وێ له سه‌ر گونم دانیشم و پرده‌که بخورێنم؟" |
104 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-13 23:13:25 |
| نوکته‌ی ژماره: 38 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: ڕاوکه‌ر |
| مه‌غدید هه‌موو جارێک که ئه‌چێ بۆ ته‌والێت تاپڕێک له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌بات. ڕۆژێک لێی ئه‌پرسن که ئه‌م تاپڕه بۆچی له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌بات. له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئا‌خر ئه‌وه‌ی بۆ گووکه‌ر هه‌ڵئه‌که‌وێ بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵناکه‌وێ." |
57 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-14 10:46:37 |
| نوکته‌ی ژماره: 39 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: شه‌یتان |
| کابرایه‌کی گۆج ئه‌چێت بۆ حه‌ج. کاتی شه‌یتان ڕه‌جمکردن له‌و حه‌وت به‌رده‌ی که به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی و به ده‌سته گۆجه‌که‌ی ئه‌یگرێته شه‌یتان، یه‌کێکیان ئه‌گاته شوێنی مه‌به‌ست. شه‌یتانیش به‌مه زۆر تووڕه ئه‌بێ و له کا‌برای گۆج دێته جواب و ئه‌ڵێ: "کاکه بۆچی به‌و ده‌سته گۆجه‌وه هاتوو‌یت به‌رد ئه‌گریته من؟ خۆ من وام لێ نه‌کردوویت برۆ به‌رد به‌وا بکێشه که وای لێ کردوویت." |
146 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-15 08:11:47 |
| نوکته‌ی ژماره: 40 |
| نێره‌ر: "تانکی سه‌ربان" |
| ناوونیشان: ئه‌وه کێیه مردووه؟ |
| مامۆستا له ڕێگایدا بۆ قوتابخانه تووشی که‌ژاوه‌ی بردنه‌سه‌رقه‌برانی مردوویه‌ک ئه‌بێ. مامۆستاش له که‌ژاوه‌که نزیک ئه‌بێته‌وه و له یه‌کێکی سه‌رپه‌ڕ ئه‌پرسێ: "ئه‌رێ کاکه ئه‌وه کێیه مردووه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا مامۆستا منیش زۆر دڵنیا نیم، وابزانم ئه‌وه‌ی ناو داره‌مه‌یته‌که‌یه مردووه." |
49 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-16 13:05:55 |
| نوکته‌ی ژماره: 41 |
| نێره‌ر: ڕزه |
| ناوونیشان: "هذا من فضل ربي" |
| ڕۆژێک شه‌یتان له به‌رده‌م خانوویه‌کی زۆر گه‌وره و خۆشدا دانیشتووه و ئه‌گری. یه‌کێک لێی ئه‌پرسێت: "شه‌یتان ئه‌وه بۆچی ئه‌گریت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وازم لێ بێنه چۆن نا‌گریم، من، خاوه‌نی ئه‌م خانووه‌م فێری دزی کرد که‌چی ئه‌وه‌تا له سه‌ر خانووه‌که‌ی نووسیوه "هذا من فضل ربي."" |
80 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-18 14:48:17 |
| نوکته‌ی ژماره: 42 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: تیر و تۆپ |
| جاریکیان مه‌لایه‌ک ئه‌چێ بۆ نوێژی جومعه و گوێی له خه‌تیب ئه‌بێ ئه‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی له شه‌وی جومعه‌دا کاری خێر بکات وه‌ک ئه‌وه وایه تیرێک بنێ به چاوی شه‌یتانه‌وه و چاوی شه‌یتان کوێر بکات." مه‌لاش که ئه‌چێته‌وه ماڵه‌وه ئه‌م قسه‌یه بۆ مه‌لاژن ئه‌گێڕێته‌وه. کاتی نووستن مه‌لاژن به مه‌لا ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ مه‌لا بۆچی تیرێک نه‌نێین به چاوی شه‌یتانه‌وه و چاوێکی کوێر بکه‌ین." مه‌لاش هه‌م پێی خۆش ئه‌بێ و هه‌م به کارێکی باشیشی ئه‌زانێ و چاوێکی شه‌یتان کوێر ئه‌که‌ن. پاش تۆزێکی تر مه‌لاژن حه‌زی لێیه و به مه‌لا ئه‌ڵێ: "مه‌لا بۆچی نایه‌یت تیرێکی تر بنێین به چاوه‌که‌ی تریشیه‌وه و ئه‌ویش کوێر بکه‌ین." مه‌لاش که‌مێک به نابه‌دڵییه‌وه مل ئه‌دا و ئه‌و چاوه‌ی تریشی کوێر ئه‌که‌ن. نه‌خێر دوای ماوه‌یه‌کی که‌م مه‌لاژن مه‌لا خه‌به‌ر ئه‌کاته‌وه و پێی ئه‌ڵێ: "مه‌لا ئێمه هه‌ردوو چاوی شه‌یتانمان کوێر کردووه، به‌ڵام بۆچی نایه‌یت تیرێکیش بنێین به دڵییه‌وه و بیکوژین و له کۆڵ خه‌ڵکیشی بکه‌ینه‌وه؟" مه‌لاش زۆر له خۆی ئه‌کات و تیرێکیش ئه‌نێن به دڵی شه‌یتانه‌وه. ماوه‌یه‌کی تری پێ ئه‌چی مه‌لاژن دیسان مه‌لا خه‌به‌ر ئه‌کاته‌وه و پێی ئه‌ڵێ: "مه‌لا مه‌لا، چاو چاو، سه‌یرکه! شه‌یتان چۆن له خوێنی خۆیدا ئه‌گه‌وزێت، به‌ڵام وا بزانم پێویستی به یه‌ک تیری تر هه‌یه بۆی ڕه‌وانه بکه‌ین." مه‌لاش که هیچ هێزی تیا نه‌ماوه ئه‌م جاره قنگ ئه‌کاته مه‌لاژن و ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا من تیرم پێ نه‌ماوه مه‌گه‌ر تۆپێکی پێوه بنێم." |
119 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-18 14:55:25 |
| نوکته‌ی ژماره: 43 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: خۆلاوازکردن |
| کابرایه‌کی زۆر قه‌ڵه‌و ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر بۆ ئه‌وه‌ی چارێکی بۆ بدۆزێته‌وه و که‌مێ لاواز ببێت. پاش ئه‌وه‌ی دوکتۆر ئه‌یکێشیت و ئه‌بینێ کابرا زۆر قه‌ڵه‌وه پێی ئه‌ڵێ: "تۆ ئه‌بێ ڕۆژی ته‌نها سێ بابۆڵه بخۆیت و هیچی تر." کا‌برای قه‌ڵه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی دوکتۆره‌که ئه‌کات ئه‌ڵێ: "دوکتۆر گیان بابۆڵه‌کان دوای نانخواردن بخۆم یان پێش نانخواردن." |
40 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-19 12:25:46 |
| نوکته‌ی ژماره: 44 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: كه‌وچکی چا |
| له کاتی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ولێردا مه‌غدید له به‌رده‌م یاریگای سلێمانیدا به خۆی و که‌وچکێکی چاوه ئه‌گیرێ . پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێ: "ئه‌و که‌وچکه‌چایه‌ت بۆ چییه؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ: "چۆن بۆچیمه! ئه‌گه‌ر بزانم هه‌ولێر یارییه‌که ئه‌دۆرێتێ ئه‌وا یارییه‌که‌ی پێ تێک ئه‌ده‌م." |
57 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-21 23:06:30 |
| نوکته‌ی ژماره: 45 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: ئاوی سارد و گه‌رم |
| مه‌غدید هه‌موو جارێ که ئه‌چێ بۆ خۆشتنن ده‌ڕنه‌فیزێکی فه‌حس ئه‌بات له‌گه‌ڵ خۆی. که لێی ئه‌پرسن: "ئه‌و ده‌ڕنه‌فیزه بۆ له‌گه‌ڵ خۆت ئه‌به‌یت؟" ئه‌ڵێ: "ئا‌خر ئاوی سارد و گه‌رمی پێ له یه‌ک جیا ئه‌که‌مه‌وه." |
53 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-22 10:55:55 |
| نوکته‌ی ژماره: 46 |
| نێره‌ر: سوڵتان |
| ناوونیشان: ئاخۆ داره‌سووتاوه‌که چۆن بێت؟ |
| مه‌غدید، به نیازی سه‌ردانی ماڵی مامی، سواری ئۆتۆمبیل ئه‌بێ بۆ سلێمانی. که ئه‌گه‌نه سلێمانی پاشنیوه‌ڕۆیه‌کی زووه، هه‌ر بۆیه مه‌غدید بڕیار ئه‌دات له سه‌هۆڵه‌که دابه‌زێت و کات به‌سه‌ر به‌رێ تا ئه‌بێته ئێواره و ئه‌وسا بچێت بۆ ماڵی مامی که له داره‌سووتاوه‌که‌یه. پاش که‌مێک ئۆتۆمبیله‌که ئه‌گاته سه‌هۆڵه‌که و مه‌غدید دائه‌به‌زێت. له‌گه‌ڵ دابه‌زیندا مه‌غدید هاواری لێ هه‌ڵ ئه‌سێت و ئه‌ڵێ: "ئای برا ڕۆ ئه‌مه سه‌هۆڵه‌که‌یه ئه‌وه‌نده گه‌رمه، ئه‌ی ئاخۆ داره‌سووتاوه‌که چۆن بێت؟" |
38 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-22 12:19:31 |
| نوکته‌ی ژماره: 47 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: مزگه‌وتی گه‌وره |
| ڕۆژێکیان مه‌غدید له سلێمانی به مه‌ترێکه‌وه ئه‌گه‌ڕێ و خه‌ریکی پێوانی مزگه‌وته‌کانی شاره . له مزگه‌وتێکدا کابرایه‌ک لێی ئه‌پرسێت: "کاکه ئه‌وه تۆ خه‌ریکی چیت؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا ئه‌وه به شوێن مزگه‌وتی گه‌وره‌دا ئه‌گه‌ڕێم." |
36 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-22 14:15:55 |
| نوکته‌ی ژماره: 48 |
| نێره‌ر: شوانه |
| ناوونیشان: له سه‌ری ئه‌کڕمه‌وه. |
| مه‌غدید له ماڵی مامی میوانه. ئێواره له کاتی میوه‌گێڕاندا مه‌غدید مۆزێک هه‌ڵ ئه‌گرێت. پاش ئه‌وه‌ی مۆزه‌که ئه‌خوات توێکڵه‌که‌ی ئه‌خاته گیرفانی. مامی چاوی لێی ئه‌بێت و لێی ئه‌پرسێت: "کوڕم مه‌غدید ئه‌و توێکڵه بۆ ئه‌خه‌یته گیرفانت؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ: "به خودای مامه زۆر خۆش بوو له سه‌ری ئه‌کڕمه‌وه." |
51 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-23 15:20:24 |
| نوکته‌ی ژماره: 49 |
| نێره‌ر: هێمن |
| ناوونیشان: فشه |
| سێ که‌س پێشبرکێ له فشه‌کردندا ئه‌که‌ن. یه‌که‌ميا ن ئه‌ڵێت: "باوکم به شێوه‌یه‌ک گه‌وره بووه که قاچێکی له ئه‌مريکا و ئه‌وی تری له ئه‌وروپا بووه." دووه‌ميان ئه‌ڵێت: "با‌وکی منیش به هه‌مان شێوه گه‌وره بووه به‌ڵام دوو ئه‌ستێره‌شی له ناو ده‌ستدا بووه." سێهه‌م ڕووی ده‌می ئه‌کاته دووه‌م و لێی ئه‌پرسێت: "دوو ئه‌ستێره‌که که‌مێک گه‌رم بوون؟" ئه‌ويش ئه‌ڵی: "به‌ڵێ." سێهه‌م ئه‌ڵێ: "ده ئه‌وه جووته گونه‌که‌ی باوکم بوون." |
38 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-24 14:38:01 |
| نوکته‌ی ژماره: 50 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: منیش ئێستا هاتم. |
| مه‌غدید له سه‌ربانێک ئه‌که‌وێته خواره‌وه. له‌گه‌ڵ که‌وتنی به زه‌ویدا خه‌ڵک لێی کۆ ئه‌بنه‌وه و لێی ئه‌پرسن: "ئه‌وه چی بوو برا؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا نازانم، منیش ئێستا هاتم." |
94 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-25 14:22:18 |
| نوکته‌ی ژماره: 51 |
| نێره‌ر: ئاراس |
| ناوونیشان: "اغتصاب" |
| دوو ئیرهابی له به‌غدا، پیرێژنێک ئه‌گرن و پێی ئه‌ڵێن: "ئه‌مشه‌و سه‌رت ئه‌بڕین،" ئه‌ویش سه‌یرێکیان ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "اشو ما عدکم اغتصاب!؟" |
43 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-25 14:33:09 |
| نوکته‌ی ژماره: 52 |
| نێره‌ر: ئاراس |
| ناوونیشان: بالانس |
| له دوای ڕه‌مه‌زان، هه‌ندێ که‌س ئه‌م مه‌سجه‌یان بۆ چووه: "بالانسی حسابه‌که‌ت به‌شی گوناحه‌کانت ناکات، ئه‌بێت شه‌شه‌ڵانیش بگریت." |
51 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-25 14:47:47 |
| نوکته‌ی ژماره: 53 |
| نێره‌ر: ئاراس |
| ناوونیشان: مه‌غدید و سلێمانی پاڵاس |
| مه‌غدید به به‌رده‌می سلێمانی پاڵاسدا ئه‌ڕوات و پارچه کاغه‌زێک به‌ر سه‌ری ئه‌که‌وێت، ئه‌ویش پارچه کاغه‌زه‌که هه‌ڵ ئه‌گرێته‌وه و ئه‌یخوێنێته‌وه پاشان سه‌ر هه‌ڵ ئه‌بڕێت ئه‌بینێت پاڵاس ئه‌وه‌نده به‌رزه یه‌کسه‌ر ئه‌که‌وێت و ئه‌بوورێته‌وه. چه‌ند که‌سێک له دووره‌وه چاویان له‌م به‌سه‌رهاته ئه‌بێت. به په‌له ئه‌گه‌نه سه‌ری و کاغه‌زه‌که ئه‌بینن له‌سه‌ری نووسراوه "بلۆک". |
51 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-25 15:13:18 |
| نوکته‌ی ژماره: 54 |
| نێره‌ر: ئاراس |
| ناوونیشان: دووان یا سیان؟ |
| کابرایه‌ک پاش ئه‌وه‌ی واز له خواردنه‌وه ئه‌هێنێت، ژن ئه‌هێنێت. مانگی یه‌که‌م ماڵێکی خۆش پێکه‌وه ئه‌نێت و دوو په‌یکه‌ری گه‌وره‌ی دوو پیاویش ئه‌کڕێت و ژووری نووستنه‌که‌یانی پێ ئه‌ڕازێننه‌وه. زۆر به خۆشی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. پاش مانگه‌که کابرا ده‌ست ئه‌کاته‌وه به خواردنه‌وه و هه‌موو شه‌وێک به سه‌رخۆشی، سه‌عات یه‌ک و دووی شه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ئه‌مه‌ش ژنه‌که ناچار ئه‌کات ده‌ست تێکه‌ڵ بکات. شه‌وێکیان، له‌و کاته‌دا که ژنه‌که له‌گه‌ڵ پیاوێکدا خه‌ریکه، له‌ده‌رگا ئه‌درێت. ژنه‌که ئه‌ڵێت: "له‌وانه‌یه مێرده‌که‌م بێت." پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "چیم لێ ئه‌که‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێت: "بڕۆ لای ئه‌و دوو په‌یکه‌ره‌وه بووه‌سته تا مێرده‌که‌م خه‌وی لێ ئه‌که‌وێت و دوایی بڕۆ." کابرا دێته ژووره‌وه و هه‌ر به جل و گۆره‌وییه‌کانیه‌وه ئه‌چێته سه‌ر سیسه‌مه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت. ته‌ماشای په‌یکه‌ره‌کان ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "ئافره‌ت ئه‌وه بۆ بوون به سیان؟" ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "پیاوه‌که سه‌رخۆشیت بۆیه به سیان ئه‌یان بینیت، باشتره بخه‌ویت و ئیسراحه‌ت بکه‌یت." پاش بگره و به‌رده‌یه‌کی زۆر کابرا هه‌ر قه‌ناعه‌ت ناکات و ئه‌ڵێت: "باشه، من ئێستا فیشه‌کێک به‌ئاسماندا ئه‌ته‌قێنم و فیشه‌کی دووه‌م ئه‌نێم به ته‌پڵی سه‌ری په‌یکه‌ری سێهه‌مه‌وه." ژنه‌که زۆر ئه‌پاڕێته‌وه که کاری وا نه‌کات به‌ڵام بێ سووده. کابرا فیشه‌کی یه‌که‌م ئه‌ته‌قێنێت به ئاسماندا و هه‌رسێ په‌یکه‌ره‌که ڕائه‌که‌نه ده‌ره‌وه. |
65 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-25 23:53:30 |
| نوکته‌ی ژماره: 55 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: په‌مپ |
| ژن‌و مێردێک ماوه‌یه‌کی زۆره به یه‌که‌وه‌ن به‌ڵام منداڵیان نابێت دوای داوده‌رمان و شێخومشایه‌خێکی زۆر ژنه سکی به‌رز ده‌بێته‌وه. به په‌له و به خۆشییه‌وه ئه‌چن بۆ لای دوکتۆر تا بزانن سکه‌که‌ی چه‌ند مانگه. دکتۆر دوای پشکنین به پیاوه‌که ئه‌ڵێت: "کاکه ژنه‌که‌ی تۆ سکی نییه. ئه‌مه ته‌نها هه‌وایه له‌سکی ژنه‌که‌تدا." به دڵی شکاوه‌وه دێنه‌وه ماڵه‌وه . پاش ماوه‌یه‌کی تر جارێکی تر سکی ژنه به‌رز ئه‌بێته‌وه. به هه‌مان شێوه ئه‌چنه‌وه بۆ لای هه‌مان دوکتۆر. دوکتۆر پێیان ئه‌ڵێت: "کاکه ئه‌م جاره‌ش سک نییه و هه‌وایه." نه‌خێر دوو مانگی تر ژنه‌که‌ی بۆ جاری سێهه‌م سکی به‌رز ئه‌بێته‌وه. ئه‌مجاره‌ش ئه‌چنه‌وه لای هه‌مان دوکتۆر و ئه‌ویش هه‌مان شتیان پێ ئه‌ڵێت. پیاوه‌که زۆر تووڕه ئه‌بێت و به تووڕه‌ییه‌وه کێری ده‌رئه‌هێنێت و ئه‌یدات به‌سه‌ر مێزی دوکتۆردا و ئه‌ڵیت: "بۆچی دوکتۆر تۆ وا ئه‌زانی ئه‌مه په‌مپه؟" |
124 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-26 00:14:30 |
| نوکته‌ی ژماره: 56 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: کۆنکه‌ن |
| ژن و مێردێک ڕێک ئه‌که‌ون که هه‌ر کاتێک ویستیان کاری خێر بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان تێنه‌گه‌ن په‌ڕله‌که‌یان ئه‌وه بێت که بڵێن: "با بچین بۆ کۆنکه‌ن." ڕۆژێک ژنه به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "با بچین بۆ کۆنکه‌ن." پیاوه تاقه‌تی نییه و ئه‌ڵێ: "نا ناچین." ژنه چه‌ند جارێک لێی دووباره ئه‌کاته‌وه به‌ڵام پیاوه هه‌ر مل نادات. به ڕێکه‌وت ژنه له کابرا نزیک ئه‌بێته‌وه و ده‌ستی به‌ر کێری ئه‌که‌وێت و ئه‌بینێ هه‌ستاوه پێی ئه‌ڵێت: "ئه‌یه‌رۆ پیاوه‌که ئه‌و ده‌سته جوانه‌شت پێیه و ناشچیت بۆ کۆنکه‌ن؟" |
259 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-26 00:23:26 |
| نوکته‌ی ژماره: 57 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: دابه‌زین هه‌یه |
| مه‌غدید له هه‌ولێره‌وه به تاکسیه‌ک دێ بۆسلێمانی. که ده‌گه‌نه سلێمانی دوای دووڕێیانه‌که‌ی سه‌رچنار نه‌فه‌رێکیان ئه‌ڵێ: "کاکه حه‌ی به‌کر دابه‌زین هه‌یه." تاکسی ئه‌وه‌ستی و کابرا دائه‌به‌زێ. پاش ماوه‌یه‌کی تر یه‌کێکی تر له نه‌فه‌ره‌کان ئه‌ڵێت: "کاکه حه‌سیب ساڵه‌ح دابه‌زین هه‌یه." تاکسی ئه‌وه‌ستێ و نه‌فه‌ری دووه‌م دائه‌به‌زێت. دوای ئه‌ویش نه‌فه‌رێکی تر ئه‌ڵێت: "کاکه سه‌عید تاکۆیی دابه‌زین هه‌یه." ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه دائه‌به‌زێت. مه‌غدیدیش دوای تۆزێ ئه‌ڵێ: "کاکه مه‌غدید دابه‌زین هه‌یه." |
41 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-26 13:43:21 |
| نوکته‌ی ژماره: 58 |
| نێره‌ر: ئاراس |
| ناوونیشان: کرم و جێڵ |
| مناڵێک له‌گه‌ڵ باپیریدا له‌ناو چیمه‌نی ماڵه‌وه‌دا یاری ئه‌کات، له‌وکاته‌دا کرمێک له کونێک له چیمه‌نه‌که‌دا دێته ده‌ره‌وه، مناڵه‌که ئه‌ڵێت: "باپیره چه‌ندم ئه‌ده‌یتێ ئه‌گه‌ر ئه‌و کرمه بخه‌مه‌وه ناو کونه‌که؟" ئه‌ویش، که پێی وا نییه منداڵه‌که ئه‌توانێت ئه‌و کاره بکات، ئه‌ڵێت: "1000 دینار." مناڵه‌که به په‌له ئه‌چێت جێڵ ئه‌هێنێ و له کرمه‌که‌ی ئه‌دات تا ڕه‌ق ئه‌بێت و پاشان ئه‌یکاته‌وه به کونه‌که‌ی خۆیدا. باپیره ئه‌حه‌په‌سێ و لێی ئه‌پرسێ: "چۆن ئه‌و کاره‌ت کرد؟" مناڵه‌که‌ش باسی جێڵه‌که‌ی بۆ ئه‌کات و باپیره‌ش پاره‌که‌ی ئه‌داتێ و ئه‌ڵێت: "به‌قوربان بۆ خۆت له‌ناو ئه‌م چیمه‌نه‌دا یاری بکه ئێستا دێمه‌وه." دوای ماوه‌یه‌ک باپیره دێته‌وه و 1000 دیناری تر ئه‌دات به مناڵه‌که. مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "باپیره گیان 1000 دیناره‌که‌ت دامێ." باپیره‌ش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "ئه‌م هه‌زاره‌یان هی نه‌نکته." |
42 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-11-30 22:26:35 |
| نوکته‌ی ژماره: 59 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: کۆمۆنیست |
| ژنێک بۆ چواره‌م جار شوو ئه‌کاته‌وه. مێردی چواره‌م، که ئه‌بینێ ژنه پاش سێ شوو هه‌ر کچه، زۆر سه‌ری ئه‌سووڕمێت و پرسیاری نهێنی ئه‌م شته‌ی لێ ئه‌کات. ژنه‌ش سه‌رگروشته‌که‌ی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێ: "مێردی یه‌که‌مم پیر و نه‌خۆش بوو. که شووم پێ کرد له جێگادا که‌وتبوو. چه‌ند ساڵێک ژنی بووم به‌ڵام له جێگادا هه‌ڵ نه‌ستا و مرد. مێردی دووهه‌مم هه‌تیوباز بوو بۆیه هه‌ر له دواوه خه‌ریک بوو. مێردی سێهه‌میشم کۆمۆنیست بوو ته‌نها مێشکی ئه‌گام." |
104 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-05 21:44:10 |
| نوکته‌ی ژماره: 60 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: قه‌ل |
| ساڵی 1992 کاتێک له کوردستان گرانی بوو،کابرایه‌ک قه‌لێکی پێ ئه‌بێت و به پاسی کۆسته‌ر ئه‌چێت بۆ چه‌مچه‌مال. له زاڵگه‌ی باخی به‌ختیاری چه‌کدارێک سه‌ر ئه‌که‌وێ و ئه‌ڵێ: "ئه‌و قه‌له قه‌ڵه‌و و جوانه هی کێیه؟" کابرا ئه‌ڵێ: "قه‌لی منه، بۆ؟" چه‌کداره‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌وه چی ئه‌ده‌یتێ وا ئه‌وه‌نده قه‌ڵه‌و و جوانه؟" کابراش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا گه‌نمی ئه‌ده‌مێ." دایئه‌گرنه خواره‌وه و تێری تێ هه‌ڵ ئه‌ده‌ن و پێی ئه‌ڵێن: "خه‌ڵک نان نییه بیخوات، تۆ گه‌نم ئه‌ده‌یت به قه‌ل." پاسه‌که ئه‌که‌وێته‌وه ڕێ و له زاڵگه‌ی ته‌یناڵ پاسه‌که ڕائه‌گرن و هه‌مان پرسیار له کابرا ئه‌که‌نه‌وه. کابرا ئه‌مجاره له ترسێ تێهه‌ڵدانی پێشوو ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا برای به‌ڕێز گوێزی ئه‌ده‌مێ." له سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌ش دای ئه‌گرن و تێهه‌ڵدانێکی باش ئه‌خوات. پاسه‌که ئه‌که‌وێته‌وه ڕێ و ئه‌گه‌نه زاڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.کابرا ئه‌بینێت هه‌موو به 75ی یه‌وه وه‌ستاون خه‌مێکی گه‌وره دایئه‌گرێ ئه‌ڵێ به‌خوا ڕه‌نگه ئه‌م جاره بمکوژن، بۆیه له ترساندا قه‌له‌که ئه‌خاته ژێر کورسییه‌که‌ی خۆیه‌وه. پاسه‌که ڕائه‌گرن و به‌توڕه‌بوونه‌وه داوای ناسنامه له هه‌موو نه‌فه‌ره‌کان ئه‌که‌ن. چه‌کدارێک قه‌له‌که ئه‌بینێ و ئه‌ڵێ: "ئه‌و قه‌له هی كێیه؟" کابراش زۆر به ترسه‌وه ئه‌ڵێ: "برای به‌رێزم ههههی ممننه." چه‌کداره‌که ئه‌ڵێ: "ماشه‌ڵڵا که قه‌ڵه‌و و جوانه. ئه‌وه چی ئه‌ده‌یتێ؟" کابرا له ترسی تێهه‌ڵدان نازانێت بڵێ چی ئه‌ده‌مێ بۆیه ناچار ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا قوربان من ڕۆژی دینار و نیوێکی ئه‌ده‌مێ خۆی مه‌سره‌فی خۆی ئه‌کات." |
83 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-05 22:32:29 |
| نوکته‌ی ژماره: 61 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: په‌ندی پێشینان |
| بۆ ڕیش چوو سـمێڵیشی موجه‌فیفه کرد. کوێر هه‌تا ئه‌مرێ به‌ته‌مای ته‌له‌فزیۆنی مله‌وه‌نه. قسه هه‌زاره 999ی گله‌ییه. نان بده به سه‌گ مه‌یده به تانجی. ساڵ به ساڵ خۆزگه‌م به دۆلار. کار نیه خوا نه‌یکا به بزن، ئه‌گه‌ر نه‌یدزن. عاره‌قی ناو چاوانی خۆت بخۆ له فه‌ل باشتره. سوار بوون عه‌یبێکه و دابه‌زین ئیعتیادییه. TNT بۆ خوێش نه‌ک بۆ ده‌روێش. بانێکه و دوو بانگردێن. خوا دای به هه‌رکه‌س ناڵێ چ حیزبێکی. ئه‌و سه‌ره‌م له‌به‌ر هه‌تاو مێش نه‌کردوووه. عاره‌قی سپی بۆ ڕۆژی جه‌ژن. به‌ردێک له ئاسمان به‌ربێته‌وه بدا له‌سه‌ری هه‌رکه‌سێ ئه‌یشکێنێ. قه‌ل به قه‌لی وت بۆ سپیاو ناکه‌یت. به‌رخی نێر بۆ به‌رتیل باشه. شه‌ڕ له ملاکه‌مه باشتره. ناچاری سه‌رت ئه‌کا به سه‌رتاشخانه‌دا. که‌ڵ بخۆ و که‌م بژی. دوای کڵاوی ناو جامانه مه‌که‌وه. |
45 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-06 05:28:23 |
| نوکته‌ی ژماره: 62 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: ته‌ڕکردن |
| مناڵێک له با‌وکی ئه‌پرسێت: "بابه تۆ و دایه هه‌موو شه‌وێ نانی تیری ئه‌خۆن؟" با‌وکی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه: "نه‌وه‌ڵڵا کوڕم. بۆ؟"مناڵه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ هه‌موو شه‌وێ گوێم لێیه به دایکم ئه‌ڵێیت ته‌ڕی بکه خۆشه." |
63 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-06 15:18:58 |
| نوکته‌ی ژماره: 63 |
| نێره‌ر: خوله |
| ناوونیشان: هه‌وا |
| ئێواره‌یه‌ک ئاغا له دیوه‌خان دانیشتوه و خزمه‌تکاره‌که‌شی خه‌ریکه چای بۆ ده‌م ئه‌کات. ئاغا هه‌وایه‌کی پێیه و تاقه‌تیشی نییه بچێته ده‌ره‌وه به‌ری بداته‌وه و ناشکرێت له به‌رده‌می خزمه‌تکاره‌که‌یدا به‌ری بداته‌وه. به خزمه‌تکاره‌که‌ی ئه‌ڵێ: "سه‌یرێکی ده‌ره‌وه بکه بزانه هه‌وا چۆنه." خزمه‌تکار ئه‌چێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ هه‌وا چۆنه و ئاغاش فرسه‌ت ئه‌هێنێ هه‌وای خۆی به‌رئه‌داته‌وه. که خزمه‌تکاره‌که دێته ژووره‌وه ئاغا لێی ئه‌پرسێت: "هه‌وا چۆن بوو؟" خزمه‌تکاره‌که‌ش، که هه‌ستی به شتێک کردووه، ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م خوا ڕه‌حمی کرد هه‌وای ده‌ره‌وه‌ش وه‌کو ژووره‌وه نه‌بوو ئه‌گینا که‌مێکی تر گوو ئه‌باری" |
38 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-06 18:36:57 |
| نوکته‌ی ژماره: 64 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: سێ نه‌فه‌ری لێ ببڕه! |
| سێ براده‌ر، که که‌سیان پاره‌یان پێ نابێت، ئه‌چنه چێشتخانه‌یه‌ک و نان ئه‌خۆن. پاش نانخواردن یه‌کێکیان به‌وانی تر ئه‌ڵێ: "ئێوه بڕۆنه ده‌ره‌وه و بڵێن له‌سه‌ر ئه‌و براده‌ره‌مانه." دوانیان ئه‌چنه ده‌ره‌وه و پاش که‌مێک سێهه‌میان ئه‌چێته به‌رده‌م خاوه‌نچێشتخانه‌که و ئه‌ڵێ: "زه‌حمه‌ت نه‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ نه‌بێت و نانی خواردبێت، چی لێ ئه‌که‌ن؟" خاوه‌نچێشتخانه‌که ئه‌ڵێ: "له‌بری هه‌ر نه‌فه‌رێک پێنج شه‌قی باشی تێ هه‌ڵئه‌ده‌ین." کابراش قنگ ئه‌کاته خاوه‌نچێشتخانه‌که و ئه‌ڵێ: "ده زه‌حمه‌ت نه‌بێ سێ نه‌فه‌ری لێ ببڕه!" |
19 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-06 19:10:22 |
| نوکته‌ی ژماره: 65 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: ته‌نکه‌رێ گوو |
| هه‌ندێ گه‌ڕه‌کی هه‌ولێر له‌بری زێراب بیریان هه‌یه. که کاتی به‌تاڵکردنی بیره‌کان دێت ته‌نکه‌ر دێت و پیساییه‌که ئه‌بات و ئه‌یفرۆشێت به کێڵگه‌کانی ده‌وروپشتی شار. ڕۆژێک ته‌نکه‌رێک حه‌وت بار ئه‌بات بۆ کێڵگه‌یه‌ک و ئێواره ئه‌چێت بۆ حسابکردن له‌گه‌ڵ خاوه‌نکێڵگه‌دا. شۆفێری ته‌نکه‌ره‌که ئه‌ڵێت: "قوربان پاره‌ی حه‌وت ته‌نکه‌رم بده‌رێ." خاوه‌نکێڵگه‌ش ئه‌ڵێت: "شه‌ش ته‌نکه‌رت بردووه. بۆچی پاره‌ی حه‌وتت بده‌مێ؟" شه‌ش له‌م و حه‌وت له‌و، ڕێک ناکه‌ون و لێیان ئه‌بێت به قڕه. شۆفێری ته‌نکه‌ره‌که تووڕه ئه‌بێت و ئه‌ڵێ: "ئه‌چم له کن ئاسایشی شکات ده‌که‌م، بزانم کوو ده‌توانی ته‌نکه‌رێ گووی من بخۆی." |
57 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-06 19:38:47 |
| نوکته‌ی ژماره: 66 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: "هه‌تیو تۆش کوردی؟" |
| کابرایه‌ک له هه‌نده‌ران به‌دوای ئیشدا ئه‌گه‌ڕێ. له‌م گه‌ڕانه‌دا، ڕێی ئه‌که‌وێته هۆڵێکی یاری سێرک. به لێپرسراوی هۆڵه‌که ئه‌ڵێ: "هاتووم به شوێن ئیشدا ئه‌گه‌ڕێم و ئاماده‌شم هه‌موو ئیشێک بکه‌م، قاپشتن بێت،گسکدان بێت یان هه‌ر ئیشێکی تر." لێپرسراوه‌که ئه‌ڵێ: "ئێمه ئیشمان زۆره و له‌و ئیشانه‌ش ئاسانتر که تۆ داوای ئه‌که‌یت." ئه‌یبه‌نه ژووره‌وه و ئه‌یده‌نه ده‌ست ڕاهێنه‌رێکی سێرک. پێستێکی مه‌یموونی له‌به‌ر ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن فێری جموجۆڵی مه‌یموونت ئه‌که‌ین. به ئاسانی هه‌مووی فێر ئه‌بێت. پاشان ئه‌یبه‌نه ژوورێکی تر و بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ڕائه‌گرن و فێری ئه‌که‌ن چۆن به ناو بازنه‌که‌دا باز بدات. دوای ئه‌مه‌ش له دووری دوو مه‌تر له بازنه‌که‌وه خه‌تێک ئه‌کێشن و پێی ئه‌ڵێن: "ڕۆژی نمایشکردنه‌که، شێرێک له‌و دیوی خه‌ته‌که دائه‌نێین و لێی ده‌ربچی ئه‌تخوات." ماوه‌یه‌کی باش ڕاهێنان له‌سه‌ر بازدان ئه‌کات به‌بێ شێر تا وای لێ دێت به ئاسانی له‌م دیو خه‌ته‌که خۆی ئه‌گرێته‌وه. ڕۆژێک شێره‌که‌ی بۆ دێنن و پێی ئه‌ڵێن: "ئه‌مه پرۆڤه‌ی کۆتاییه و وه‌ک نمایشه‌که وایه ئه‌بێت ئاگات له خۆت بێت تا شێره‌که نه‌تخوات." کابراش به بینینی شێره‌که زاره‌تره‌ک ئه‌بێت و زۆر ئه‌شڵه‌ژێت. بازنه‌که‌ی بۆ ڕائه‌گرن و ئه‌ڵێن: "ئاده‌ی باز بده!" کابرا زۆر به ترسه‌وه باز ئه‌دات و له خه‌ت ده‌رئه‌چێ و هاوار ئه‌کا: "حاجی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ!" شێره‌که ئه‌نه‌ڕێنێ و ئه‌ڵێ: "هه‌تیو تۆش کوردی؟" |
32 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-06 21:41:45 |
| نوکته‌ی ژماره: 67 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: سه‌ره‌ی ئارد |
| له سلێمانی، ساڵی 1992 ئارد دابه‌ش کرا. خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ره‌ی گرتبوو. له سه‌ره‌که‌دا، پیاوێک له ئافره‌تێکی پێش خۆی گیر ئه‌کات. ئافره‌ته‌که ئاوڕ ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ: "کاکی برا هێشتا ئارده‌که‌م وه‌رنه‌گرتوه تۆ تیرۆکێکت تێ بڕیوم." |
28 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-06 21:48:39 |
| نوکته‌ی ژماره: 68 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: دیسانه‌وه سه‌ره‌ی ئارد |
| له سلێمانی، ساڵی 1992 ئارد دابه‌ش کرا. خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ره‌ی گرتبوو. له سه‌ره‌که‌دا، پیاوێک له ئافره‌تێکی پێش خۆی گیر ئه‌کات. ئافره‌ته‌که ئاوڕ ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ: "زه‌حمه‌ت نه‌بێت جه‌نابت چ کاره‌یت؟" پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "فیته‌رم." ئافره‌ته‌که ئه‌ڵێ: "به‌و جه‌که‌دا که لێت داوم، هه‌ر خۆم زانیم فیته‌ریت." |
26 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-07 13:11:45 |
| نوکته‌ی ژماره: 69 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: به نیازیت به تۆ بڵێم؟ |
| ژنێک له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا ده‌بێت به شه‌ڕیان. ژنه‌که جانتا ئه‌دا به شانیا و له ماڵ ئه‌چێته ده‌ره‌وه. مێرده‌که‌ی چه‌ند هاواری لێ ئه‌کات بۆ کوێ ئه‌چیت، ئه‌م هه‌ر وه‌ڵامیشی ناداته‌وه. ژنه‌که ئه‌چێته سه‌ر شه‌قامه‌که و تاکسییه‌ک ڕائه‌گرێت و سه‌رئه‌که‌وێت. شۆفێره‌که لێی ئه‌پرسێت: "بۆ کوێ ئه‌چیت؟" ژنه‌ش به تووڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ: "من به مێرده‌که‌مم نه‌ووت بۆ کوێ ئه‌چم، ئێستا به نیازیت به تۆ بڵێم؟" |
43 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-08 00:05:30 |
| نوکته‌ی ژماره: 70 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: تێیدایه |
| مه‌غدید له ته‌والێت دانیشتووه، کاتێک زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ئه‌دات. مه‌غدیدیش که‌مێک دائه‌مێنێت، نازانێت وه‌ڵام بداته‌وه یان نا؟ سه‌رئه‌نجام وه‌ڵام ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ: "تێیدایه." |
43 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-09 01:10:36 |
| نوکته‌ی ژماره: 71 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: ته‌به‌قه هێلکه |
| ساڵی هه‌شتاکان هه‌موو شه‌وێک نرخی شتومه‌ک له ته‌له‌فزیۆندا ده‌نووسرا. ڕۆژێک جه‌یش شه‌عبییه‌ک ئه‌چێته دوکانێکه‌وه و نرخی هێلکه ئه‌پرسێت. جه‌یش شه‌عبی: "ته‌به‌قێ هێلکه به چه‌نده؟" دووکاندار: "قوربان به دوو ڕوبعێ که‌مه." جه‌یش شه‌عبی: "بۆ زیادی ئه‌خه‌نه سه‌ر نازانن قه‌ده‌غه‌یه؟ خۆ ئه‌مشه‌و ته‌له‌فزیۆن نووسیبوی دینار و نیوێ؟" دووکاندار به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڕابه‌که دائه‌خات به‌سه‌ریدا و ئه‌ڵێ: "ئه‌وه پێم نه‌فرۆشتی ده‌بڕۆ له ته‌له‌فزیۆنی بکڕه!" |
31 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-10 14:24:41 |
| نوکته‌ی ژماره: 72 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: له‌خۆشیدا مردم |
| ڕۆژی قیامه‌ته، خه‌ڵک له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاوه بۆ موحاسه‌به پیاوێک له‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌پرسێ: "کاکه تۆ بۆ مردی؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا من له خۆشی‌دا مردم." پیاوی یه‌که‌م ئه‌پرسێته‌وه: "کاکه چۆن خه‌ڵک له خۆشی‌دا ئه‌مرێ؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "کاکه، من ژنێکم هه‌بوو خه‌ڵکی بێ‌ویژدان ئه‌یان وت که گوایه داوێنپیسه. ڕۆژێک پێیان وتم که ژنه‌که‌م دۆسته‌که‌ی لایه ئه‌گه‌ر بچمه‌وه ماڵه‌وه به چاوی خۆم ئه‌یبینم. منیش به‌په‌له چوومه ماڵه‌وه بینیم ژنه‌که‌م نوستبوو. ژێر سیسه‌م گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، ناو که‌نتۆر گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، موبه‌ق که‌سی لێ نه‌بوو، ژێرزه‌مین که‌سی لێ نه‌بوو منیش له خۆشی‌دا مردم." پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ده‌ک خوا بتگرێ. ئه‌گه‌ر ده‌رگای فرێزه‌ره‌که‌ت بکردایه‌ته‌وه نه تۆ له‌خۆشیدا ئه‌مردی و نه منیش ڕه‌ق ئه‌بوومه‌وه." |
48 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-11 00:34:31 |
| نوکته‌ی ژماره: 73 |
| نێره‌ر: مامه خه‌مه |
| ناوونیشان: ئامۆژگاری |
| کابرایه‌ک چووه لای مه‌لا و پێی وت: "مه‌لا گیان ژنه‌که‌م زۆر خراپه له گه‌ڵمدا، پیاوی چاک به، به‌قسه‌ی تۆ ئه‌کات، که‌مێک ئامۆژگاری بکه به‌ڵکو چاک بێت." مه‌لاش ده‌ستبه‌جێ هه‌ستا و له‌گه‌ڵ کابرا چووه ماڵه‌وه و ژنه‌ی بانگ کرد و پێی وت: "خوشکم شه‌رع ئه‌فه‌رموێت: ژن ئه‌بێت له ژێر فه‌رمانی مێرده‌که‌یدا بێت. تۆ نابێت چاوت له‌وه بێت که مێرده‌که‌ت چاوی کزه و که‌چه‌ڵه و ده‌ستی کورته و قاچی ئه‌له‌رزێ و بۆنی ده‌می دێ و ده‌ستنوێژ ڕاناگرێ و له کاتی قسه‌کردندا تف فڕێ ئه‌دات و ..." کابرا قسه‌کان به مه‌لا ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: "هه‌سته خوا بتگرێ بۆ خۆت وئامۆژگاریت، خۆ ژنه‌که‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی نه‌ئه‌زانی." |
33 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-12 00:20:38 |
| نوکته‌ی ژماره: 74 |
| نێره‌ر: ئاوات |
| ناوونیشان: دیکتاتۆر |
| دیکتاتۆرێک و چه‌ند وه‌زیرێکی له فڕۆکه‌یه‌کدا ئه‌بن. دیکتاتۆره‌که به وه‌زیره‌کانی ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ئێستا من سه‌ددۆلارییه‌ک فڕێ بده‌مه خواره‌وه چی ئه‌بێت؟" وه‌زیرێکیان ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م ڕه‌نگه یه‌کێک بیدۆزێته‌وه و دڵی خۆش ببێت." دیکتاتۆره‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده سه‌ددۆلاری فڕێ بده‌مه خواره‌وه چی ئه‌بێت؟" "وه‌زیرێکی تریان ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م له‌وانه‌یه ده که‌س بیدۆزنه‌وه و دڵیان خۆش ببێت." وه‌زیری سێهه‌میان، که چاره‌ی دیکتاتۆره‌که‌ی ناوێت، هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م ئه‌گه‌ر خۆشت فڕێ بده‌یته خواره‌وه، ئه‌وا هه‌موو میلله‌ت دڵخۆش ئه‌بن." |
22 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-12 14:28:12 |
| نوکته‌ی ژماره: 75 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: فانۆسی سیحری |
| کابرایه‌ک زۆر بێ لانه‌یه و له ناچاریدا بڕیار ئه‌دات له دارستانێکدا چادر هه‌ڵدا و تێیدا بژی. له کاتی مێخ داکوتیندا بۆ چادره‌که، مێخه‌که له فانۆسێکی سیحری ئه‌گیرێ. کابرا زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌ڵێ: "له بێلانه‌یی ڕزگارم بوو." کابرا فانۆسه‌که هه‌ڵ ئه‌گرێت و ده‌ستی پیادا ئه‌هێنێ تا دێوه‌که دێته ده‌ره‌وه و ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م فه‌رمانت به‌چییه هه‌ر ئێستا بۆت جێبه‌جێ ئه‌که‌م." کابراش ئه‌ڵێ: "خانوویه‌کی زۆر گه‌وره و خۆشم لێره‌دا بۆ دروست بکه." دێوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "جا قوربان ئه‌گه‌ر شتی وام پێ بکرایه، خۆم چیم ئه‌کرد له‌م قۆرییه بچووکه‌دا؟" |
21 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-15 00:09:04 |
| نوکته‌ی ژماره: 76 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: چه‌ڵه‌مه‌شکێنه |
| دوو براده‌ر سێ ساڵه چه‌ڵه‌مه‌شکێنه‌یان کردووه و که‌سیان له‌وی تریان ناباته‌وه. له ناکاو با‌وکی یه‌کێکیان کۆچی دوایی ئه‌کات و براده‌ره‌که‌شی به فرسه‌تی ئه‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی لێی بباته‌وه. هه‌ردووکیان له مزگه‌وت دانیشتوون و باوکمردوو به کوڵ به‌سه‌ر باوکی‌دا ئه‌گری. ئه‌میش ده‌سته‌سڕێکی بۆ درێژ ئه‌کات و پێی ئه‌ڵێ: "ها ئه‌و ده‌سته‌سڕه، که‌مێک ده‌موچاوت بسڕه!" به‌و نیازه‌ی که وه‌ریگرت بڵێ "نه‌مان برده‌وه". باوکمردوو ده‌ست درێژ ئه‌کات و له‌کاتی وه‌رگرتنی ده‌سته‌سڕه‌که‌دا به‌ده‌م قوڵپی گریانه‌وه ئه‌ڵێ: "له‌بیرمه له‌بیرمه." |
22 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-15 22:47:34 |
| نوکته‌ی ژماره: 77 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: عه‌زابی ئه‌ودنیا |
| له ڕۆژی حه‌شردا، موسوڵمانێک گوناهی زیاتره له چاکه‌کانی بۆیه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ک عه‌زاب بدرێت و پێێ ئه‌ڵێن: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیماندار بوویت و گوناهه‌کانیشت ئێجگار زۆر نین، بۆت هه‌یه خۆت جۆری عه‌زابه‌که‌ت هه‌ڵبژێریت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌یگێڕن به‌سه‌ر ژووره‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت. ئه‌یبه‌نه ژووری یه‌که‌م ئه‌بینێ خه‌ڵکیان کردووه به شیشه‌وه و ئه‌یان برژێنن. کابرا به‌بێ سێ‌ودوو ئه‌ڵێ: "ئه‌م ژووره‌م ناوێت." ئه‌یبه‌نه ژووری دووه‌م ئه‌بینێ خه‌ڵکی له تاوه‌ی گه‌وره گه‌وره‌دا سوور ئه‌که‌نه‌وه. کابرا ئه‌م ژووره‌شی ناوێت. له ژووری سێهه‌مدا خه‌ڵکی له ته‌نووردا ئه‌برژێنن. ئه‌م ژووره‌شی ناوێت. له ژووری چواره‌مدا ئه‌بینێ خه‌ڵکی سه‌رقاڵی گۆرانیوتن و هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌پڵه‌لێدانن بۆیه ئه‌م ژووره هه‌ڵئه‌بژێرێت. که ئه‌چێته ژووره‌وه له یه‌کێک له سه‌رنشینه‌کان ئه‌پرسێت: "ئه‌وه چۆنه وا ئێوه له خۆشی و به‌زم دان؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "ئه‌مڕۆ غاز نه‌ماوه تا بمانکوڵێنن." |
28 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-25 20:49:17 |
| نوکته‌ی ژماره: 78 |
| نێره‌ر: بورهان موحه‌مه‌د |
| ناوونیشان: خواش ناناسم. |
| کابرایه‌ک له‌سه‌ر به‌ر‌ماڵه و نوێژ ئه‌کات. پشیله‌یه‌ک دێته سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی، کابرا نوێژه‌که‌ی ئه‌بڕێت و هه‌تا هێزی تیایه یه‌ک شه‌ق له پشیله‌که هه‌ڵ ئه‌دات و ئه‌یکوژێت. ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "کابرا، خۆ تۆ موسوڵمانی ئه‌و پشیله به‌سته‌زمانه‌ت بۆ کوشت؟" کابراش به تووڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ: "ئافره‌ت، من له کاتی نوێژکردندا خواش ناناسم." |
64 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2005-12-30 17:15:42 |
| نوکته‌ی ژماره: 79 |
| نێره‌ر: ماڵی نوکته‌وان |
| ناوونیشان: چێلدز |
| چێلدزێک ده‌برێته به‌ر ده‌م حاکم و حاکم پێی ئه‌ڵێ: "به وردی بۆمان باس بکه با بزانین چۆن ئه‌و چێله‌ت دزی؟" ئه‌ویش له‌سه‌رخۆ ده‌ست پێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "حاکم گیان گریمان تۆ چێله‌که‌یت و ..." حاکم به تووڕه‌ییه‌وه قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: "بیبه‌ن با جارێ شه‌ش مانگ له به‌ندیخانه بێت تا فێری قسه ئه‌بێت ئه‌وجا بیهێننه‌وه" پاش شه‌ش مانگ ئه‌ی هێننه‌وه به‌رده‌می حاکم و ئه‌مجاره حاکم پێی ئه‌ڵێ: "ئاده‌ی ئێستا بۆمان باس بکه با بزانین چۆن ئه‌و چێله‌ت دزی؟" چێلدز ئه‌ڵێ: "حاکم گیان چیت بۆ باس بکه‌م؟ من جاری پێشوو هیچم نه‌ووت تۆ وه‌کو سه‌گ په‌لامارت دام..." دیسانه‌وه حاکم به تووڕه‌ییه‌وه قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: "بیبه‌ن با ئه‌مجاره دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌دا بێت ئه‌وسا بیهێننه‌وه." |
20 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-01 20:59:29 |
| نوکته‌ی ژماره: 80 |
| نێره‌ر: سه‌ربه‌ست سه‌ید كه‌ریم |
| ناوونیشان: نانی تیری! |
| سێ مه‌سئول پێكه‌وه دانیشتوون و باسی جوامێری و ئازایه‌تیی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان ئه‌كه‌ن! یه‌كه‌م به‌وانی تر ئه‌ڵێ: "ئا ئه‌و پاڵه‌وانه ئه‌بینن! به‌شه‌ره‌ف كوڕ نییه شان بات له شانی و خۆی به‌ته‌نیا ده‌رقه‌تی یه‌ك گه‌له‌جاش دێت!" دووه‌میش ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئا ئه‌وه‌ی لای من بۆ ناڵێیت! گه‌له‌جاش چییه! بڕواتان بێت به چاوی خۆم بینیومه به‌ته‌نیا ڕێی له له‌شكرێك گرتووه و شه‌و و ڕۆژێك نه‌یهێشتووه له جێی خۆیان ببزوێن!" سێیه‌میش ئه‌ڵێ: "جا بابه بۆ ئه‌و چوارشانه‌یه‌ی لای من ناڵێن! كوڕه كوڕ نه گاڵته... بڕواتان بێت به یه‌ك پژمه سیوپێنج نانی تیری پێكه‌وه ته‌ڕ ئه‌كات!" |
22 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-02 23:03:26 |
| نوکته‌ی ژماره: 81 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: بریسکه‌ی چاو |
| مامۆستایه‌ک پرسیار له پۆله‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "کێ ئه‌زانێ چ گیانله‌به‌رێک به شه‌و چاوی ئه‌بریسکێته‌وه؟" قوتابی یه‌که‌م ئه‌ڵێ: "سه‌گ." قوتابی دووه‌م ئه‌ڵێ: "پشیله." قوتابی سێهه‌م ئه‌ڵێ: "جاش." مامۆستاش ذێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر جاش چاوی ببریسکایه‌وه، زه‌ڕایه‌ن به شه‌و ئه‌بوو به لاسڤێگاس." |
28 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-02 23:15:20 |
| نوکته‌ی ژماره: 82 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: ده‌ک بیخۆم خۆ مه‌له‌ش ئه‌زانێ! |
| سه‌یرانگای دووکان زۆر قه‌ره‌بالغ ئه‌بێت و کابرایه‌کیش زۆر ته‌نگه‌تاوه نازانێ له کوێدا دا‌نیشێت. دێت به مێشکیدا که باشترین حه‌ل ئه‌وه‌یه که له ژێر ئاوه‌که‌دا بیکا بۆئه‌وه‌ی که‌س نه‌یبینێت. کابرا، که مه‌له نازانێت، ئه‌چێته ناو ئاوه‌که‌وه و ورده ورده ئه‌ڕوات تا قووڵاییه‌که و تا ته‌نها سه‌ری به ده‌ره‌وه ئه‌مێنێت ئه‌وجا گووه‌که‌ی ئه‌کات. کاتێک ئه‌زانێ، گووه‌که‌ی سه‌ر ئاو ئه‌که‌وێ و له به‌رده‌میا قوت ئه‌بێته‌وه. ئه‌میش، که چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ی نه‌ئه‌کرد، هیچی بۆ نامێنێته‌وه له‌وه زیاتر به گووه‌که‌ی بڵێ: "ده‌ک بیخۆم خۆ مه‌له‌ش ئه‌زانێ!" |
26 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-04 13:17:47 |
| نوکته‌ی ژماره: 83 |
| نێره‌ر: ئه‌ڤین |
| ناوونیشان: ئه‌ڵێی گوێره‌که‌تان نه‌دیوه! |
| مه‌غدید سواری پاس ئه‌بێت بچێت بۆ ماڵی مامی. له دواوه‌ی پاسه‌که دائه‌نیشێت و سه‌ری له په‌نجه‌ره‌که‌وه ئه‌باته ده‌ره‌وه و سه‌یری دنیا ئه‌کات. شۆفێری پاسه‌که، که کابرایه‌کی تووڕه و تڕ‌ۆ ئه‌بێت، که ئه‌بینێ مه‌غدید سه‌ری بردۆته ده‌ره‌وه، لێی تووڕه ئه‌بێت و هاواری لێ ئه‌کات: "سه‌رت بێنه ژووره‌وه گوێره‌که!" سه‌رنشینه‌کانی پاسه‌که هه‌موو ئاوڕ ئه‌ده‌نه‌وه بۆ لای مه‌غدید و ته‌ماشای ئه‌که‌ن بۆیه ئه‌ویش دێته قسه و ئه‌ڵێ: "ئه‌وه چییه بۆ وا ته‌ماشام ئه‌که‌ن؟ ئه‌ڵێی گوێره‌که‌تان نه‌دیوه!" |
25 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-05 16:56:10 |
| نوکته‌ی ژماره: 84 |
| نێره‌ر: خه‌جێ |
| ناوونیشان: به‌نووسین! |
| ژن و مێردێک، که ماوه‌یه‌که ناڕێکن، ته‌نها له ڕێگای نووسینه‌وه قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ئه‌که‌ن. شه‌وێک پیاوه‌که، له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ک کاغه‌ز، بۆ ژنه‌که‌ی ئه‌نووسێت: "به‌یانی زوو سه‌عات شه‌ش خه‌به‌رم بکه‌ره‌وه!" ژنه‌که‌ش له وه‌ڵامدا بۆی ئه‌نووسێت: "باشه." به‌یانی، ده‌وروبه‌ری سه‌عات ده، که پیاوه‌که خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه ئه‌بینێ له ژوورسه‌ریدا له پارچه‌کاغه‌زێکدا نووسراوه: "پیاوه‌که هه‌سته سه‌عات شه‌شه!" |
24 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-05 21:14:04 |
| نوکته‌ی ژماره: 85 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: ئیجازه‌که‌ت عایدی ئێمه ئه‌بێت. |
| پۆلیسێکی هاتووچۆ له کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی کچێکدا، بۆ وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل، ده‌بینێ که کچه‌که شڵه‌ژاوه و زوو زوو ئۆتۆمبیله‌که ئه‌کوژێته‌وه به ده‌ستییه‌وه. ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی هێمنی بکاته‌وه پێی ئه‌ڵێ: "مه‌شڵه‌ژێ، زۆر ئاسانه، قاچی چه‌پت به‌رزبکه‌ره‌وه و قاچی ڕاستت داگره!" کچه‌که‌ش که هێشتا هه‌ر شڵه‌ژاوه ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو قاچم به‌رزکه‌مه‌وه چی ئه‌بێت؟" پۆلیسه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئیجازه‌که‌ت عایدی ئێمه ئه‌بێت." |
43 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-05 21:28:00 |
| نوکته‌ی ژماره: 86 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: دوکتۆری به‌یته‌ری |
| پیاوێک ده‌چێته لای دکتۆرێک بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌کی بۆ قه‌ڵه‌وی و قورسی له‌شی بۆ بدۆزێته‌وه. دوکتۆره‌که پێی ئه‌ڵێ: "ئاده‌ی به‌رنامه‌ی ژیانی له‌مه‌وبه‌رتـم بۆ باس بکه بزانم چۆن ژیاویت تا چاره‌یه‌کت بۆ بدۆزمه‌وه!" پیاوه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا قوربان هه‌موو به‌یانییه‌ک زوو وه‌ک که‌ڵه‌شێر له خه‌و هه‌ستاوم و وه‌ک مێرووله گورج و گۆڵ چوومه‌ته سه‌رئیش و وه‌ک که‌ر تا ئێواره ئیشم کردووه..." دوکتۆره‌که قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: "کاکی برا چاره‌ی تۆ لای من نییه، به‌ڵکو لای دوکتۆری به‌یته‌رییه." |
16 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-05 22:48:55 |
| نوکته‌ی ژماره: 87 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: عیزه‌ت دووری |
| له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا که‌ڵه‌شێرێک و مریشكێک و مه‌یموونێک ڕائه‌که‌ن بۆ ئێران، له ئێران چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌که‌ن و لێیان ئه‌پرسن که له‌به‌ر چی ڕایان کردووه؟ که‌ڵه‌شێره‌که ئه‌ڵێ: "سه‌ریان لێ تێکدابووم نه‌مده‌زانی به‌کاته تازه‌که بخوێنم یان کۆنه‌که، منیش له‌تاوا ڕامکرد." مریشکه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "منیان ناچار کردبوو ڕۆژی دوو هێلکه بکه‌م، یه‌کێکیان بۆ مه‌جهودحه‌ربی و یه‌کێکیان بۆ خاوه‌نه‌که‌م. منیش ته‌حه‌مولم نه‌کرد و ڕامکرد،" مه‌یموونه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "منیش بۆیه ڕامکرد چونکه له هه‌ر شوێنێکه‌وه ده‌رئه‌که‌وتم ئه‌یان وت ئه‌وه عیزه‌ت دووری هات." |
14 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-07 00:25:00 |
| نوکته‌ی ژماره: 88 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: پێش تۆ قاذێ په‌ڕییه‌ۆ. |
| پیاوێک له مه‌رزی ته‌وێڵه‌وه ئه‌یه‌وێ به قاچاغ بچێته ناو ئێرانه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بگاته سه‌ر مه‌رز چه‌مێک دێته ڕێگای. هه‌ر بۆ دڵنیایی، به‌ر له‌وه‌ی له چه‌مه‌که بدات له کابرایه‌ک، که له‌سه‌ر چه‌مه‌که دانیشتووه، ئه‌پرسێ: "زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئه‌م ئاوه بواری هه‌یه بۆ په‌ڕینه‌وه؟" کابراش ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ بوار ئه‌دات." پیاوه‌که ورده ورده ئه‌چێته ناو ئاوه‌که‌وه، ته‌ماشا ئه‌کات هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ناوه‌ڕاست که‌چی ئاو خه‌ریكه دای ئه‌پۆشێت بۆیه هاوار له کابرا ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ کابرا خۆ تۆ وتت بوار ئه‌دات عه‌یب ناکه‌ی بۆ درۆ ئه‌که‌یت؟" کابراش ئه‌ڵێ: "ده‌ی گیان چووذانم، پێش تۆ قاذێ په‌ڕییه‌ۆ." |
13 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-07 01:09:45 |
| نوکته‌ی ژماره: 89 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: حه‌په‌ی سه‌گ |
| کابرایه‌ک له‌و شاره‌زووره سه‌گه‌که‌ی ئه‌تۆپێ و هه‌ڵئه‌سێ ئه‌چێت بۆ دێیه‌کی دراوسێیان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گێکی تر په‌یدا بکات تا پاسی ماڵ و ماڵاته‌که‌ی پێ بکات. دانیشتووه‌یه‌کی ئه‌م دێیه که دوو سه‌گی هه‌وشاری ئه‌بێت، یه‌کێکیانی ئه‌داتێ و ئه‌ویش به خۆشییه‌وه به خۆی و سه‌گه‌که‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه. بۆ شه‌وێ کابرا دز دێته سه‌ری و هه‌رچی هه‌یه له ماڵه‌که‌یدا ئه‌یبه‌ن بێ ئه‌وه‌ی سه‌گه ده‌نگی لێوه بێ و کابرا خه‌به‌ری ببێته‌وه، به‌یانی که کابرا خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه و ئه‌بینێ چی ڕوویداوه، یه‌کسه‌ر په‌تێک ئه‌کاته ملی سه‌گه‌که و ئه‌یباته‌وه بۆ خاوه‌نه کۆنه‌که‌ی و به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌م سه‌گه باشه هه‌ر بۆ خۆت. ئه‌مه که‌ی سه‌گه تۆ داوته به من. من ئه‌م شه‌و دز هاتووه‌ته سه‌رم و هه‌رچیم هه‌بوو بردوویانه، با‌وکت له‌و قه‌برسانه حه‌په‌ی لێوه هاتووه ئه‌م سه‌گه لێی نه‌هاتووه." |
24 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-09 01:48:06 |
| نوکته‌ی ژماره: 90 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: هه‌مبه‌رگر |
| مه‌غدید، ماوه‌یه‌کی باشه له ماڵی مامێتی له سلێمانی و هه‌ندێک جاریش که قسه ئه‌کات یه‌کێک له نزیکه‌وه نه‌یناسێت نازانێت خه‌ڵکی ئه‌م شاره نییه. ڕۆژێکیان مه‌غدید ئه‌چێت بۆ دووکانێکی هه‌مبه‌رگرفرۆش و ئه‌ڵێ: "برا، زه‌حمه‌ت نه‌بێ هه‌مبه‌رگرێکم بده‌یه!" دووکانداره‌که‌ش پێی ئه‌ڵێ: "به‌سه‌رچاو مه‌غدید گیان، هه‌ر ئێستا." مه‌غدید زۆر سه‌ری ئه‌سوڕمێت و له دووکانداره‌که ئه‌پرسێت: "کاکی برا چۆنت زانی مه‌غدیدم؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "مه‌غدید گیان خه‌ڵکی ئه‌م شاره کوا ئه‌ڵێن بده‌یه." مه‌غدید پێی ناخۆش ئه‌بێت که تا ئێستاش ناتوانێت به ته‌واوی به دیالێکتی سلێمانی قسه بکات، بۆیه بڕیار ئه‌دات که ئه‌بێت له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا وا خۆی فێر بکات که که‌س نه‌زانێت خه‌ڵکی ئه‌م شاره نییه. مه‌غدید پاش دوو مانگ و به جلوبه‌رگ و ڕه‌نگوڕوویه‌کی تره‌وه ئه‌چێته‌وه هه‌مان دووکانی هه‌مبه‌رگرفرۆش و هه‌ر له دووره‌وه زۆر به له‌خۆڕازیبوونه‌وه ئه‌ڵێ: "توخوا کاکی برا زه‌حمه‌ت نه‌بێت هه‌مبه‌رگرێکم نایه‌یتێ؟" دووکانداره‌که‌ش پێی ئه‌ڵێ: "ها مه‌غدید دیسان هاتیته‌وه؟" مه‌غدیدیش زۆر له جاری پێشوو زیاتر سه‌ری ئه‌سوڕمێت و ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئه‌مجاره جۆنت زانی مه‌غدیدم؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "مه‌غدید گیان، بێ قه‌زا بیت، هه‌مبه‌رگری چی؟ من مانگێک زیاتره دووکانه‌که‌م کردووه به دووکانی پێڵاوفرۆشتن." |
15 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-11 00:09:54 |
| نوکته‌ی ژماره: 91 |
| نێره‌ر: شێره‌ی سه‌گکوژ |
| ناوونیشان: به‌س نه‌بوو قاچمی تێ نه‌که‌وت! |
| ڕۆژێک کابرایه‌ک به ڕێگادا ئه‌ڕوات و خه‌ریکه قاچی ئه‌که‌وێته ناو شتێکه‌وه که له‌سه‌ر ڕێگاکه که‌وتووه، به‌ڵام زۆر خێرا به ئاگا دێت و بازێکی به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌دات. کابرا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌وه چی بوو که ئه‌م خه‌ریک بوو قاچی تێ بکه‌وێت، ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شته‌که و په‌نجه‌یه‌کی تێوه ده‌دات. کابرا به‌مه‌ش حاڵی نابێت چییه، ناچار ئه‌یبات بۆ ده‌می و تامی ئه‌کات و ئه‌وجا له‌به‌رخۆیه‌وه ئه‌ڵێ: به‌س نه‌بوو قاچمی تێ نه‌که‌وت، خۆ ئه‌وه گووه!" |
20 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-11 00:54:03 |
| نوکته‌ی ژماره: 92 |
| نێره‌ر: گڵۆپی سفر |
| ناوونیشان: به‌تانی |
| له کاتی کۆڕه‌وه‌که‌دا، کابرایه‌ک له په‌نایه‌کدا به‌تانییه‌کی داوه به خۆیدا و نووستووه. کابرایه‌کی تر که زۆری سه‌رما ئه‌بێت، به‌تانییه‌که‌ی به هێواشی لێ ئه‌کاته‌وه و ئه‌چێت که‌مێک له‌ولاتره‌وه ئه‌یدا به خۆیدا و خه‌وی لێ ئه‌که‌وێت. کا‌برای یه‌که‌م پاش که‌مێک له سه‌رماندا خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه و چاو ئه‌گێڕێت، که ئه‌بینێت به‌تانییه‌که‌ی به یه‌کێکی تره‌وه‌یه، به هه‌ڵه‌داوان ئه‌چێته وێزه‌ی کابرا و زۆر به تووڕه‌ییه‌وه به‌تانییه‌که‌ی لێ ئه‌کاته‌وه و پێی ئه‌ڵێ: "ئا هه‌سته بزانم ئه‌و به‌تانییه‌ت له کوێ بوو؟" کابراش خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه و ئه‌بینێ کابرایه‌ک زۆر به تووڕه‌ییه‌وه له سه‌ر سه‌ری وه‌ستاوه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه، له‌سه‌رخۆ ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا ئه‌وه به کابرایه‌که‌وه بوو ئا له‌ولایه‌وه، منیش پاش ئه‌وه‌ی تێر سواری کابرا بووم، به‌تانییه‌که‌م لێ کرده‌وه و خۆم پێی خه‌وتم. بۆچی ئه‌پرسیت؟ هی تۆیه؟" کا‌برای تووڕه‌ش به‌م وه‌ڵامه ئه‌شڵه‌ژێت و ئه‌ڵێ: "نه.. نه.. نه‌وه‌ڵڵا، وه‌مزانی دابه‌شیان کردووه تا منیش بچم دانه‌یه‌ک وه‌ربگرم." |
21 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-12 00:34:59 |
| نوکته‌ی ژماره: 93 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: توێکڵه مۆز |
| کابرایه‌ک له زه‌ڕایه‌نه‌وه دێت بۆ سلێمانی. له‌کاتی پیاسه‌کردندا له شه‌قامی مه‌وله‌وی پێی له توێکڵی مۆزێک هه‌ڵئه‌خزێت و ئه‌که‌وێت به پشتدا، پاش ماوه‌یه‌کی تر ڕێی ئه‌که‌وێته‌وه سلێمانی و له‌کاتی گه‌ڕانیدا له دووره‌وه توێکڵی مۆزێک ئه‌بینێت، هه‌ڵوێسته‌یه‌کی بۆ ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "ده‌ی سا خوا مه‌رگ، دیسانه‌وه که‌وتنه‌که‌یه." |
13 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-12 12:32:51 |
| نوکته‌ی ژماره: 94 |
| نێره‌ر: ڕێبوار حه‌مه عه‌لی |
| ناوونیشان: ئاغای له‌بزشیرین! |
| ئاغایه‌کی قومارچی ئه‌و پشده‌ره، هه‌رچی ماڵ و سامانی هه‌یه به قومار ئه‌یدۆڕێنێ. ڕۆژێک پیاوه‌که‌ی بانگ ئه‌کات و پێی ئه‌ڵێ: "گه‌وادێکم بۆ په‌یدا بکه سه‌د هه‌زار دینارم بداتێ به قه‌رز بۆ ماوه‌ی پێنج شه‌ش ساڵێک!" پیاوه‌که‌شی ئه‌ڵێ: "ئینجا گه‌وره‌م به‌م ده‌م و له‌بزه شیرینه داوای ئه‌م پاره که‌مه، بۆ ئه‌و ماوه که‌مه له هه‌رکه‌سێک بکه‌یت، باوه‌ڕ ناکه‌م ده‌ست بنێت به ڕووته‌وه." |
15 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-13 12:05:27 |
| نوکته‌ی ژماره: 95 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: سه‌لاجه |
| تازه کاره‌با گه‌یشتبووه زه‌ڕایه‌ن و هه‌ندێک له ماڵه‌کان سه‌لاجه‌یان کڕیبوو. پیاوی یه‌کێک له‌و ماڵانه‌ی که سه‌لاجه‌یان هه‌بوو، ڕۆژێک مریشکێک ئه‌کڕێت و ئه‌یباته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ئه‌یداته ده‌ست ژنه‌که‌ی، ئه‌ویش هه‌ر به زیندوویه‌تی ئه‌یخاته سه‌لاجه‌که‌وه. |
47 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-14 01:36:29 |
| نوکته‌ی ژماره: 96 |
| نێره‌ر: دابان |
| ناوونیشان: چاوم به‌رایی نایه‌ت... |
| کوڕێکی گه‌نج له ناو پاسێکدا دانیشتووه و پیاوێکی پیریش له‌به‌ر بێجێگایی له‌به‌رده‌میدا به‌پێوه وه‌ستاوه. کوڕه گه‌نجه‌که که ئه‌بینێ ئه‌و پیاوه پیره به‌پێوه وه‌ستاوه، یه‌کسه‌ر چاو دائه‌خات. پیاوه پیره‌که‌ش که ئه‌بینێت کوڕه‌که هه‌ر چاوی داخستووه لێی ئه‌پرسێ: "ئه‌وه بۆ چاوت داخستووه کوڕم؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئا‌خر چاوم به‌رایی نایه‌ت تۆ ببینم به‌پێوه وه‌ستاویت." |
16 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-18 16:46:03 |
| نوکته‌ی ژماره: 97 |
| نێره‌ر: ئاراس |
| ناوونیشان: ئه‌رێ نه‌هاتۆته پێشه‌وه؟ |
| دوو کابرا، به خۆیان و پیکابێکه‌وه، ئه‌چن بۆ مه‌یدانی ئاژه‌ڵفرۆشتن و گایه‌ک ئه‌کڕن. یه‌کێکیان به‌وه‌ی تر ئه‌ڵێ: "من پیکابه‌که ده‌ئاژووم و تۆش له دواوه دانیشه و ئاگات له گایه‌که بێت." پاش که‌مێک، کا‌برای که له دواوه دانیشتووه خه‌وی لێ ئه‌که‌وێت، کاتێک به ئاگا دێت، ئه‌بینێ گایه‌که نه‌ماوه بۆیه به په‌له له جامی پشت شۆفێره‌که ئه‌دات و هاوار ئه‌کات: "گایه‌که له دواوه نه‌ماوه، ئه‌رێ نه‌هاتۆته پێشه‌وه لای تۆ؟" |
18 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-19 00:46:06 |
| نوکته‌ی ژماره: 98 |
| نێره‌ر: دلـێر مه‌حموود سابير |
| ناوونیشان: پاره‌ڕاکێشان |
| کابرایه‌ک هاوڕێیه‌کی ئه‌بینێ، گوریسێکی له‌بن ده‌ستدایه، لێی ئه‌پرسێ: "ئه‌وه بۆ کوێ ئه‌چیت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "بۆ بانق." کابرا لێی ئه‌پرسێ: "ئه‌ی ئه‌و گوریسه‌ت بۆ چییه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "هه‌ندێک پاره‌ی پێ ڕائه‌کێشم." |
27 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-19 00:46:22 |
| نوکته‌ی ژماره: 99 |
| نێره‌ر: دلـێر مه‌حموود سابير |
| ناوونیشان: سه‌رتاش |
| ڕۆژێک منداڵێک له باوکه سه‌رئه‌سڵه‌عه‌که‌ی ئه‌پرسێ: "بابه ئه‌وه کێ سه‌ری وا لێ کردوویت؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ڕۆڵه ئه‌وه خوا وای لێ کردووم." منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ده ئیتر جارێکی تر نه‌چیته‌وه لای ئه‌و!" |
19 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-19 00:46:43 |
| نوکته‌ی ژماره: 100 |
| نێره‌ر: مه‌شکه‌دۆ |
| ناوونیشان: ده‌می نییه |
| پیاوێکی سمێڵزلی کاکه‌یی له سلێمانی پیاسه ئه‌کات، سێ چوار مناڵ‌یش دوای ئه‌که‌ون و بۆ گاڵته‌پێکردن هاوار ئه‌که‌ن: "ئه‌و پیاوه ده‌می نییه... "ئه‌و پیاوه ده‌می نییه" مناڵه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆر به دوایه‌وه ئه‌بن و وازی لێ ناهێنن، پیاوه‌که زۆر بێزار ئه‌بێت و له‌ناکاو ئاوڕ ئه‌داته‌وه بۆ لای مناڵه‌کان و سمێڵی به‌رز ئه‌کاته‌وه و ده‌می پیشانی مناڵه‌کان ئه‌دات و ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئه‌مه .......ی دایکتانه؟" |
18 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-21 10:28:57 |
| نوکته‌ی ژماره: 101 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تال |
| ناوونیشان: پیتزا |
| مه‌غدید ئه‌چی بۆ پیتزا‌رییایه‌ک و داوای پیتزایه‌ک ئه‌کات. کا‌برای پیتزا‌رییاکه دوای دروستکردنی پیتزاکه به مه‌غدید ئه‌ڵێ: "کاکه پیتزاکه‌ت بۆ بکه‌م به چوار به‌شه‌وه یان به هه‌شت؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ: "کاکه بیکه به چوار به‌شه‌وه! کێ هه‌شت به‌شی بۆ ئه‌خورێت؟" |
23 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-21 11:11:11 |
| نوکته‌ی ژماره: 102 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تال |
| ناوونیشان: یاپراخ |
| کابرایه‌کی پێشمه‌رگه زۆر ڕقی له یاپراخ و ته‌نانه‌ت ناوهێنانه‌که‌شێتی، سوێند ئه‌خوا هه‌رکه‌س باسی یاپراخ بکات ئه‌یکوژێت، ڕۆژێک براده‌ره‌کانی ئه‌یانه‌وێ توڕه‌ی بکه‌ن بۆیه یه‌کێکیان به‌وانی تر ئه‌ڵێ: "سه‌یری ئه‌و ڕه‌زه جوانه که‌ن، ئای بۆ کیلۆیه‌ک له‌و گه‌ڵا جوانه‌ی!" یه‌کێکی تریان ئه‌ڵێ: "ئاخ بۆ دوو کیلۆ برنج!" سێهه‌میان ئه‌ڵێ: "ئای بۆ ده‌سکێ شویت و تۆزێ ترش و قابله‌مه‌یه‌ک،" کا‌برای پێشمه‌رگه‌ش هه‌ست ئه‌کات چی له ئارادایه ورده ورده ده‌ست ئه‌با بۆ چه‌که‌که‌ی و ئه‌یخاته سه‌رپێ و ئه‌ڵێ: "ده منیش پیاوم ئه‌وێت بیپێچێته‌وه." |
16 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-22 00:27:11 |
| نوکته‌ی ژماره: 103 |
| نێره‌ر: شوانه |
| ناوونیشان: ته‌قه‌ڵه‌کانم بۆ ده‌ربێنه! |
| مه‌غديد پێڵاوه‌که‌ی دڕاوه ئه‌يبات بۆ پينه‌چی بۆی چاک بکاته‌وه. پینه‌چییه‌که به پێنچ شه‌ش ته‌قه‌ڵ پێڵاوه‌که‌ی بۆ ئه‌دورێته‌وه. پاش هه‌فته‌یه‌ک مه‌غدید ئه‌چێته‌وه بۆ لای پینه‌چییه‌که و پێی ئه‌ڵێت: "هاتووم ته‌قه‌ڵه‌کانم بۆ ده‌ربهێنیت چونکه پێڵاوه‌که‌م چاک بۆته‌وه." |
21 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-23 00:03:56 |
| نوکته‌ی ژماره: 104 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: به‌رخ |
| پیاوێکی کورد، که ئینگلیزی زۆر که‌م ئه‌زانێت، له نزیک له‌نده‌ن ڤێللای ئه‌بێت و به‌رخێکی سپی جوانیشی ئه‌بێت، ڕۆژێک به‌ده‌م پیاسه‌کردنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رخه‌که‌ی له ماڵ دوور ئه‌که‌ونه‌وه. له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه ئه‌یه‌وێ سواری پاس ببێت به‌ڵام شۆفێری پاسه‌که پێی ئه‌ڵێ: "قه‌ده‌غه‌یه ئه‌و به‌رخه بێته ناو پاسه‌که‌وه." پیاوه‌که‌ش ئینگلیزییه‌که‌ی هه‌ر به‌شی ئه‌وه ئه‌کات بڵێ: "وای وه‌و وه‌و وه‌و یێس، باع باع نۆ؟" |
20 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-23 00:04:04 |
| نوکته‌ی ژماره: 105 |
| نێره‌ر: خه‌جێ |
| ناوونیشان: خۆ باوکم له منیش گه‌وره‌تره... |
| ڕۆژێک دایکێک به کوڕه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "کوڕم تۆ گه‌وره بوویت، نابێت ئیتر له لای منه‌وه بنوویت!" کوڕه‌ش ئه‌ڵێ: ئه‌ی خۆ باوکم له منیش گه‌وره‌تره بۆچی له لای تۆوه ئه‌نوێت؟" |
29 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-24 01:11:03 |
| نوکته‌ی ژماره: 106 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: له ماڵی خوا |
| حاجییه‌کی شاره‌زووری له‌کاتی به‌جێهێنانی فه‌رزی حه‌ج و له سه‌روبه‌ندی شه‌یتان ڕه‌جمکردندا، به‌ردێک به‌ر سه‌ری ئه‌که‌وێت. ده‌ست ئه‌بات بۆ سه‌ری و ته‌ماشا ئه‌کات سه‌ری شکاوه و خوێنی لێ دێت، ته‌ماشایه‌کی خوێنه‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "خوا گوو بوارێ خۆ سه‌ریان شکاندم." |
31 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-24 01:11:10 |
| نوکته‌ی ژماره: 107 |
| نێره‌ر: سه‌ردار ئه‌حمه‌د مارووف |
| ناوونیشان: موباره‌ک و پیرۆز |
| کابرایه‌ک خۆی ناوی موباره‌ک و ژنه‌که‌ی ناوی پیرۆز ئه‌بێت. که پیرۆز خۆی ئه‌شوات موباره‌ک پێی ئه‌ڵێ: "پیرۆز موباره‌کت بێت" که موباره‌کیش خۆی ئه‌شوات، پیرۆز پێی ئه‌ڵێ: "موباره‌ک پیرۆزت بێت." |
20 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-25 00:05:20 |
| نوکته‌ی ژماره: 108 |
| نێره‌ر: خه‌جێ |
| ناوونیشان: له‌به‌ر خۆم نا... |
| تاکسییه‌ک ژن و مێردێک سه‌رئه‌خات. ژنه‌که، که سکی پڕه و ته‌نووره‌یه‌کی کورتی له‌به‌ردایه، له دواوه دائه‌نیشی و پیاوه‌که‌ش له پێشه‌وه. تاکسییه‌که که‌مێک ڕێ ئه‌کات، ژنه‌که به مێرده‌که‌ی ئه‌ڵێ: "به شۆفێره‌که بڵێ: ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه داخات له‌به‌ر خۆم نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناو سکم." شۆفێره‌که په‌نجه‌ره‌که دائه‌خات. پاش که‌مێکی تر ژنه‌که به مێرده‌که‌ی ئه‌ڵێ: "به شۆفێره‌که بڵێ: که‌مێک له‌سه‌رخۆ بێت له‌به‌ر خۆم نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناو سکم." کا‌برای شۆفێریش ئاوڕ ئه‌داته‌وه و ئه‌بینێ ژنه هه‌موو گیانی به ده‌ره‌وه‌یه ڕوو ئه‌کاته مێرده‌که‌ی و ئه‌ڵێ: "به ژنه‌که‌ت بڵێ کۆشی داپۆشێت له‌به‌ر خۆم نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژێر سکم." |
29 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-25 00:05:31 |
| نوکته‌ی ژماره: 109 |
| نێره‌ر: خه‌جێ |
| ناوونیشان: ئیزرائیل |
| دایکێک، کچه تاقانه‌که‌ی زۆر نه‌خۆش ئه‌بێت و له سه‌ره‌مه‌رگدا ئه‌بێت. دایکه هه‌ر ده‌ست به دوعایه و ئه‌ڵێ: "خوایه قه‌زای ئه‌و کچه له من بخه‌ی! هه‌رچی ده‌رد و به‌ڵایه‌ک بۆ ئه‌و دێته خوارێ له من بکه‌وێ!" ده‌مه‌و ئێواره، دنیا تاریکی کرد بوو مانگایه‌ک، که سه‌ری له ته‌نه‌که خۆڵێکدا عاسی بووبوو، خۆی ئه‌کات به ماڵه‌که‌یاندا. دایکه‌که به په‌له ئه‌چێت به پیریه‌وه و ئه‌ڵێ: "من نیم، کچه‌که‌مه نه‌خۆشه، ئه‌وه‌تا له ژووره‌وه که‌وتووه." |
14 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-26 17:38:48 |
| نوکته‌ی ژماره: 110 |
| نێره‌ر: گڵۆپی سفر |
| ناوونیشان: قایمقام |
| کوڕێک له هاوڕێکه‌ی ئه‌پرسێ: "ڕاسته خاڵت بووه به قایمقامی دووس؟" هاوڕێکه‌شی له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ ڕاسته، به‌ڵام خاڵم نییه ماممه، قایمقام نییه پارێزگاره و دووسیش نییه که‌رکووکه." |
14 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-26 17:40:12 |
| نوکته‌ی ژماره: 111 |
| نێره‌ر: دلێر مه‌حموود سابير |
| ناوونیشان: گفتوگۆی نێوان ژن و مێرد |
| ژن: وا بزانم باوكم كوێر بوو ئه‌و كاته‌ی كه هاتیت بۆ خوازبێنیم مێرد: بریا چاوی ساغ بوایه، به‌ڵکو ڕه‌فزی بکردمایه. ****** ژن: پیاوه‌كه ڤيديۆيه‌كمان بۆ بكڕه! مێرد: به‌سه‌رچاو با ته‌له‌فزیۆنه‌که بفرۆشم. |
13 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-28 23:02:53 |
| نوکته‌ی ژماره: 112 |
| نێره‌ر: نه‌جمه‌دین |
| ناوونیشان: فلته‌ر |
| کابرایه‌کی کاکه‌یی سمێڵزل ڕێی ئه‌که‌وێته سلێمانی و تامه‌زرۆی تامی ئه‌و شه‌ربه‌تی مێوژه‌یه که هاوڕێکانی بۆیان باس کردووه. کابرا به پرسیار باشترین شه‌ربه‌تفرۆش ئه‌دۆزێته‌وه و ئه‌چێت داوای شه‌ربه‌تێک ئه‌کات. پاش ئه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌که‌ی ئه‌خواته‌وه به شه‌ربه‌تفرۆشه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌مه‌یه ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی که هه‌موو که‌س پیا هه‌ڵئه‌دات، وه‌ڵڵا هه‌رچی تام بێت نه‌یبوو." کا‌برای شه‌ربه‌تفرۆشیش پێی ئه‌ڵێ: "ئینجا تۆ ئه‌و فلته‌ره‌ت به‌ستووه، ئیتر چۆن ئه‌توانیت تام بکه‌یت." |
12 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-01-29 19:17:27 |
| نوکته‌ی ژماره: 113 |
| نێره‌ر: به‌ختیار شێرکۆ |
| ناوونیشان: یا علي |
| بازرگانێک له به‌غدا پێویستی به حه‌ماڵێک ئه‌بێت و شاگرده‌که‌ی ئه‌نێرێت به شوێن حه‌ماڵدا. ئه‌ویش ده‌ستاوبرد حه‌ماڵێک ئه‌هێنێ و باره‌که‌ی پیشان ئه‌دات و پێی ئه‌ڵێت بۆ کوێی به‌رێت. کا‌برای حه‌ماڵ که ده‌ست ئه‌داته باره‌که ئه‌ڵێ: "یا علي." کا‌برای بازرگان که گوێی له (یا علي) ه‌که ئه‌بێت هاوار ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "داینێ مه‌یبه!" حه‌ماڵه‌که ئه‌پرسێ: "بۆ؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "سوێندم خواردووه ئیش ناده‌م به شیعه." شاگرده‌که ئه‌چێت حه‌ماڵێکی تر ئه‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌میش به هه‌مان شێوه که ئه‌ڵێ "یا علي" ئیتر نایه‌ڵن باره‌که ببات. حه‌ماڵی سێهه‌م که ده‌ست ئه‌داته باره‌که ئه‌ڵێ: "یا الله." کا‌برای بازرگان به‌مه که‌یفخۆش ئه‌بێت و به حه‌ماڵه‌که ئه‌ڵێ: "پێش تۆ دوو حه‌ماڵی تر هاتن به‌ڵام نه‌مهێشت باره‌که به‌رن چونکه شیعه بوون." حه‌ماڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئێ قوربان خۆ منیش شیعه‌م." بازرگانه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر شیعه‌یت، چۆنه نه‌تگووت (یا علي)؟" حه‌ماڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئا‌خر قوربان باره‌که ئه‌و قورسه نه‌بوو که پێویست به (یا علي) بکات." |
17 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-02 12:23:49 |
| نوکته‌ی ژماره: 114 |
| نێره‌ر: شنه خان |
| ناوونیشان: له خۆشه‌ویستیدا پێم ئه‌ڵێن... |
| دزێک ئه‌چێته سه‌ر ماڵێک، پاش ئه‌وه‌ی شته به‌نرخه‌کانی ماڵه‌که ئه‌پێچێته‌وه، خێزانه‌که خه‌به‌ر ئه‌کاته‌وه و پێیان ئه‌ڵێ: "من کردوومه به خوو ئه‌چمه سه‌ر هه‌ر ماڵێک هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ش ئه‌کوژم، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بیانکوژم ناویان لای خۆم تۆمار ئه‌که‌م ." پاشان دزه‌که ڕوو ئه‌کاته ژنه‌که و ئه‌ڵێ: "تۆ ناوت چییه؟" ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "خاتوون." دزه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "له‌به‌رئه‌وه‌ی دایکی منیش ناوی خاتوونه، ئه‌وا تۆم به‌خشی و ناتکوژم." ئه‌وجا له پیاوه‌که ئه‌پرسێ: "ئه‌ی تۆ ناوت چییه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا قوربان من خۆم ناوم که‌ریمه، به‌ڵام هاوڕێکانم له خۆشه‌ویستیدا پێم ئه‌ڵێن خاتوون." |
17 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-02 19:32:59 |
| نوکته‌ی ژماره: 115 |
| نێره‌ر: ئاراس |
| ناوونیشان: ئه‌نفلۆنزای باڵنده |
| عه‌میدێک له سوپای تازه‌ی عێراقیدا داوایه‌ک پێشکه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌کات و تێیدا داوای داگرتنی پله‌سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌کات له عه‌میده‌وه (داڵێک و سێ ئه‌ستێره) بۆ نه‌قیب (ته‌نها سێ ئه‌ستێره). وه‌زاره‌تی به‌رگریش به‌دواداچوون ئه‌کات تا بزانێت هۆی داواکه‌ی چییه. سه‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رئه‌که‌وێت که کا‌برای عه‌مید له ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ئه‌یه‌وێت داڵه‌که‌ی سه‌رشانی دابگرێت. |
17 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-03 00:48:45 |
| نوکته‌ی ژماره: 116 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: هه‌ززه |
| ماڵێک مانگایه‌کیان ئه‌بێت زۆریان خۆش ئه‌وێت. به‌ڵام مانگاکه به بۆڕه‌بۆڕ هه‌موو گه‌ڕه‌کی هه‌راسان کردووه. خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک کۆ ئه‌بنه‌وه و ئه‌چنه سه‌ر ماڵی خاوه‌نمانگا و پێیان ئه‌ڵێن: "مانگاکه‌تان به بۆڕه‌بۆڕ بێزاری کردووین، ئه‌گه‌ر له‌ناوی نه‌به‌ن، ئه‌چین له شاره‌وانی شکاتتان لێ ئه‌که‌ین." خاوه‌نمانگاش ئه‌ڵێ: "ده‌ستم دامێنتان شکاتمان لێ مه‌که‌ن، هه‌ر سبه‌ینێ ئه‌یبه‌م بۆ به‌یته‌ری و پێیان ئه‌ڵێم بۆم بخه‌نه سه‌ر هه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر ئیزعاجتان نه‌کات." |
15 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-04 00:10:06 |
| نوکته‌ی ژماره: 117 |
| نێره‌ر: خوای نوکته |
| ناوونیشان: مافناس |
| له بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ئاسایشێکی نه‌خوێنده‌وار ئۆتۆمبیلی مافناسێک ڕائه‌گرێت و داوای ناسنامه‌ی لێئه‌کات. پاش ئه‌وه‌ی ناسنامه‌که‌ی لێ وه‌رئه‌گرێت، ته‌ماشای وێنه‌ی شایه‌ن و ته‌رازووه‌که ئه‌کات به ناسنامه‌که‌وه و به مافناسه‌که ئه‌ڵێ: "چ کاره‌یت؟" مافناسه‌که‌ش حاڵی بووه که خوێنده‌واری نییه و هه‌ر سه‌یری وێنه‌که‌ی کردووه له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "به‌ڕێوه‌به‌ری عه‌لوه‌ی سلێمانیم." |
14 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-04 00:10:15 |
| نوکته‌ی ژماره: 118 |
| نێره‌ر: شنه |
| ناوونیشان: سوپاس بۆ خوا |
| شوانێک مه‌ڕه‌کانی له نزیک هێڵێکی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه ئه‌له‌وه‌ڕێنێت. له‌و کاته‌دا که مه‌ڕه‌کان خه‌ریکن به‌سه‌ر هێڵه‌که‌دا ئه‌په‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ر، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که دێت و له چوار پێنج مه‌ڕ ئه‌دات و ئه‌یانکوژێت. شوانه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م خه‌م دایئه‌گرێت به‌ڵام زۆر نابات ڕووی ئه‌گه‌شێته‌وه. ئێواره‌ش به هه‌مان ڕووی گه‌شه‌وه مه‌ڕه‌کان ئه‌باته‌وه بۆ ناو دێ و به‌سه‌رهاته‌که‌شیان بۆ ئه‌گێڕێته‌وه. خه‌ڵکی ئاوایی خه‌م دایان ئه‌گرێت و له شوانه‌که ئه‌پرسن: "ئه‌ی چۆنه تۆ وا ئه‌وه‌نده بێ خه‌میت، بگره دڵیشت خۆشه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "چۆن دڵم خۆش نه‌بێت. سه‌د جار وتوومه سوپاس بۆ ئه‌و خوایه که شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که به باری پانی نه‌هات ئه‌گینا یه‌ک سه‌ر مه‌ڕم بۆ ده‌رنه‌ئه‌چوو." |
12 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-05 00:02:34 |
| نوکته‌ی ژماره: 119 |
| نێره‌ر: لانه |
| ناوونیشان: ساڵه‌كه‌ی ساڵی میوه‌یه |
| كچێك تازه مه‌مک ئه‌كات ڕۆژێك دایكی پێی ئه‌ڵێ: "ئۆخه‌ی خۆ ئه‌وه كچه‌كه‌مان هه‌رمێی خڕكردووه." ڕۆژێكی تر پووری ئه‌یبینێت پێی ئه‌ڵێ: "هه‌ی! خۆ کچه‌که‌مان سێوی كردووه." ڕۆژی دوایی کچه‌که کوڕی خاڵه‌که‌ی ئه‌بینێت و بۆی ئه‌گێڕێته‌وه که دایک و پووری چی‌یان پێ وتووه ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "ڕاست ئه‌كه‌ن ساڵه‌كه‌ی ساڵی میوه‌یه منیش مۆزێكم لێ هاتووه." |
33 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-05 00:02:39 |
| نوکته‌ی ژماره: 120 |
| نێره‌ر: ڕێباز |
| ناوونیشان: حیكمه‌تی تیا بوو... |
| باوکێک، به مه‌به‌ستی ئامۆژگاریکردن، هه‌ر حه‌وت کوڕه‌که‌ی کۆ ئه‌کاته‌وه و یه‌کی سه‌رو دارێکیان ئه‌داتێ ئه‌ڵێ: "بیشکێنن!" کوڕه‌کانیش به ئاسانی هه‌ر یه‌که و داره‌که‌ی خۆی ئه‌شکێنێت. پاشان باوکیان حه‌وت داری تر به‌یه‌که‌وه ئه‌به‌ستێت ئه‌یداته ده‌ست کوڕی بچووک، ئه‌وڕه‌حمان، و پێی ئه‌ڵێ "بیشکێنه!" ئه‌وڕه‌حمانیش ئه‌یشکێنی. باوکیان سه‌رسام ئه‌بێت و که‌مێک پا‌شه‌کشه ئه‌کات. یه‌کێک له کوڕه‌کان له با‌وکی ئه‌پرسێ: "بابه، ئه‌مه چ حیکمه‌تێکی تیا بوو؟" باوکیان ئه‌ڵێ: "کوڕم وه‌ڵڵا خۆی حیکمه‌تی تیا بوو به‌ڵام ئه‌وڕه‌حمان گووی تێکرد." |
60 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-08 00:27:49 |
| نوکته‌ی ژماره: 121 |
| نێره‌ر: عارف |
| ناوونیشان: چله |
| بووک و خه‌سوویه‌ک ئه‌یانه‌وێت بچن بۆ ته‌عزێیه‌ک به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پرسیار و گه‌ڕانێکی زۆریش ماڵه‌ته‌عزێکه نادۆزنه‌وه. بڕیار ئه‌ده‌ن که بۆ دواجار له ماڵێک بپرسن ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌یانزانی ئیتر بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ده‌رگای ماڵێک ئه‌ده‌ن کوڕێکی هه‌رزه‌کار ده‌رگا ئه‌کاته‌وه و ئه‌مانیش لێی ئه‌پرسن: "ماڵه‌ته‌عزێکه له کوێیه؟" کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئێره‌یه، فه‌رموو وه‌رنه ژووره‌وه." ئه‌مانیش دوای ئه‌که‌ون و که ئه‌چنه ژووره‌وه ئه‌بینن هه‌ر کوڕه و با‌وکی له ماڵن و تازه کار له کاریش ترازاوه. کوڕه و باوکه به دڵی خۆیانیان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن و پاشان به‌ڕێیان ئه‌که‌ن. له ڕێگادا بۆ ماڵه‌وه بووکه‌که به خه‌سووی ئه‌ڵێ: "ئامۆژن گیان: ده‌خیلت بم نه‌که‌ی له ده‌مت ده‌رچێ و باسی بکه‌یت، به‌خوا کوڕه‌که‌ت بزانێ شتێکی وام کردووه نایه‌ڵێت یه‌ک ڕۆژ له‌و ماڵه‌دا بم و ده‌رم ئه‌کات." خه‌سووه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "خه‌مت نه‌بێ کچم، وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر تۆ بێده‌نگ بیت و باسی نه‌که‌یت من به‌ته‌مام بۆ چله‌که‌شی بچمه‌وه." |
16 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-09 00:36:30 |
| نوکته‌ی ژماره: 122 |
| نێره‌ر: خه‌جێ |
| ناوونیشان: خۆشه‌ویستیی دایک بۆ کچ |
| دایکێک کچێکی ئه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی خۆش ئه‌وێت و ئه‌وه‌نده هۆگرێتی هه‌میشه به دواوه‌یه‌تی و پێی وایه ته‌نانه‌ت ناتوانێت یه‌ک شه‌ویش دوور بێت لێی. کچه خوازبێنی دێت و دایکی ئه‌یدات به شوو به‌ڵام به مه‌رجێک ماڵ جیا نه‌کاته‌وه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بژین. کاتی گواستنه‌وه‌ی کچه‌که دێت و دایکه‌ش خه‌می لێ هاتووه و نازانێت چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی مانگی هه‌نگویینییه‌که‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵیدا بێت. سه‌ره‌نجام پێش بووک و زاوا ئه‌چێت بۆ ئه‌و ئوتێل و ئه‌و ژووره‌ی گرتوویانه و و خۆی له ژێر ته‌ختی نووستنه‌که‌یاندا ئه‌شارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا بێت. کاتێک بووک و زاوا ئه‌چنه سه‌ر جێگا، زۆر نابات بووکێ ئه‌یکات به هاوار هاوار و دایکه‌ش ئه‌ڵێ: "دایکت کوێر بێت. بریا من بوومایا له شوێنی تۆ!" |
10 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-11 21:00:38 |
| نوکته‌ی ژماره: 123 |
| نێره‌ر: ڕێبوار |
| ناوونیشان: له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌كات |
| کوڕێک له هه‌نده‌رانه‌وه به سه‌ردان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان و سه‌گه‌که‌شی له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌باته‌وه. ڕؤژێک به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌گه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێت و ئه‌ویش ناچار به‌جێی ئه‌هێڵێت و نایبا‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆی. هه‌موو ڕۆژێک کوڕه‌که ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ هه‌واڵپرسینی سه‌گه‌که. ڕۆژێک خوشکه‌که‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئه‌داته‌وه و پاش هه‌واڵپرسین لێی ئه‌پرسێ: "سه‌گه‌که‌م چۆنه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا کاکه ئه‌م به‌یانییه تۆپی." کوڕه‌که به‌م وه‌ڵامه زۆر تێک ئه‌چێت و ده‌ست ئه‌کات به گریان. پاش که‌مێک ئه‌که‌وێته سه‌رزه‌نشتکردنی خوشکه‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ: "تۆ نه ئه‌بوایه به‌و کتو‌پڕییه ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌م پێ بڵێیت. بۆ نموونه ده‌کرا سه‌ره‌تا بڵێیت له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات پاشان بتوتایه که‌مێک ناساغه و ئه‌وجا ورده ورده و له‌سه‌رخۆ هه‌واڵه‌که‌ت پێ بوتمایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمم بۆ ئاماده بکردایه و ئه‌وه‌نده کاری تێ نه‌کردمایه." چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا تێ ئه‌په‌ڕێت و کوڕه‌که ڕۆژێک ته‌له‌فۆن ئه‌کاته‌وه و هه‌مان خوشکی وه‌ڵام ئه‌داته‌وه. پاش هه‌واڵپرسین کوڕه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌ی توخوا باوکم چۆنه؟" خوشکه‌که‌شی ئه‌ڵێ: "له باخچه‌که‌دا یاری ئه‌کات." |
18 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-12 00:06:08 |
| نوکته‌ی ژماره: 124 |
| نێره‌ر: لانه |
| ناوونیشان: فشه‌م پێ ته‌رک ناكرێت |
| كابرایه‌کی فشه‌که‌ر ده‌بێت، هێنده فشه ئه‌کات، هاوڕێکانی بۆژۆ کردووه. ڕۆژێک براده‌ره‌کانی دایئه‌نێن و پێی ئه‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م فشه‌کردنه واز لێ نه‌هێنیت، ئیتر ئێمه هاوڕێیه‌تیت ناکه‌ین." ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "به‌خوا به ده‌ست خۆم نییه و بۆم ته‌رک ناکرێت." یه‌کێک له هاوڕێکانی ئه‌ڵێ: "چاره‌ی تۆ له لای منه" و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێک ئه‌که‌ون که په‌تێک به گونیه‌وه ببه‌ستن و هه‌ر که فشه‌ی کرد ڕای بکێشن و ئاگاداری بکه‌نه‌وه تا زۆر نه‌ڕوات. ڕۆژێک کا‌برای فشه‌که‌ر و هاوڕێکانی له مه‌جلیسێکدا ئه‌بن و کابرا ئه‌ڵێ: "هه‌فته‌ی پێشوو له ڕاو بووم و په‌نجاونۆ به‌رازم کووشت." هاوڕێکه‌ی په‌ته‌که‌ی گونی ڕائه‌کێشێت و کابرا قسه‌که‌ی ئه‌گۆڕێت و ئه‌ڵێ: "نا ببوورن سی‌ونۆ به‌رازم کووشت." هاوڕێکه‌ی جارێکی تر په‌ته‌که ڕائه‌کێشێت. ئه‌ویش دیسانه‌وه ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ڵڵا سیونۆش نه‌بوو نۆزده به‌رازم کووشت." هاوڕێکه‌ی دیسانه‌وه په‌ته‌که ڕائه‌کێشێته‌وه. کا‌برای فشه‌که‌ریش ئه‌ڵێ: "به‌خوا له بنیشا هه‌ڵیکه‌نیت له‌وه زیاتر نایه‌مه خواره‌وه." |
15 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-13 00:06:31 |
| نوکته‌ی ژماره: 125 |
| نێره‌ر: دلێر مه‌حموود سابیر |
| ناوونیشان: دیعایه‌ی هه‌ڵبژاردن |
| مه‌سئولێکی گه‌نده‌ڵ و ڕه‌زاقورس، که که‌س دانی خێری پیا نانێت و خۆشی ناوێت، خۆی کاندید ئه‌کات بۆ ئه‌ندامپه‌رله‌مان. تیاماوه و نازانێت چی بنووسێت بۆ دیعایه‌ی هه‌ڵبژاردن. پاش بیرکردنه‌وه و هێنان و بردنێکی زۆر بڕیار ئه‌دات له ژێر وێنه‌که‌ی خۆیدا بنووسێت: "عسی ان تکرهوا شیئا، وه‌و خیر لکم." |
18 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-16 17:20:08 |
| نوکته‌ی ژماره: 126 |
| نێره‌ر: عارف |
| ناوونیشان: باوه‌ڕی پێ نه‌که‌یت! |
| کوڕێک پاش ده ساڵ له هه‌نده‌ران، بۆ یه‌که‌مجار دوای ڕاپه‌ڕین، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان. ڕۆژێک با‌وکی لێی ئه‌پرسێت: "کوڕم تۆ ده ساڵه له‌و هه‌نده‌رانه‌یت و ئه‌ڵێی ئه‌خوێنم، بۆمان باس بکه با بزانین چیت خوێندووه." کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "باوکه گیان من هه‌موو کاتی خۆمم به خوێندن و توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و زمانی ئاژه‌ڵ به‌سه‌ر بردووه." باوکیشی ئه‌ڵێ: "ئینجا کوڕم ئه‌وه که‌ی بابه‌ته، ئه‌ی شتێکی باشترت بۆ نه‌خوێند؟ پاشان ئاژه‌ڵ که‌ی قسه ئه‌کات تا تۆ بچیت زمانی ئاژه‌ڵ بخوێنیت؟" کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "نا بابه وا نییه، ئاژه‌ڵیش وه‌کو مرۆڤ زمانی خۆیان هه‌یه." باوکیشی ئه‌ڵێ: "ده ئه‌گه‌ر وایه هه‌سته له‌گه‌ڵم با بچین بزانین ئه‌و مریشکانه له ده‌ره‌وه ئه‌ڵێن چی؟" کوڕه‌که له‌گه‌ڵ باوکی‌دا ئه‌چنه ده‌ره‌وه و ئه‌بینن دوو مریشک و چه‌ند جووجه‌ڵه‌یه‌کی لێیه و مریشکێکیان هه‌ر گاره‌گارێتی. باوکه‌که پێی ئه‌ڵێ: "ده پێمان بڵێ ئه‌و مریشکانه باسی چی ئه‌که‌ن." کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌و مریشکه‌یان به دایکی جووجکه‌کان ئه‌ڵێت: ئاگات له منداڵه‌کانت بێت نه‌چنه سه‌ر شه‌قامه‌که، من ئێستا له‌وێ بووم ئۆتۆمبیلێک دوو جووچکی کردبوو به ژێره‌وه." با‌وکی خێرا منداڵێک ئه‌نێرێت بۆ سه‌ر شه‌قامه‌که تا بزانێت وایه یان نا. منداڵه‌که پاش که‌مێک ئه‌گه‌ڕێته‌وه و دوو جووچکه مردووه‌که‌شی پێیه. با‌وکی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیا بێت ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئه‌و مانگایه ئه‌ڵێ چی؟ بۆ وا ئه‌بۆڕێنێ؟" کوڕه‌که‌ش پاش ئه‌وه‌ی گوێ له بۆڕه‌بۆڕه‌که ئه‌گرێت ئه‌ڵێ: "ئه‌و مانگایه ئه‌ڵێ: په‌ته‌که‌ی ملم زۆر تونده و ئازارم ئه‌دات." که ئه‌چن په‌ته‌که‌ی بۆ شل ئه‌که‌نه‌وه، مانگا بێده‌نگ ئه‌بێت. با‌وکی بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی گومانی نه‌مێنێت پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئه‌و که‌ڵه‌شێره ئه‌ڵێ چی و بۆ به‌م ناوه‌خته ئه‌خوێنێت؟" کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌و که‌ڵه‌شێره ئه‌ڵێ: ماڵه‌که‌ی دراوسێمان دز چۆته سه‌ریان، خه‌ڵکینه فریایان که‌ون!" که ئه‌چن، ئه‌بینن وایه. بۆ ئێواره که باو‌ک و کوڕ ته‌نها ئه‌بن، با‌وکی پێی ئه‌ڵێ: "با با‌وکی خۆشت شتێکت پێ بڵێ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ. ساڵێک دوای ئه‌وه‌ی تۆ ئۆغرت کرد، که‌ره‌سپی قه‌زا و به‌ڵای تۆی برد. ئه‌و کاته‌ش توانا‌مان نه‌بوو که‌رێکی تری وه‌ک که‌ره‌سپی بکڕینه‌وه، ناچار ئه‌م ماکه‌ره‌ی ئێستامان کڕی. به‌ڵام تا بڵێی ماکه‌رێکی ناجسن و درۆزنه، ئه‌گه‌ر قسه‌شی بۆ کردیت گوێی لێ مه‌گره و باوه‌ڕی پێ نه‌که‌یت!" |
26 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-17 10:59:01 |
| نوکته‌ی ژماره: 127 |
| نێره‌ر: ڕێبوار حه‌مه عه‌لی |
| ناوونیشان: سو... سو... سوعبه‌تم کرد |
| فه‌ره نیوه‌زمان، زمانی هێنده ئه‌یگرێ هه‌تا ئه‌ڵێ به‌رسیله ترێ پێ ئه‌گات، به‌ڵام زۆر قۆشمه‌چیشه و هه‌میشه خه‌ریکی گاڵته‌وگه‌په. فه‌ره و هاوڕێکانی بڕیار ئه‌ده‌ن ڕۆژی پێنجشه‌ممه بچن بۆ زێوێ و شه‌ویش له‌وێ بمێننه‌وه. فه‌ره ئه‌ڵێت من خێمه ئه‌هێنم و ئه‌وانی تریش هه‌ر یه‌که‌ی شتێکی تر. ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌یانی زوو پاسێک هه‌ر هه‌موویان کۆ ئه‌کاته‌وه و ئه‌که‌ونه ڕێ به‌ره‌و زێوێ. که ئه‌گه‌نه زێوێ به‌ر له‌وه‌ی که‌س دابه‌زێت فه‌ره ئه‌ڵێ: "خێـ... خێـ... خێـ..." هاوڕێکانیشی هه‌ر وه‌کو عاده‌تی جارانیان قسه‌که‌ی بۆ ته‌واو ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن: "خێمه‌که‌ت بیرچووه؟" ئه‌ویش به سه‌رله‌قاندن ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ." هاوڕێکانیشی پاش مشتومڕێکی زۆر بڕیار ئه‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه و خێمه‌که بێنن. بۆیه به شۆفێری پاسه‌که ئه‌ڵێن: "ئه‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه خێمه بێنین." شۆفێره‌که‌ش پێچ ئه‌کاته‌وه به‌ره‌و سلێمانی. له‌و کاته‌دا فه‌ره ئه‌ڵێ: "سو... سو... سو..." هاورێیه‌کی ئه‌ڵێ: "سووک لێ بخوڕین؟" فه‌ره به‌سه‌ر ئه‌ڵێ: "نا." یه‌کێکی تریان ئه‌ڵێ: "سووڕت بۆ به‌م؟" فه‌ره دیسان به‌سه‌ر ئه‌ڵێ: "نا." به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ئه‌بن تا نزیکی شار ئه‌بنه‌وه. لای دووڕێیانه‌که‌ی سه‌رچنار فه‌ره زمانی به‌ر ئه‌بێت و ئه‌ڵێ: "سو... سو... سوعبه‌تم کرد." |
18 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-18 12:56:29 |
| نوکته‌ی ژماره: 128 |
| نێره‌ر: ڕێبوار حه‌مه عه‌لی |
| ناوونیشان: خو... خو... خوشکی گا. |
| فه‌ره نیوه‌زمان ڕۆژێک له بازاڕه، ئه‌بینێ ژن و پیاوێک له لای دیوارێکه‌وه وه‌ستاون و قسه ئه‌که‌ن. کوڕێکیش له سه‌ربان خه‌ریکی بانگێڕانه. کوڕه‌که بانگردێنه‌که‌ی له ده‌ست به‌ر ئه‌بێت و ڕووه‌و ژنه‌که خل ئه‌بێته‌وه. فه‌ره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌که ئاگادار بکاته‌وه ڕوو ئه‌کاته ژنه‌که و ئه‌ڵێ: "خو... خو... خو..." به‌و نیازه‌ی پێی بڵێ: "خوشکم خۆت لاده!" به‌ڵام بۆی نایه‌ت. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا بانگردێنه‌که ئه‌که‌وێته خواره‌وه و ئه‌یدات به‌سه‌ری ژنه‌که‌دا و ئه‌یکوژێت ئه‌وسا فه‌ره زمانی به‌رئه‌بێت و ئه‌ڵێ: "خو... خو... خوشکی گا." |
17 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-19 12:07:28 |
| نوکته‌ی ژماره: 129 |
| نێره‌ر: مه‌شکه‌دۆ |
| ناوونیشان: هه‌وێی بایعی |
| پیاوێکی که‌مده‌رامه‌ت ئێواره‌یه‌ک دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه ئه‌بینێ ژنه‌که‌ی گۆشت ئه‌برژێنێت، پیاوه‌که لێی ئه‌پرسێ: "ژنه‌که ئه‌و گۆشته چییه؟" ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌وه گۆشتی بایعییه وه‌رمان گرتووه، پیاوه‌که." له‌و هه‌فته‌یه‌دا پیاوه‌که دوو ئێواره‌ی تریش دێته‌وه ئه‌بینێ ژنه‌که‌ی هه‌ر خه‌ریکی گۆشتبرژاندنه که لێشی ئه‌پرسێت گۆشته‌که‌ی له کوێ بووه هه‌مان وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه بۆیه کابرا لێی به‌گومان ئه‌بێت و بۆ ڕۆژی دوایی تاقیبی ئه‌کات و ئه‌بینێ ژنه‌که‌ی ده‌ستی له‌گه‌ڵ قه‌سابێکدا تێکه‌ڵ کردووه. ئێواره که پیاوه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه و ئه‌بینێ ژنه‌که‌ی لنگی بڵاوکردۆته‌وه و خه‌ریکی گۆشتبرژاندنه، هاواری لێ ئه‌کات: "ژنه‌که وریا به هه‌وێی بایعییه‌که‌ت نه‌سوتێت!" |
38 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-20 11:23:37 |
| نوکته‌ی ژماره: 130 |
| نێره‌ر: داريان حه‌مه فه‌ره‌ج |
| ناوونیشان: مه‌لا کوێره |
| مه‌لا کوێره‌یه‌ک به سه‌ر شه‌قامدا ئه‌ڕوات و منداڵێک هاواری لێ ئه‌کات: "مامۆستا وریا به خه‌ریکه خۆت ئه‌کێشی به ژنێکدا!" مامۆستاش ئه‌ڵێ: "خوا ده‌وامی عه‌مرت نه‌دا، ئه‌وه عه‌موودێک بوایه پێت نه‌ئه‌وتم." |
24 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-22 00:17:08 |
| نوکته‌ی ژماره: 131 |
| نێره‌ر: به‌رزنج |
| ناوونیشان: دوعا |
| کابرایه‌کی ئیماندار و له‌خواترس ماوه‌ی بیست ساڵی ڕه‌به‌قه پێنج فه‌رزه له‌سه‌ر به‌رماڵ دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "خوایه کوڕێکم بده‌یتێ!" ڕۆژێکیان کابرا له‌سه‌ر به‌رماڵ ئه‌بێت که فریشته‌یه‌ک دێته خواره‌وه و پێی ئه‌ڵێ: "من خودا ناردوومیه‌ته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێم که خودا ئه‌فه‌رموێت: که جه‌نابت جارێ ژنێک بێنه ئه‌وسا داوای کوڕمان لێ بکه!" |
13 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-23 00:16:43 |
| نوکته‌ی ژماره: 132 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: وه‌رن مه‌ترسن کوشتمه‌وه! |
| خه‌ڵکێکی زۆر کۆ بوونه‌ته‌وه و مردوویه‌ک ئه‌به‌ن بۆ سه‌رقه‌بران. که ده‌گه‌نه ئه‌وی، ئه‌بینین گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌که هێشتا هه‌ر خه‌ریکی گۆڕه‌که‌یه بۆیه تابووته‌که له نزیک گۆڕه‌که دائه‌نێن و که‌سوکاریشی له ده‌وری ئه‌گرین و له خۆ ئه‌ده‌ن. له‌پرێکدا مردووه‌که زیندوو ئه‌بێته‌وه و له تابووته‌که‌وه سه‌ر دێنێته ده‌ره‌وه. هه‌رچی له‌و ناوه‌دایه له ترساندا هه‌ر یه‌که و به لایه‌کدا ڕائه‌که‌ن به‌ڵام کا‌برای گۆڕهه‌ڵکه‌ن لێی دێته ده‌ست و به خاکه‌ناز به‌ر ئه‌بێته گیانی. پاشان ڕوو ئه‌کاته خه‌ڵکه‌که و ئه‌ڵێ: "وه‌رن مه‌ترسن کوشتمه‌وه!" |
19 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-24 13:49:05 |
| نوکته‌ی ژماره: 133 |
| نێره‌ر: ڕه‌وا |
| ناوونیشان: ت‌س ده‌رچوو. |
| سێ دوکتۆر بۆ پشوودان دانیشتوون و ده‌مه‌ته‌قێ ئه‌که‌ن. له دووره‌وه کابرایه‌ک ئه‌بینن گه‌ڵاوگه‌ڵ ئه‌ڕوات، ئه‌مانیش له ناو خۆیاندا ئه‌یکه‌ن به گره‌و تا بزانن کامیان ئه‌زانێت ئه‌و پیاوه چ نه‌خۆشییه‌کی هه‌یه و بۆچی وا ئه‌ڕوات. دوکتۆری یه‌که‌م ئه‌ڵێ: "من ئه‌ڵێم: ئه‌و کابرایه ڕۆماتیزمه‌یه‌تی." دوکتۆری دووه‌م ئه‌ڵێ: "نه‌خێر ناوگه‌ڵی سووتاوه‌ته‌وه." دوکتۆری سێهه‌م ئه‌ڵێ: "به‌دڵنیایی ئه‌و کابرایه تووشی ف‌ت‌ق بووه." فه‌ڕاشێک ئه‌نێرن و کابرایان بۆ ئه‌هێنێت. حاڵ و مه‌سه‌له بۆ کابرا ئه‌گێڕنه‌وه و ئه‌وسا پێی ئه‌ڵێن" "ده ئێستا پێمان بڵێ بزانین کێمان گره‌وه‌که‌ی بردۆته‌وه!" کابراش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا قوربان ئێوه هه‌رسێکتان سه‌هوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌وه‌یه خۆشم سه‌هوو بووم." دوکتۆرێکیان ئه‌ڵێ: "مه‌به‌ستت چییه خۆشت سه‌هوو بوویت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "خۆم وامئه‌زانی گووم دێت به‌ڵام ت‌س ده‌رچوو." |
16 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-25 14:42:47 |
| نوکته‌ی ژماره: 134 |
| نێره‌ر: باوان شێواو |
| ناوونیشان: ماری عاشق |
| مارێک حه‌ز له مارێکی تر ئه‌کات و عاشقی ئه‌بێت. هه‌رچی گیانه‌وه‌ری دارستان هه‌یه به‌م عه‌شقه بێ سه‌رو شوێنه ئه‌زانن و ماره لۆمه و عه‌ته‌بی دنیای دێته سه‌ر. هه‌رچی هه‌یه له دارستان به ترسنۆک و فشه‌که‌ر ناوی ئه‌به‌ن. ڕۆژێکیان کۆمه‌ڵێک گیانداری دارستان کۆ ئه‌بنه‌وه و ئه چنه لای ماره‌که و پێی ئه‌ڵێن: "بابه عه‌یبه تۆ ئه‌وا بۆ چوار ساڵ ئه‌چێت ئه‌م ماره‌ت خۆش ئه‌وێت بۆ پێی ناڵێیت، هیچ نه بێت با پێی بزانێت که تۆ خۆشت ئه‌وێت ده بڕۆ پێی بڵێ عه‌مرت نه‌مێنێت" ، ماره‌که‌ش غیره‌ت ئه‌یگرێت و جوان جوان خۆی قۆز ئه‌کات و ئه‌چێت به ماره‌که بڵێت، که ئه‌چێته پێشه‌وه ئه‌بینێ مار نییه، سۆنده‌ی حه‌ریقه. |
10 که‌س ده‌نگیان داوه. |
| 2006-02-25 14:43:02 |
| نوکته‌ی ژماره: 135 |
| نێره‌ر: حه‌مه‌تاڵ |
| ناوونیشان: به خاکه‌ناز کوژانمانه‌وه |
| کچێک خۆی ئه‌سوتێنێ، دوای کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که ده‌ستبه‌جێ کجه‌که ئه‌به‌ن بۆ خه‌سته‌خانه. دکتۆر سه‌یری ئه‌کات و ئه‌بینی هه‌موو ئێسقانه‌کانی له‌شی شکاوه، برای کچه‌که بانگ ئه‌کات و لێی ئه‌پرسێ: "کاکه ئه‌مه گیانی سوتاوه قه‌ینا ئه‌ی ئێسکه‌که‌نی بۆ شکاون؟" "ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "ئا‌خر قوربان به خاکه‌ناز کوژانمانه‌وه." |